سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

خەرجی موچەی مانگی یەك زیاتر لە (ترلیۆنێك و 100 ملیار) دینارە

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 کانوونی دووەم 2025

خەرجی موچەی مانگی یەك زیاتر لە (ترلیۆنێك و 100 ملیار) دینارە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


 
درەو:
لیستی موچەی مانگی یەكی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە (1 ترلیۆن و 100 ملیار) دینار، بە لیستی موچەو پاداشتی ئەوانەی خانەنشین دەبن.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە (درەو)ی راگەیاند: باسی موچەی مانگی 12ی 2024 نەماوە ئەوەی لە ئێستادا تەركیزی لەسەرە موچەی مانگی یەكە چونكە دەكرێتە بنەما بۆ موچەی مانگەكانی تر لە 2025دا.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد: بۆ لیستی موچەی مانگی یەكی 2025ی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خەرجی موچە زیاد بووە و گەیشتووەتە زیاتر لە (1 ترلیۆن و 100 ملیار) دینار چونكە زیاتر لە (30) هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەبن و چاوەڕوان دەكرێت (12) موچەی كۆتاییان پێبدرێت كە ئەمە پارەیەكی زۆرە، بۆیە خەرجی موچە گەیشتووەتە زیاتر لە (ترلیۆنێك و 100 ملیار) دینار، چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ كارەكانی وەفدی تەكنیكی نێوان هەردوولا تەواو بێت و رۆژی هەینی لە بەغداد وەفدی هەرێم و بەغداد كۆدەبنەوە، بۆ چارەسەری كێشەی موچە.  
لەماوەی (11) ساڵی رابردوودا لەگەڵ ەوەی دامەزراندن نیە، بەڵام بەردەوام خەرجی موە زیادیكردوە:
خەرجی موچە چەند زیادیكردووە:
-    ساڵی 2014 :بڕی (850) ملیار دینار
-    ساڵی 2019 : بڕی (892) ملیار دینار
-    ساڵی 2020 : بڕی (895) ملیار دینار
-    ساڵی 2022: بڕی (913 )ملیار دینار
-    ساڵی 2023: بڕی (930) ملیار دینار
-    ساڵی 2024: بڕی (1 ترلیۆن) دینار
 
واتا لە ساڵی 2014 تا 2024 خەرجی موچە لە (850) ملیار دینارەوە بۆ (1 ترلیۆن) دینار زیادی كردووە بڕی زیادكردنەكە (150) ملیار دینارە واتا بەرێژەی (15%) خەرجی موچە زیادی كردووە، سەرەڕای جێبەجێكردنی یاسای چاكسای و ساڵانەش (5 -6) هەزار كەس خانەنشین دەبن.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 17 کاتژمێر

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

null
پێش 18 کاتژمێر

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا

null
١١ ئاب ٢٠٢٦

گەشەپێدان و ناکۆکی لە پیشەسازیی گازی سروشتی لە هەرێم (2007–2026)