داهاتی 2017 ی نەوتی هەرێم 7 ملیارو 610 ملیۆن دۆلار بووە
2018-08-01 10:35:14
درەو میدیا:
بەپێی راپۆرتی دووەمی كۆمپانیای دیلۆیت بۆ ووردبینی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بۆ شەش مانگی دووەمی ساڵی 2017 :
- لە شەش مانگی دووەمی ساڵی 2017 دا 90 ملیۆن و 997 ملیۆن و 914 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە
- نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لە نێوان 37 دۆلار بۆ 52 دۆلار فرۆشراوە".
- كۆی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان لە شەش مانگی دووەمی ساڵی 2017 دا بە بەهای 3 ملیار و 648 ملیۆن و 592 هەزار و 406 دۆلار نەوت فرۆشراوە
- بۆ فرۆشتنی نەوت هیچ بەیانێكی نادروستمان بەدینەكرد لە زانیارییەكانی فرۆشتنی نەوت و كۆی بڕی پارەی وەرگیراوی مانگانە لە ماوەی نێوان 1ی تەمموزی 2017 تا 31ی كانونی یەكەمی 2017".
بەپێی راپۆرتی یەكەمی كۆمپانیای دیلۆیت بۆ ووردبینی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بۆ شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2017 :
- لە شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2017 دا 95 ملیۆن و 937 ملیۆن و 107 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە
- نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لە نێوان 41 دۆلار و 29 سەنت فرۆشراوە".
- كۆی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان لە شەش مانگی یەكەم ساڵی 2017 دا بە بەهای 3 ملیار و 961 ملیۆن و 951 هەزار و 95 دۆلار نەوت فرۆشراوە.
بەو پێیەش كۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی 2017 دا بەپێی هەردوو راپۆرتەكەی دیلۆیت( 7 ملیار و 610 ملیۆن و 543 هەزار 501 دۆلار) بووە .
كۆمپانیای دیلۆیت خۆی رایگەیاندووە، "ئێمە لەلایەن ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گازی هەرێمی كوردستانەوە دەستنیشانكراوین بۆ ئەنجامدانی وردبینی لە خشتەی بەرهەمهێنان، هەناردەكردن، بەكاربردن و داهاتی نەوت بۆ ساڵی 2017 و هەروەها بۆ ساڵەكانی پێشووتری 2014 ،2015 ،2016".