دەقی رێككەوتنی نێوان مەزڵوم كۆبانی و ئەحمەد شەرع
.jpg)
2025-03-10 19:21:38
درەو:
بە پشتبەستن بە کۆبونەوەیەک کە لە نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سوریاو مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە رۆژی دووشەممە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو، لەسەر ئەمانەی خوارەوە ڕێککەوتن کرا:
1-دەستەبەرکردنی مافی هەموو سوریاکان بۆ نوێنەرایەتی و بەشداریکردن لە پڕۆسەی سیاسی و هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەت لەسەر بنەمای لێهاتوویی، بەبێ گوێدانە پاشخانی ئاینی و نەتەوەیی.
2-پێکهاتەی کورد پێکهاتەیەکی ڕەسەنی دەوڵەتی سوریایە، دەوڵەتی سوریاش مافی هاوڵاتیبوون و هەموو مافە دەستورییەکانی زامن دەکات.
3-راگرتنی ئاگربەست لە تەواوی خاکەکانی سوریا.
4-تێکەڵکردنی سەرجەم دامودەزگا مەدەنی و سەربازییەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا لە ئیدارەی دەوڵەتی سوریا، لەوانە، دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانە و کێڵگە نەوتی و عازییەکان.
5-دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارە سورییەکان بۆ شارۆچکە و گوندەکانیان و پاراستنیان لەلایەن دەوڵەتی سوریاوە.
6-پاڵپشتیکردنی دەوڵەتی سوریا لە شەڕی دژی پاشماوەکانی ئەسەد و هەموو هەڕەشەکانی سەر ئاسایش و یەکڕیزی وڵاتەکە.
7- رەتکردنەوەی بانگەوازەکانی دابەشبوون و گوتاری رق و كینەو هەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوەی ناتەبایی لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سوریادا.
8- لیژنه جێبەجێكارەكان کاردەکەن بۆ جێبه جێکردنی رێککەوتننامەكە بە جۆرێك لە كۆتایی ئەمساڵ تێنەپەڕێت.
