وەزارەتی دارایی هەرێم:تەمویلی مانگی (12) بۆ موچەی مانگی (11) خەرجكراوە
2025-01-14 12:56:34
درەو:
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان دان بەوەدا دەنێت تەمویلی موچەی مانگی (11-12)ی بەغداد بۆ موچەی مانگی (11) خەرجكراوە.
لە بەیاننامەكەدا خشتەی ئەو پارانەی بڵاوكردووەتەوە كە لە بەغدادەوە هاتوون بۆ هەرێمی كوردستان بە پێی خشتە رۆژی هاتنی پارەو كاتی دابەشكردنی پارەكەیان بڵاوكردووەتەوە.
بەپێ خشتەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم تا مانگی (11)ی تیایەو مانگی (12)ی تیا نیە بەڵام لە كۆتایی خشتەكەدا نوسیویانە ( تەمویلی مانگی 11-12ی بەغداد بۆ موچەی مانگی 11 خەرجكراوە) واتا پارەی موچەی مانگی 12 نەماوە.
بۆ تەمویلی موچەی مانگی (11) بڕی : (631 ملیارو 336 ملیۆن و 412 هەزار) دینار هاتووە
بۆ تەمویلی موچەی مانگی (12) بڕی : (441 ملیارو 493 ملیۆن و 598 هەزار) دینار هاتووە
كۆی گشتی دەكاتە: ( ترلیۆنێك و 72 ملیارو 830 ملیۆن) دینار كە بۆ موچەی مانگی (11) خەرجكراوە.