Draw Media

لە 2024 دا (9 ترلیۆن و 646 ملیار) دینار بۆ موچە خەرجكراوە

لە 2024 دا (9 ترلیۆن و 646 ملیار) دینار بۆ موچە خەرجكراوە

2025-01-02 13:36:02


درەو:
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 2024دا تەنیا موچەی (10) مانگی خەرجكردووە، لە مانگی یەك تا مانگی سێ موچەی مانگانە (930) ملیار دیناربووە كە دەكاتە (2 ترلیۆن و 790 ملیار) دینار، لە مانگی چوار بۆ مانگی شەش موچەی مانگانە (956 ) ملیار دینار بووە كە دەكاتە ( 2 ترلیۆن و 868 ملیار) دینار، لە مانگی حەوت بۆ مانگی دە موچەی مانگانە (997 ) ملیار دینار بووە كە دەكاتە ( 3 ترلیۆن و 988 ملیار) دینار كۆی گشتی لە 2024 دا دەكاتە ( 9 ترلیۆن و 646 ملیار) دینار.
بە پێی راگەیەندراوی ئەمڕۆی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لە بەغدادەوە بۆ ساڵی 2024 بڕی ( 10 ترلیۆن و 752 ملیار) دینار هاتووە، لە ئێستادا بۆ موچە پێویستی بە (999 ملیار) دینارە، و تا ئێستا موچەی (10) مانگ خەرجكراوە، موچەی (2) مانگ ماوە. كە نزیكەی (2 ترلیۆن دینار) دەكاتز
كۆی گشتی ئەو پارەیەی بۆ موچە خەرجكراوە لە (10) مانگی 2024دا دەكاتە ( 9 ترلیۆن و 646 ملیار) دینار بووە، لە كاتێكدا دەبوایە ( 11 ترلیۆن و 644 ملیار) دینار.
بەپێی راگەیەندراوی حكومەتی وەزارەتی دارایی هەرێم لە ساڵی 2024 دا بڕی ( 960 ملیار) دینار بۆ موچە خەرجكراوە، بەو پێیە :
كۆی پارەی بەغداد (10 ترلیۆن و 752 ملیار دینار + 960 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ موچە = 11 ترلیۆن و 712 ملیار دینار) لەكاتێكدا كۆی موچەی (10) مانگی 2024 دەكاتە ( 9 ترلیۆن و 646 ملیار) دینار، ئەمە لە كاتێكدایە كە هێشتا موچەی مانگی (11) خەرجنەكراوەو ئەو بڕە پارەیەی بڵاوكراوەتەوە موچەی مانگی (11)ش لەخۆ دەگرێت كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو خەرجبكرێت، بەڵام موچەی مانگی (12) خەرجناكرێت و هیچ ئاسۆیەك نیە بۆ خەرجكردنی.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ موچەی ساڵی رابردووواتا (2024) بڕی (12 ترلیۆن) دینار پێویست بووە.

 


بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ساڵی 2024 بڕی (10 ترلیۆن و 901 ملیار) دیناری بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە.


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand