Draw Media

مەزڵوم عەبدی: سوریا دەبێت دەوڵەتێكی نا ناوەندیی, دیموكراتی بێت

مەزڵوم عەبدی: سوریا دەبێت دەوڵەتێكی نا ناوەندیی, دیموكراتی بێت

2024-12-27 13:47:04


درەو:
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی (الشرق الاوسط):
🔹لە رۆژی دووەمی پرۆسەی "ردع العدوان"وە، هەماهەنگی مەیدانی هەبووە لەگەڵ ئیدارەی پرۆسە سەربازببەكان لە سوریا، سەرەڕای ئەوەی هیچ دانوستانێكی راستەوخۆمان نیە لەگەڵ دەستەی تەحریری شام.
🔹ئەو هەماهەنگییەی لە رۆژی دووەمەوە لەگەڵ دەستەی تەحریری شام دروستبووە، بۆ خۆبەدورگرتن بووە لە بەریەككەوتن لەنێوان هێزەكانمان لە هەندێك لە گەڕەكی حەڵەب، هەروەها بۆ گواستنەوەی ئاوارەكان لە كەمپەكانی ناوچەی تەل رەفعەت، كە لەلایەن گروپەكانی هاوپەیمانی توركیاوە روبەڕوی هێرش بونەوە، تائێستاش ئەو هەماهەنگیە بەردەوامە.
🔹هۆشداریدەدەین لە كارەساتێك كە هەڕەشە لە شاری كۆبانی دەكات، لەگەڵ بەردەوامی كۆكردنەوەی هێز لەلایەن توركیاوە، لەگەڵ ئەوەی پێشنیازمان كردووە بۆ ئەوەی ببێتە ناوچەیەكی لەچەك داماڵراو، بەڵام تائێستا ئەنقەرە وەڵامی نەداوەتەوە.
🔹ئامادەین بۆ گواستنەوەی بەرپرسیارێتی پاراستنی ئاسایشی سنورەكان بۆ دەسەڵاتدارانی نوێ لە دیمەشق.  
🔹پێمانوایە سوریا دەبێت دەوڵەتێكی نا ناوەندی فرەیی دیموكراتی بێت، ناسنامەی رەنگاورەنگەكانی وڵاتی بە دەستور تیادا پارێزراوبێت، لەگەڵ مافی سەرجەم پێكهاتەكان گەلی سوریا بە گەلی كوردیشەوە.
🔹شێوازی سیستمی حوكمڕانی، كە پێمانوایە گفتوگۆی زۆری لەسەر دەكرێت، پرسێكە بۆ ئیرادەی گەلی سوریاو گفتوگۆ دەستورییەكان جێدەهێڵرێت.
🔹گفتوگۆكردن لەبارەی ئایندەی وڵاتەكەمان پێوێستە لەناوخۆماندا بێت بەبێ‌ دەستوەردانی دەرەكی و سەرپەرشتیكردن.
🔹ناوچەكانی ئیدارەی خۆسەر خاكی سوریان، پێویستە نوێنەرەكانی رۆڵ و دەنگێكی بیستراویان هەبێت و بەشداربن لە بونیادنانی ئایندە.
🔹ئێمە پابەندین بە ئایندەیەك كە تیایدا داهاتەكانی دەوڵەت لە بەرژەوەندەی تەواوی سورییەكان بێت، بەشێوەیەكی دادپەروەرو یەكسان، سەقامگیری و گەشەپێدان بە دیبهێنێت بۆ هەموان، لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی ئەو ناوچانەی كە لەسەردەمی ئەسەددا پەراوێزخراون.
🔹سوریای ئایندە دەبێت سوپایەكی نیشتمانی هەبێت بەرگری لە نیشتمان و هاوڵاتیانی سوریا بكات، ئەم پرسە هیچ ناكۆكییەكی لەسەر نیە.
🔹چەكی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەبێتە چەكی ئەو سوپا نیشتمانیە، بۆ ئەوەی ئەوە بەدیبێت، پێویستە گفتوگۆی راستەوخۆ بكرێت بۆ گەیشتن بە چوارچێوەیەك لەبارەی چۆنیەتی جێبەجێكردنی ئەو پرسە.
🔹گفتوگۆكان لەگەڵ توركیا ناراستەوخۆن، لەڕێی هاوبەشەكانمانەوە دەكرێت لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە ویلایەتە یەكگرتووەكان سەركردایەتی دەكات.
🔹ئێمە دەخوازین گفتوگۆكان راستەوخۆبێت بۆ نەهێشتنی مەترسیەكانی توركیا، بەڵام تا ئەم ساتە توركیا ئامادەیی پیشاننەداوە بۆ دانوستانێكی لەوشێوەیە.
🔹پێشتر جەختمان كردووە"هەسەدە" هیچ پەیوەندییەكی رێكخستنی نیە بە پارتی كرێكارانی كوردستانەوە، هەندێك لە ئەندامەكانی لەگەڵ كەسانی تردا هاوكارییان كردن لە شەڕەكەمان دژی داعش، بەڵام لەگەڵ راوەستنی پرۆسە سەربازییەكان، دەگەڕێنرێنەوە بۆ شوێنی خۆیان.
🔹ئێمە باس لە سوپای نیشتمانی سوریای و دانانی چەك و تێكەڵكردنی گروپەكان دەكەین لەو سوپایە، ئەگەر ئەندامانی پێشمەرگەی رۆژ دەگەڕێنەوە بۆ نیشتمانی خۆیان پرسێكی ئاساییە بۆ بەشداریكردن لە بونیادنانی نیشتمانەكەیان.
🔹بە دڵنیایی دیمەشق پایتەختمانە، سەردانی دەكەین هەركاتێك دۆخەكە گونجاوبێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand