Draw Media

"لەم قۆناغەدا (185) هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمەوە هەناردەدەكرێت"

"لەم قۆناغەدا (185) هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمەوە هەناردەدەكرێت"

2025-02-23 19:19:02


درەو:

بریكاری وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت: لەم قۆناغەدا (185) هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمەوە هەناردەدەكرێت،  لە ئێستادا (300) هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنێت و بەشەكی تری بۆ ناوخۆ بەكاردێت، راگرتنی هەناردەکردن کێشەی بۆ کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دروستکردووە، پێویستی بە ماوەیەک هەیە بۆ گەڕاندنەوەی توانای بەرهەمهێنانی.

درەو:
باسم محەمەد خزەیر، بریكاری وەزیری نەوت بۆ کاروباری دەرهێنانی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق:
🔹راگرتنی کارەکانی هەناردەکردن لە هەرێمی کوردستانەوە لە ماوەی رابردودا کێشەی بۆ کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دروستکردووە.
🔹پێویستی بە ماوەیەک هەیە بۆ گەڕاندنەوەی توانای بەرهەمهێنانی، بە ئامانجی گەیشتن بە هەناردەکردنی  (400)هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، کە نزمترین بڕی دیاریکراوە لە بودجەدا.
🔹ئەو بڕە لە ئێستادا بۆ هەناردەکردن لە هەرێم (300)هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا.
 🔹بەشێکی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ تەرخانکراوە، (185)هەزار بەرمیلی دیکەش بۆ هەناردەکردن تەرخاندەکرێت.
🔹رێککەوتن كراوە لەسەر پێکهێنانی لیژنەی هاوبەش بۆ بەدواداچونی میکانیزمەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت.
🔹لەلایەن هەرێمەوە ئاگادارکراینەوە کە ئامادەیە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی هەناردەکردن.
🔹تیمە تەکنیکیەكانی کۆمپانیای نەوتی باکور و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان کاردەکەن بۆ پشکنینی بۆرییەکانی هەناردەکردنی نەوت و دڵنیابون لە گونجاوی و ئامادەیی بۆ دەستپێکردنەوەی ناردنی نەوت لە رێیانەوە.
🔹وەزارەتی نەوت پەیوەندی بە لایەنی تورکیاوە کردووە بۆ پرسینی ئامادەیی ئەو بۆرییەی کە بۆ هەناردەکردن لە ڕێگەی بەندەری جەهانەوە دیارکریكراوە و چاوەڕوانی وەڵامین لە ماوەی(24)کاتژمێری داهاتودا.
🔹وه زاره تی نەوت په یوه سته بە به رده وامبونی پرۆسەی هەنارده کردن له ڕێی به نده ڕی جه یهانەوە وه ک به شێک له دیدی ستراتیژی په یوەندی عێراق و تورکیا.
🔹پەیوەندی بەردەوام هەیە لەگەڵ هەرێم و لایه نی تورکی، بۆ دڵنیابون له بەردەوامی هاوکاری و هه ناردەکردن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand