Draw Media

لە سلێمانی (120) بەڕێوەبەری قوتابخانە خانەنشین دەبن

لە سلێمانی (120) بەڕێوەبەری قوتابخانە خانەنشین دەبن

2025-01-23 19:24:22


درەو:
لە بەڕێوەبەرێتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەكۆی (45 هەزارو 145) مامۆستا و فەرمانبەر، (1473) مامۆستا و (1025) فەرمانبەر خانەنشین دەبن، لەناویاندا (120) بەڕێوەبەری قوتابخانەو (89) یاریدەدەر و (116) سەرپەرشتیارو جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات و پەروەردەی قەرەداغ خانەنشین دەبن.

لەدوای جێبەجێكردنی فەرمانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە خانەنشینكردنی موالیدەكانی (1962،1963،1964) بەشێكی زۆر لە فەرمانبەران لە فەرمانگەو دامو دەزگاكان خانەنشین دەبن.
(درەو) تەنیا نمونەی بەڕێوەبەرێتی گشتی پەروەردەی سلێمانی وەردەگرێت كە لە (10) بەڕێوەبەرێتی لەخۆ دەگرێت لە سنوری سلێمانی، چەند مامۆستا و فەرمانبەر خانەنشین دەبن:
 لەكۆی : (45 هەزارو 145) مامۆستا و فەرمانبەر لە سنوری بەڕێوەبەرێتی گشتی پەرورەدەی سلێمانی (2 هەزارو 823) مامۆستا و فەرمانبەر خانەنشین دەبن بەڕێژەی (6%) بەم شێوەیە:
•     (1473) مامۆستا  لەكۆی (32868) واتا بەڕێژەی (5%)
•     (1025) فەرمانبەر لە (باخەوان و پاسەوان و شۆفێر و  كارگوزر) لەكۆی (12,277) فەرمانبەر دەكاتە رێژەی (8%)
-    (120) بەڕێوەبەری قوتابخانە  
-     (89) یاریدەدەری قوتابخانە
-     (116) سەرپەرشتیار

لەو پۆستانەی خانەنشین دەبن :
-    مامۆستا عومەر رەزا جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی
-    مامۆستا تریفە بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات
-    مامۆستا ئازاد بەڕێوەبەری پەروەردەی قەرەداغ
-    سەرپەرشتیاری یەكەمی (دوكان، چەمچەماڵ، شارەزوور...)
-    لەناو بەرێوەبەریتی گشتی سلێمانی بەڕێوەبەری (پرۆگرامەكان، كۆگاكان، كارگەی دارتاشی ...)

 بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) زۆرینەی ئەوانەی خانەنشین بوون لە مامۆستایان لە قۆناغی (1-6)ی بنەڕەتین و لەناوشاردان و كەمترینیان لە گوندەكان و دەرەوەی شارن، سەبارەت بەوەی بەشێك لە مامۆستایان و بەڕێوەبەرەكان ئاماژە بە درووستبوونی فشار و بۆشایی دەكەن لە ناوەندەكانی خوێندندا، بەڵام (درەو) قسەی لەگەڵ چەند بەرپرسێك پەروەردەكرد ئەوان دەڵێن بۆ ئەمساڵ كێشە درووست نابێت لەبەر ئەوەی وەرزی یەكەم تەواو بووەو بە زیادەی میلاك و وانەبێژان ئەو بۆشاییەی ەگەر هەبوو پڕ دەكرێتەوە، بۆ سەرپەرشتیاریش نزیكەی (هەزار) شەرپەرشتیاری ئیحتیات هەیەو تاقیكردنەوەیان كردووە و بەوان پڕ دەكرێتەوە،  

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand