روانگەی سوری: (973) هاوڵاتی مەدەنی كوژراون
.jpg)
2025-03-10 11:24:48
درەو:
راپۆرتی روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ:
(72) کاتژمێر لە هەڵكشانی پرۆسەی تۆڵەسەندنەوە لە ساحل و شاخەکانی.. لە نزیکەی (40) کۆمەڵکوژی تائیفیدا (973) هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا، بەبێ ێگریکردنێك.
ناوچەكانی ساحلی سوریا و چیای لازقیە شایەتحاڵی روداوی بە ئازارو پرۆسەی پاكتاوكردن بوون لەسەر بنەمای تائیفی و ناوچەیی بە سەدان هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا، لەنێویاندا ژن و منداڵ هەن، کە تیایدا هێزە ئەمنییەکان و کارمەندانی وەزارەتی بەرگری و هێزەكانی تری سوریا، تاوانی جەنگ و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤیان ئەنجامدا، بەبێ بوونی کە رێگرییەکی یاسایی لێیان.
ژمارەی کۆمەڵکوژییەکان لە ساحل و شاخەکانی سوریا، گەیشتووەتە (39) پرۆسەی كۆمەڵكوژی، لەدوای بەهۆی هێرشەکانی چەکدارە عەلەوییەکانەوە لە (6)ی ئازاردا دژی هێزەکانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری سوریا سەریهەڵدا.
بەدوایدا پرۆسەی کوشتن و گوللەبارانكردنی مەیدانی و پرۆسەی پاکتاوکردنی رەگەزی لە (7)ی ئازارەوە دەستیپێکردووە، لە ماوەی 72 کاتژمێری رابردوداو تا ئێستاش درێژەی هەیە، كە کۆمەڵکوژیی نوێ لە گەڕەکی قونەیترە لە تەرتوس و شاری بانیاس و گەڕەکی داعتور لە لازقیە و گوندەکانی رەملیە و ڕەسافا لە گوندەواری مەسیاف تۆماركراوە.
کۆی گشتی كوژراوانی مەدەنی کە گوللە بارانكراون گەیشووەتە (973)کەس کە ژن و منداڵیشیان تێدایە.
كوژراوانی مەدەنی بە گوێرەی پارێزگاكان:
لە لازقیە (545) كەس
لە تەرتوس (262) كەس
لە حەما (156) كەس
لە حمس (10) كەس
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، كوژرانی (807)هاوڵاتی لە پارێزگاکانی لازقیە و تەرتوس، لە ئاكامی پرۆسەكانی پاكتاوكردن، کە نێویاندا هاوڵاتییانی غەیری مەزهەبی عەلەوییەکانیانیش هەیە، بە دكۆمێنت كردووە.
پارێزگاری لازقیە لە پلەی یەكەمدا هاتوو لە رووی رێژی قوربانیان، دواتر تەرتوس، پاشان حەما و دوای ئەو شاری حمس.
ئەم تاوانانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە بەربڵاوەکانی تۆڵەسەندنەوەدا دێن کە هاوڵاتیانی تائیفەی عەلەوی كردووەتە ئامانج، لە نێو بەردەوامی کوشتنی بەکۆمەڵ و سووتاندنی ماڵەکان و ئاوارەبوونی زۆرەملێ، بەهۆی نەبوونی هیچ دەستێوەردانێکی نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی ئەم کۆمەڵکوژیانە.
ژمارەی کوژراوانی بەخێرایی لە زیادبووندایە، لەو کاتەوەی چەکدارەكان بۆ پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکان و پێکهاتەکانی وەزارەتی بەرگری هاتوونەتە ناوەوە، بەجۆرێك کۆی گشتی کوژراوان گەیشتووەتە: (973)كەس.
٦ی ئازار:
حمس: 1 كوژراو
٧ی ئازار:
تەرتوس: ٦٢ كوژراو
لازقیە: 98 كوژراو
٨ی ئازار:
لازقیە: ٢٢٧ كوژراو
تەرتوس: ٥٥ كوژراو
حەما: 79 كوژراو
حمس: 5 كوژراو
٩ی ئازار:
تەرتوس: 103 كوژراو
لازقیە: ١٩٤ كوژراو
حەما: ٦ كوژراو
١٠ی ئازار:
لازقیە: ٢٦ كوژراو
تەرتوس: ٤٢ كوژراو
حەما: 71 كوژراو
حمس:4 كوژراو
بە پشتبەستن بەو ئامارانەی سەرەوە و هۆشدارییەکانی مەترسی پەرەسەندنی توندوتیژی دژ بە هاووڵاتیانی مەدەنی لە سوریا، روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات رێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەرو تیمی تایبەتمەندی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بنێرن بۆ بەڵگەنامەکردنی ئەو پێشێلکارییە جدیانەی کە هاوڵاتیانی مەدەنی كردووە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بانگەوازێکی بەپەلە ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی سوریا دەکات لە دیمەشق، بۆ لێپرسینەوە لە کارمەندانی ئەمنی و بەرگری، کە بەشدارن لە لەسێدارەدانی مەیدانیدا، پێیشیوایە قوتار بوون لە سزادان هاندەری دووبارەبونەوەی تاوانەکانە لە داهاتوودا، کە ئەمەش مەترسی لەسەر سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی لە سوریا لە دوای روخانی ئەسەد دروست دەکات.
