وەزارەتی دارایی عێراق: (10 ترلیۆن) دینارمان بۆ هەرێم نێردراوە
2024-12-25 20:20:49
راپۆرتی: درەو
🔻 پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە سەرەتای ساڵەوە بۆ کۆتایی تشرینی یەکەمی 2024، وەزارەتەکە بە بڕی زیاتر لە (10 ترلیۆن و 901 ملیار) دینار تەمویلی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەجۆرێک؛
🔹 بە بڕی نزیک لە (7 ترلیۆن و 688 ملیار) دینار بە ڕێژەی (71%)ی خەرجییەکان بۆ موچەی فەرمانبەران نێردراوە.
🔹 زیاتر لە (251 ملیار و 699 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (2%)ی خەرجییەکان بۆ بواری خزمەتگوزاری (المستلزمات الخدمیة) نێردراوە.
🔹 زیاتر لە (285 ملیار و 143 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (3%)ی خەرجییەکان بۆ بواری شمەک (المستلزمات السلعیة) نێردراوە.
🔹 زیاتر لە (130 ملیار و 825 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (1%)ی خەرجییەکان بۆ بواری چاکسازی (صیانة الموجودات) نێردراوە.
🔹 زیاتر لە (485 ملیار و 831 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (4%)ی خەرجییەکان بۆ بواری هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە (المنح والاعانات والفوائد والمصروفات الاخری) نێردراوە.
🔹 زیاتر لە (ترلیۆنێک و 973 ملیار و 246 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (18%)ی خەرجییەکان بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی (الرعایة الاجتماعیة) نێردراوە.
🔹 زیاتر لە (86 ملیار و 648 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (1%)ی خەرجییەکان بۆ بوار و خەرجی سەمایەگوزاری (النفقات الرأسمالیة) نێردراوە.
تەمویلی وزارەتی دارایی عێراق بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (10 مانگی یەکەمی 2024)
بەپێی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق کە دواترینیانی بۆ کۆتایی تشرینی یەکەمی 2024 لە (24/12/2024) بڵاو کردووەتەوە، لە سەرەتای ساڵەوە بۆ کۆتایی تشرینی یەکەمی 2024، وەزارەتی دارایی عێراق لە چوارچێوەی خەرخییەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە بڕی (10 ترلیۆن و 901 ملیار و 261 ملیۆن و 957 هەزار و 875) دینار تەمویلی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەجۆرێک؛
1. بە بڕی (7 ترلیۆن و 687 ملیار و 867 ملیۆن و 216 هەزار و 132) دینار و بە ڕێژەی (71%)ی خەرجییەکانی وەزارەتەکە لە چوارچێوەی خەرجییەکانی هەرێمی کوردستاب بۆ موچەی فەرمانبەران نێردراوە.
2. بڕی (251 ملیار و 699 ملیۆن 449 هەزار و 667) دینار بە ڕێژەی (2%)ی خەرجییەکان بۆ بواری خزمەتگوزاری (المستلزمات الخدمیة) نێردراوە.
3. بڕی (285 ملیار و 143 ملیۆن و 528 هەزار و 433) دینار بە ڕێژەی (3%)ی خەرجییەکان بۆ بواری شمەک (المستلزمات السلعیة) نێردراوە.
4. بڕی (130 ملیار و 825 ملیۆن و 557 هەزار و 26) دینار بە ڕێژەی (1%)ی خەرجییەکان بۆ بواری چاکسازی (صیانة الموجودات) نێردراوە.
5. زیاتر لە (485 ملیار و 831 ملیۆن و 378 هەزار) دینار بە ڕێژەی (4%)ی خەرجییەکان بۆ بواری هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە (المنح والاعانات والفوائد والمصروفات الاخری) نێردراوە.
6. زیاتر لە (ترلیۆنێک و 973 ملیار و 246 ملیۆن و 384 هەزار) دینار بە ڕێژەی (18%)ی خەرجییەکان بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی (الرعایة الاجتماعیة) نێردراوە.
7. زیاتر لە (86 ملیار و 648 ملیۆن و 443 هەزار) دینار بە ڕێژەی (1%)ی خەرجییەکان بۆ بوار و خەرجی سەمایەگوزاری (النفقات الرأسمالیة) نێردراوە.
بۆ وردەکاری زیاتر لە بارەی تەمویلە داراییەکانی عێراق بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ساڵەوە تا کۆتایی مانگی (10ی 2024) بەپێی مانگەکانی ساڵەکە، بڕوانە خشتەکەی خوارەوە؛
خشتە