کاریگەرى راوەستانى پلەبەرزکردنەوە
![کاریگەرى راوەستانى پلەبەرزکردنەوە کاریگەرى راوەستانى پلەبەرزکردنەوە](/images/images/2025/hawal%20sait(15).jpg)
2025-02-08 16:52:58
درەو:
🔹 ئەگەر فەرمانبەرێک لە پلە 4 بۆ پلە 3 پلەبەرزکردنەوەى بۆ نەکرابێت و هەڵگرى بروانامەى زانکۆ لە بواری یاسا، ئەوا ئاسەواری ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە، (125 هەزار 600) دیناری مانگانەو (ملیۆنێک و 507 هەزار و 200) دینار دەبێت بۆ هەر ساڵێک.
🔹 ئەگەر هەمان فەرمانبەر لە پلە 3 بۆ پلە 2 پلەبەرزکردنەوەى بۆ نەکرابێت، ئاسەواری ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوە مانگانە (155 هەزار و 750) دینار و بۆ هەر ساڵێکیش (ملیۆنێک و 869 هەزار) دینار دەبێت.
🔹 کاریگەرى ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوە بۆ نمونەى فەرمانبەرێک (30) ساڵ راژەى هەیە و دەرچووى زانکۆیە لەسەر بڕى مووچەى مۆڵەتى کۆکراوە (ئیکرامیە) بریتیە لە (ملیۆنێک و 242 هەزار) دینار
🔹 کاریگەرى لەسەر بڕى پاداشتى کۆتایى راژە بۆ نموەنەی هەمان شێوەی فەرمانبەر کە شایستەی پلە بەرزکردنەوەی بۆ نەکرابێت (3 ملیۆن و 601 هەزار و 800) دیناری کەمترە لەوەی شایستەی پلە بەرزکردنەوەی بەدەستهێنابێت.
🔹 جیاوازى مووچەى خانەنشینى و دەرماڵەکان لەنێوان هەردوو دۆخی پلە بەرزکردنەوەو نەکردنی (208 هەزار و 950) دیناری مانگانەیە.
تەوەری یەکەم؛ کاریگەرى راوەستانى پلەبەرزکردنەوە لەسەر فەرمانبەر
یەکەم؛ کاریگەرى راوەستانى پلەبەرزکردنەوە لەسەر فەرمانبەری (پلە چوار بۆ پلە سێ)
ئەگەر فەرمانبەرێک لە پلە 4 بۆ پلە 3 پلەبەرزکردنەوەى بۆ نەکرابێت و هەڵگرى بروانامەى زانکۆ لە بواری یاسا، ئەوا ئاسەوارەکەى بەم جۆرە دەبێت؛
1. جیاوازى پلەبەرزکردنەوە لە پلە 4 بۆ پلە 3 لەسەر موچەى بنەڕەتى = 72,000 دیناری مانگانە، چونکە؛
• موچەی بنەڕەتی (621,000 مەرتبەى یەک پلەى سێ – 549,000 مەرتەبەى پێنج پلەى چوار).
2. جیاوازى نێوان دەرمەڵەی بڕوانامە = 32,000 دینار، چونکە؛
• دەرماڵەى بڕوانامەى زانکۆ = 45%
• 549,000 موچەی بنەڕەتی × 45% = 247,050
• 621,000 موچەی بنەڕەتی × 45% = 279,050
3. دەرماڵەى مەترسى یاسایى بەڕێژەی 30% جیاوازى نێوانیان بریتییە لە = 21,600 دینار، چونکە؛
• 549,000 موچەی بنەڕەتی × 30% = 164,700
• 621,000 موچەی بنەڕەتی × 30% = 186,000
4. کۆى جیاوازى مووچەى بنەڕەتى و دەرماڵەى بڕوانامە و دەرماڵەى مەترسى بەم جۆرەیە؛
• 72,000 جیاوازى مووچەى بنەڕەتى + 32,000 جیاوازى دەرماڵەى بڕوانامە + 21,600 جیاوازى دەرماڵەى مەترسى = 125,600 مانگانە
• ساڵانە 125,600 × 12= 1,507,200 دینار
دووەم؛ کاریگەرى راوەستانى پلەبەرزکردنەوە لەسەر فەرمانبەری (پلە سێ بۆ پلە دوو)
1. جیاوازى پلەبەرزکردنەوە لە پلە 3 بۆ پلە 2 لەسەر موچەى بنەڕەتى = 89,000 دینار، چونکە؛
• موچەی بنەڕەتی 758,000 بۆ مەرتبەى یەک پلەى دوو – موچەی بنەڕەتی 669,000 بۆ مەرتەبەى پێنج پلەى سێ
2. دەرماڵەى بڕوانامەى زانکۆ = 45%
• 669,000 موچەی بنەڕەتی × 45% = 301,050
• 758,000 موچەی بنەڕەتی × 45% = 341,100
• جیاوازى نێوانیان = 40,050 جیاوازى لە دەرماڵەى بروانامەدا
3. دەرماڵەى مەترسى یاسایى 30%
• 669,000 موچەی بنەڕەتی × 30% = 200,700
• 758,000 موچەی بنەڕەتی × 30% = 227,400
• جیاوازى نێوانیان = 26,700 دینار
4. کۆى جیاوازى مووچەى بنەڕەتى و دەرماڵەى بڕوانامە و دەرماڵەى مەترسى بەم جۆرەیە؛
• 89,000 جیاوازى مووچەى بنەڕەتى + 40,050 جیاوازى دەرماڵەى بڕوانامە + 26,700 جیاوازى دەرماڵەى مەترسى = 155,750 مانگانە
• ساڵانە 155,750 × 12 = 1,869,000 دینار
تەوەری دووەم؛ کاریگەرى پلەبەرزکردنەوە لەسەر مافە داراییەکانى خانەنشین
نمونەى فەرمانبەرێک (30) ساڵ راژەى هەیە و دەرچووى زانکۆیە، ئەو فەرمانبەرە ئەگەر بەپێى شایستەبوونى پلەبەرزکردنەوەى بۆ کرابێت، ئەوا مووچەى بنەڕەتییەکەى دەبێت بە (948,000) دینار بە مەرجى پلەبەرزکردنەوەى لە پلە دوو بۆ پلە یەک بۆ نەکرابێت، چونکە پلەبەرزکردنەوە بۆ پلە یەک زەحمەتە بۆیە ئێمە لەم نمونەیەدا ئەو پلەیەمان نەداوە بە فەرمانبەرەکە، بەڵام ئەگەرهاتوو هەمان فەرمانبەر پلەبەرزکردنەوەکانى بۆ نەکرابێت (دوو پلەبەرزکردنەوە) ئەوا مووچەى بنەڕەتییەکەى دەبێت بە (741,000) بونیاد لەسەر ئەمە کاریگەرییەکانى ئەم پلەبەرزنەکردنەوەیە دەخەینەروو؛
یەکەم: کاریگەرى لەسەر بڕى مووچەى مۆڵەتى کۆکراوە (ئیکرامیە)
• بەپلەبەرزکردنەوە: 6× 948,000 = 5,688,000 دینار
• بێ پلەبەرزکردنەوە: 6 × 741000 = 4,446,000 دینار
• جیاوازیی نێوانیان : 5,688,000 – 4,446,000 = 1,242,000 دینار
دووەم؛ کاریگەرى لەسەر بڕى پاداشتى کۆتایى راژە
کاریگەرى لەسەر بڕى پاداشتى کۆکراوە (لێرەدا تەنها مووچە بنەڕەتییەکە و دەرماڵەى بڕوانامەکە حساب کراوە و دەرماڵە ناجێگیرەکانى دیکە لەجێگەیەکەوە بۆ جێگەیەکى دیکە دەگۆردرێن بۆیە لێرەدا حسابمان نەکردووە؛
لەحاڵەتى پلەبەرزکردنەوە:
• دەرماڵەى بڕوانامەى بەکالۆریۆس = 45% مووچەى بنەڕەتى
• 948,000 × 45 % = 426,600 دەرماڵەى بڕوانامە
• 426,600 دینار دەرماڵەى بڕوانامە + 948,000= 1,374,600 دینار بۆ یەک مانگ
• 1,374,600 × 12 = 16,495,200 دینار بۆ ساڵێک
بێ پلەبەرزکردنەوە
• 741,000× 45% = 333,450
• 74,1000+ 333,450 = 1,074,450
• 1,074,450 × 12 = 12,893,400 دینار
جیاوازى نێوانیان بۆ حاڵەى ئەژمارکردنى پاداشتى کۆتایى راژە دەکاتە
• 16,495,200 – 12,893,400 = 3,601,800 دینار
سێیەم؛ کاریگەرى لەسەر بڕى مووچەى خانەنشینى (بەدەرماڵەى گوزەران و بڕوانامەوە)
لەحاڵەتى پلەبەرزکردنەوە (یەک ستێپ دەگەڕێینەوە دواوە)
• 928,000 × 30 ساڵ راژە × 2.5 = 696,000 دینار مووچەى خانەنشینى
• 696,000 × 30 = 208,800 دەرماڵەى بژێوى
• 696,000 × 10% = 69,600
• کۆى مووچەى و دەرماڵە = 974,400 دینار مووچە و دەرماڵەى خانەنشینى
بێ پلەبەرزکردنەوە (یەک ستێپ دەگەڕێینەوە دواوە)
• 729,000 × 30 ساڵ راژە × 2.5 = 546,750 دینار
• 546,750 × 30 = 164,025 دەرماڵەى بژێوى
• 546,750 × 10% = 54,675 دینار دەرماڵەى بڕوانامە
• کۆى مووچە و دەرماڵە = 765,450 دینار
بونیاد لەسەر ئەوەى باسکرا جیاوازى مووچەى خانەنشینى و دەرماڵەکان لەنێوان هەردوو دۆخەکەدا بەم جۆرەیە؛
• 974,400 – 765,450 = 208,950 دینار (جیاوازى نێوان مووچە و دەرماڵەى خانەنشینى مانگانە)
کۆى جیاوازى نێوان بڕى مووچەى مۆڵەتى کۆکراوە و پاداشتى کۆتایى راژە و مووچە و دەرماڵەى خانەنشینى بەم جۆرەیە؛
• 1,242,000 (مووچەى مۆڵەتى کۆکراوە بۆ یەکجار) + 3,601,800 (پاداشتى کۆتایى راژە بۆ یەکجار) + 208,950 (مووچە و دەرماڵەى خانەنشینى مانگانە) = 5,052,750 دینار جیاوازى.
* عەبدولقادر ساڵح شارەزاى یاسایى و توێژەر لە بوارى وەزیفەى گشتى
![](img/22.jpg)