ڕێژەو گەشەی "داهاتی باج" لە عێراق 2004 - 2024
.jpg)
2025-02-21 18:58:10
راپۆرتی: درەو
🔻 ڕێژەو گەشەی "داهاتی باج" لە عێراق 2004 – 2024؛
🔹 لە ساڵی 2024 عێراق بەرزترین ئاستی "داهاتی باج"ی لە ماوەی زیاتر لە بیست ساڵی ڕابردوودا بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێک بەربەستی (7.6 تریلیۆن) دیناری عێراقی تێپەڕاندووە.
🔹 ڕێژەی ئەم داهاتە لە کۆی داهاتی گشتی حکومەت بەرزترین نەبووە لە ڕووی مێژووییەوە، چونکە گەیشتووەتە تەنها (5.2%)ی کۆی داهاتی گشتی. لە کاتێکدا ساڵی 2017 داهاتی باج بەرزترین ڕێژەی لە چوارچێوەی داهاتی گشتیدا تۆمارکردووەو گەیشتووە بە ڕێژەی (8%).
🔹 "داهاتی باج" لە نێوان هەردوو ساڵی (2004) و (2024) لە نزیکەی (160 ملیار) دینارەوە بەرزبووەتەوە بۆ (7.68 ترلیۆن) دینار، واتە بە بڕی (7.52 ترلیۆن) و بەڕێژەی (4711%) گەشەی کردووە.
🔹 ئەو بڕەی لە ساڵی (2004) تۆمار کراوە نزیکەی ڕێژەی (0.5)ی داهاتی گشتی پێکهێنابوو، بەڵام داهاتی باج لە ساڵی (2024) ڕێژەی (5.2%)ی داهاتی گشتی پێکهێناوە.
ڕێژەی گەشە و داهاتی گشتی "باج"... ڕێژەی داهاتی باج لە داهاتی گشتی عێراق لە ساڵی 2004 - 2024
لە ساڵی 2024 عێراق بەرزترین ئاستی داهاتی "باج"ی لە ماوەی زیاتر لە بیست ساڵی ڕابردوودا بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێک بەربەستی (7.6 تریلیۆن) دیناری عێراقی تێپەڕاندووە، ئەمەش بەرزترین ئاستی داهاتی باجە لە ساڵی 2003ەوە تۆماری کردبێت، سەرەڕای ئەم دەستکەوتە، بەڵام ڕێژەی ئەم داهاتە لە کۆی داهاتی گشتی حکومەت بەرزترین نەبووە لە ڕووی مێژووییەوە، چونکە گەیشتووەتە تەنها (5.2%)ی کۆی داهاتی گشتی.
لە کاتێکدا ساڵانی 2016 و 2017 داهاتی باج بەرزترین ڕێژەی لە چوارچێوەی داهاتی گشتیدا تۆمارکردووەو گەیشتووە بە ڕێژەی (7% و 8%). بەرزترین ئاست بۆ داهاتی باج لە عێراق لە ساڵی (2017) تۆمارکرابوو، ئەو کاتە گەیشتبووە بڕەکەی گەیشتبوو بە (6.3 ترلیۆن) دیناری عێراقی، بەڵام دواتر دابەزی بەخۆوە بینیوە بۆ (3.9 ترلیۆن) دینار لە ساڵی 2022، دواتر لە ساڵی 2023 و 2024 دووبارە بەرزبووەتەوە، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە. لەم بارەیەوە بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (1)).
خشتە
چارتی ژمارە (1)
ئەگەر زیاتر ورد ببینەوەو لە بەراوردی "داهاتی باج" بکەین لە نێوان هەردوو ساڵی (2004) و (2024)، ئەوا بۆمان دەردەکەوێت کە داهاتی گشتی باج لە نزیکەی (160 ملیار) دینارەوە بەرزبووەتەوە بۆ (7.68 ترلیۆن) دینار، واتە بە بڕی (7.52 ترلیۆن) و بەڕێژەی (4711%) گەشەی کردووە.
بەڵام ئەو بڕەی لە ساڵی (2004) تۆمار کراوە نزیکەی ڕێژەی (0.5)ی داهاتی گشتی پێکهێنابوو، بەڵام داهاتی باج لە ساڵی (2024) ڕێژەی (5.2%)ی داهاتی گشتی پێکهێناوە، لەم بارەیەوە (بڕوانە چارتی ژمارە (2)).
چارتی ژمارە (2)
هەرچەندە ئەم زیادبوونەی داهاتی باج هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ هەمەچەشنکردنی ئابووری و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە نەوت، بەڵام هێشتا دوورە لە توانای ڕاستەقینەی ئابووری عێراق. بەدەستهێنانی گەشەی بەردەوام لە داهاتە نانەوتییەکان پێویستی بە چاکسازی قووڵتری باج و باشترکردنی کارایی کۆکردنەوەی باج و فراوانکردنی بنەمای باج هەیە بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی چالاکییە ئابوورییە ڕاستەقینەکانی وڵاتەکە بێت.
سەرچاوەکان
- البنک المرکزي العراقي، الارادات الضریبیة؛
https://www.cbiraq.org/SeriesChart.aspx?TseriesID=423
- المهندس منار العبيدي، 19/2/2024؛
https://www.facebook.com/photo?fbid=1174266288043134&set=a.515990400537396
- درەو میدیا، داهاتی باج لە عێراق و هەرێمی کوردستان (2012 - 2023)، 31/8/2024؛
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=15576
