كۆچەر بیركار: حەز ئەكەم كێلی قانعی شاعیر ماچ بكەم
2018-08-02 20:52:52
لە ئاكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بوك كۆچەر بیركار خاوەنی (خەڵاتی فیڵدز ) دەنوسێت حەزم ئەكرد كێلی قانعی شاعیرم ماچ بكردایەو پێم بوتایە دەئیتر بە ئارامی بنوو، كە كوردیش ئەتوانێت پێشبكەوێت.
كۆچەر بیكار دەڵێت قانعی شاعیر لە كوێ ئاشەوانی كردووە، كۆچەر بیكرار لەوێ لەدایك بووەو فێری بیركدرنەوەو خولیای بیركاری بووە.
دەقی نوسینەكەی كۆچەر بیركار
خەڵاتی فیڵدز
پێشكەشە بە گەلی كورد
زۆر حەزم ئەكرد هەر ئیسە چوومایەتە سەر گڵكۆكەی قانع و پێم وتایە كە خەمت نەبێ، كوردیش ئەتوانێ پێشكەوێ. پێم وتایە قانع تۆ لە كوێ ئاشەوانیت ئەكرد، كۆچەر بیركار لەوێ لە دایك بوو، لەوێ فێر بیركردنەوە بوو، لەوێ خولیای بیركاری بوو. حەزم ئەكرد كێلەكەیم ماچ كردایە و پێم وتایە دە ئیتر بە ئارامی بنوو.
زۆر خۆشحاڵم ئەگەر ئەم هەواڵە كەمێ خەمی دڵی هەر كورد و ناكوردێكی ڕەواندبێتەوە. هیوادرام ئەمە ببێتە هاندەر بۆ زیاتر تێكۆشانی خوێنەری كورد و بۆ باشتر ناساندن و ڕێزگرتنی زانایانی كورد.
هەواڵی دزرانی مەداڵەكە ڕاست بوو. لە ناكاو كەسێ كیفەكەمی ڕفاند كە مەداڵەكەی تیا بوو. ئەمە هیچ گرینگ نییە و دنكێ تازەم پێ ئەیەن. دڵگران مەبن و هەڵپەڕكێی خۆتان كەن.
https://www.facebook.com/profile.php?id=100010884428340