Draw Media

2025-01-15 07:36:41



"
درەو:
وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت" لە هەرێمی كوردستان تەنیا سێ پاڵاوگەی یاسایی هەیەو 229 پاڵاوگەی نایاسایی هەیە" ئاماژە بەوەش دەكات مانگانە (38) ملیۆن دۆلار دەدەین بە دانەغاز و ئەوانی تر بۆ كرێی كارەبا
كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەكان  لە لێدوانێكدابۆ كوردستان 24:
لە ئێستادا هەر بەرهەمێكی نەوت هەبێت بەشێكی بۆ كۆمپانیاكانەو بەشێكی بۆ حوكەتی هەرێمی كوردستانە، بەشێ ئێمە لەبەرهەمهێنا بۆ پاڵاوگەكانی خۆمان (46) هەزار بەرمیلی رۆژانە لە پاڵاوگەكانی (كارو لاناز) دەپاڵێوین بۆ تەسفیەی بەدەستهێنانی نەوتی رەش بۆ وێستگەكانی كارەبا ، بڕێكی بەنزینە كە ( ملیۆن و 500 هەزار) لیتری رۆژانە، لە گەڵ دیزڵ (گاز) بۆ وێستگەی كاشێ بەكاردێنێن.
مانگانە (38) ملیۆن دۆلار بۆ دەیدەینە دانەغازو ئەوانی تر، كرێنی نەوتی سپی، پاڵپشتی نەوتی سپی بۆ ماڵان، گواستنەوەی نەوت بۆ وێستگەكانی كارەبا، فرۆشتنی دەروەمان نیە، ئەوەی هەیە نەوت بۆ ناوخۆیە.
سەبارەت بە پاڵاوگەكانی هەرێمی كوردستان، وەزیری سامانە سروشتییەكانی ئاماژە بەوەش دەكات:
تەنیا سێ پاڵاوگەی یاسایی هەیە  لە هەرێمی كوردستان ئەوانیش( كار، قەیوان ، لاناز)ە، بەڵام (229) پاڵاوگەی نایاسایی هەیە:   
هەولێر:  158 پاڵاوگەی نایاسایی  
سلێمانی: 21  پاڵاوگەی نایاسایی
دهۆك:  50    پاڵاوگەی نایاسایی

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand