Draw Media

پارتی فایلی 17ی شوباتی لەسەر هیوا ئەحمەد داخست

پارتی فایلی 17ی شوباتی لەسەر هیوا ئەحمەد داخست

2018-08-06 09:35:28


درەو میدیا:
دوای حەوت ساڵ پارتی دیموكراتی كوردستان فایلی 17ی شوباتی لەسەر هیوا ئەحمەد بەرپرسی پێشووی لقی چوار داخست كە تۆمەتباربوو بە تەقەكردن لە خۆپیشاندەران.
دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر لە نوسراوێكدا بۆ وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم, بڕیاریداوە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دەستگیركردنی ( هیوا ئەحمەد مستەفا ), كە تۆمەتبار بووە بە مادەی ( 405 ) لە یاسای سزاكان لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی و دواتر پەڕاوەكە بەپێی بریاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بە ژمارە ( 1428/ه.ج2 /2017 ) لە رێكەوتی 29/10/2017 رەوانەی ئەو دادگایە كراوە, ئەو دادگایەش بریاریدا بە ئیفراجكردنی ناوبراوو بڕارەكەش پلەی كۆتایی وەرگرتووە.
ئەو بڕیارە لە كاتێكدایە كە پارتی دیموكراتی كوردستان چەندین هەوڵێ داوە كە بە رێگەی سوڵحی عەشایەری كێشەكە چارەسەربكات چەندین ئیمتیازیان خستە بەردەم بنەماڵەی شەهیدەكانی 17ی شوبات بەڵام ئەوان رەتیان كردووە, بۆیە پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری دادگاكەی لە سلێمانیەوە گواستەوە بۆ هەولێرو لەوێ كۆتاییان بەو فایلە هێنا.

لە لایەن خۆشەوە هیوا ئەحمەد تۆمەتباری سەرەكی 17ی شوبات دەڵێت: من بێتاوانم و دادگا بڕیاری داخستنی پەراوەكەمی داوە
لە رونكردنەوەیەكدا لە ئاكاونتی خۆی هیوا ئەحمەد نوسیویەتی: دوای ئەوەی لەسەر ڕوداوی ۱۷ی شوباتی ۲٠۱۱ لەدادگای سلێمانی بە ماددەی ٤٠٥ تۆمەتباركرام، لەوكاتەوە چەندین جار ئامادەیی خۆم دەربڕی كە بچمەبەردەم دادگا,دوای ئەوەی لە ساڵی ۲٠۱۷ مەلەفەكە گواسترایەوە هەولێر، لەوێش خۆم ڕادەستی پۆلیسی تاوانەكان كرد و پاش ماوەیەك بەكەفالەتی دوو كەس ئازاد كرام, دواتر چەند جاریتر لێكۆڵینەوەم لەگەڵداكراوە و تاسەر ئەنجام دادگا گەیشتە ئەوەی من تاوانبارنیم، بۆیە دوای چەندین مانگ لەلێكۆڵینەوە داگا بڕیاری داخستنی پەڕاوەكەی دەركردووە.
رۆژی 17ی شوباتی 2017 لە لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستانەوە تەقە لە خۆپیشاندەران كراو (رێژان عەلی) شەهید بوو, زیاتر لە 57 كەسی دیكەش برینداربوون. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand