Draw Media

پشکی هەرێم لە نێوان داتاکانی هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق هەرێم

پشکی هەرێم لە نێوان داتاکانی هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق هەرێم

2025-01-14 20:10:17


راپۆرتی: درەو
 

🔻 پشکی موچەی "فەرمانبەرانی هەرێم" لە یاسای بودجە زیاتر(9 ترلیۆن و 556 ملیار) دینارە.
🔹 وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت؛ زیاتر(9 ترلیۆن و 556 ملیار) دینارمان ناردووە.
🔹 وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت؛ نزیکەی (9 ترلیۆن و 248 ملیار) دینارتان ناردووە.
🔻 پشکی موچەی "چاودێری کۆمەڵایەتی، خانەنشینان و زیندانیان"ی هەرێم لە یاسای بودجە زۆتر لە (2 ترلیۆن و 20 ملیار) دینارە.
🔹 وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت؛ (2 ترلیۆن و 5 ملیار) دینارمان ناردووە.
🔹 وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت؛ (ترلیۆنێک و 506 ملیار) دینارتان ناردووە.
🔻 پشکی هەرێم لە "پێداویستی خزمەتگوزاری" لە یاسای بودجە (2 ترلیۆن و 126 ملیار) دینارە.
🔹 وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت؛ زۆرتر لە (251 ملیار و 699 ملیار) دینارمان خەرجکردووە.
🔹 وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت؛ هیچ پارەیەک خەرج نەکراوە.
🔻 پشکی هەرێم لە "پێداویستی شمەک" لە یاسای بودجە نزیکەی (539 ملیار و 206 ملیۆن) دینارە.
🔹 وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت؛ زۆرتر لە (285 ملیار و 143 ملیۆن) دینارمان خەرجکردووە.
🔹 وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت؛ هیچ پارەیەک خەرج نەکراوە.
🔻 پشکی هەرێم بۆ نۆژەنکردنەوەی"صیانة الموجودات" لە یاسای بودجە (255 ملیار و 914 ملیۆن) دینارە.
🔹 وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت؛ زۆرتر لە (130 ملیار و 825 ملیۆن) دینارمان خەرجکردووە.
🔹 وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت؛ هیچ پارەیەک خەرج نەکراوە.
🔻 پشکی هەرێم بۆ بەخشینەکان"المنح والاعانات والمصروفات" لە یاسای بودجە (431 ملیار و 690 ملیۆن) دینارە.
🔹 وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت؛ زۆرتر لە (485 ملیار و 831 ملیۆن) دینارمان خەرجکردووە.
🔹 وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت؛ هیچ پارەیەک خەرج نەکراوە.
🔻 پشکی هەرێم بۆ "خەرجی سەرمایەگوزاری" لە یاسای بودجە (79 ملیار و 104 ملیۆن) دینارە.
🔹 وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت؛ زۆرتر لە (86 ملیار و 648 ملیۆن) دینارمان خەرجکردووە.
🔹 وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت؛ هیچ پارەیەک خەرج نەکراوە.

خشتە و چارت

 

 

پشکی هەرێم لە نێوان یاسای بودجە و داتاکانی هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق هەرێم
ڕۆژی (14/1/2025) وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیانێکی بە هاوپێچ کردنی کۆمەڵێک بەڵگەنامەوە بە زمانی عەرەبی و دواتریش بە زمانی بڵاوکردەوە، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، کە لە ڕۆژی (12/1/2025) بەیانێکی تایبەت بە تەمویل کردنی حکومەتی هەرێمی بۆ ساڵی (2024) تایبەت بە خەرجی موچە و پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق ڕاگەیاندبوو، بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی داریی عێراق، بە بڕی (11 ترلیۆن و 561 ملیار و 522 ملیۆن) دیناری بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ناردووە؛  
•    تەرخاكراوی دارایی هەرێمی كوردستان بۆ قەربوی موچەی فەرمانگە مەدەنی و هێزە ئەمنیەكان گەیشتووەتە (9 ترلیۆن و 556 ملیارو 348 ملیۆن) دینار.
•    موچەی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی (130 ملیارو 931 ملیۆن) دینار.
•    موچەی خانەنشینی سەربازی (650 ملیارو 40 ملیۆن) دینار.
•    موچەی خانەنشینی مەدەنی (776 ملیارو 657 ملیۆن) دینار.
•    موچەی ئەنفالكراون (98 ملیارو 346 ملیۆن) دینار.
•    موچەی سەربازی ئەنفالكراون (338 ملیارو 479 ملیۆن) دینار.
•    مینحەی زیندانیان (10 ملیارو 721 ملیۆن) دینار.
گرافیک
 

 


لە کاتێکدا بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتی عێراق لە ساڵی (2024)دا تەنها بڕی (10 ترلیۆن و 753 ملیار و 879 ملیۆن و 319 هەزار و 963) دیناری ڕەوانەی هەرێم کردووە بە جۆرێک؛
•    بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم (9 ترلیۆن و 556 ملیار و 348 ملیۆن و 5 هەزار) دینار خەرج کراوە.
•    بۆ موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی و خانەنشینان بڕی (ترلیۆنێک و 506 ملیار و 52 ملیۆن و 520 هەزار) دینار خەرج کراوە.
•    بڕی (726 ملیار و 995 ملیۆن و 775 هەزار) دینار بۆ ڕاگرتنی خانەنشینی و باجی داهات لە پشکی هەرێم بڕاوە.
•    پوختەی تەواوی پارەی هاتوو بۆ هەرێم بریتی بووە لە (10 ترلیۆن و 26 ملیار و 883 ملیۆن و 544 هەزار) دینار.
ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی یاسای بودجە پشکی هەرێمی کوردستان (20 ترلیۆن و 910 ملیار و 463 ملیۆن و 950 هەزار) دینارە، وەک لە خشتەکەی وەزارەتی داریی هەرێمدا ڕوونکراوەتەوە.
پشکی هەرێم لە یاسای بودجە
 

 


خشتەی وەزارەتی دارایی هەرێم
 


هەروەک لە خشتەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕوونکراوەتەوە، حکومەتی عێراق جگە لە خەرجی موچە، هیچ بڕە پارەیەکی بۆ پێداویستی خزمەتگوزاری، پێداویستی شمەک، نۆژەنکردوە (صیانة الموجودات)، بەخشین و خەرجییەکانی دیکە، قەرز، سەمایەگوزاری و وەبەرهێنان خەرج نەکردووە.
بەڵام بەگۆێرەی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی دارایی عێراق، لە (24ی کانونی یەکەمی 2024) تایبەت بە داهات و خەرجی وەزارەتەکە تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی 2024 بڵاوکردووەتەوە،
•    بڕی (251 ملیار و 699 ملیۆن و 449 هەزار) دیناری بۆ بواری خزمەتگوزاری خەرج کردووە.
•    بڕی (285 ملیار و 143 ملیۆن و 528 هەزار) دیناری بۆ بواری شمەک خەرج کردووە.
•    بڕی (130 ملیار و 825 ملیۆن و 557 هەزار) دیناری بۆ بواری نۆژەنکردنەوە خەرج کردووە.
•    بڕی (485 ملیار و 831 ملیۆن و 378 هەزار) دیناری بۆ بەخشین و خەجییەکانی تر خەرج کردووە.
•    بڕی (86 ملیار و 648 ملیۆن و 443 هەزار) دیناری بۆ تێچووی سەرمایەگوزاری خەرج کردووە.
ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی عێراق

سەرچاوەکان
•    ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی هەرێم، 14/1/2025؛
https://www.facebook.com/share/p/1Bng1WfqGm/
•    ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عێراق، 12/1/2025؛
https://www.facebook.com/share/p/1Tt1CxsbeC/
•    درەو میدیا؛
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=16237
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=16253
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=%2016245
https://www.facebook.com/share/p/1Tt1CxsbeC/
•    حساب الدولة لغاية تشرين الاول لسنة 2024 للموازنة الاتحادية؛
https://mof.gov.iq/Pages/MOFPublicReports.aspx

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand