ناوچه‌یه‌ك داماڵراو له چه‌ك له نێوان سنووره‌كانى( سوریا -توركیا)
2024-12-20 12:41:14
زه‌رده‌شت خالید، ماسته‌ر له یاسا
ناوچه‌یه‌ك داماڵراو له چه‌ك له نێوان سنووره‌كانى( سوریا -توركیا) وه‌ڵامێكى یاساییه له به‌رامبه‌ر پاوانخوازیه‌كانى توركیا: گه‌ره‌نتى نه‌گۆرینى دیموگرافى پێكهاته‌كانى ناوچه‌كانى ژێرده‌ستى هه‌سه‌ده‌ن.
له هه‌مبه‌ر هێرشه‌كانى ده‌وڵه‌تى توركیا و هێزه‌كانى لایه‌نگیرى بۆ سه‌ر ناوچه‌وكانى ژێرده‌ستى هه‌سه‌ده و رۆژئاوا, جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زلوم عه‌به‌دى ڕاگه‌یاند داواكارین به دیارى كردنى ناوچه‌یه‌كى داماڵراوى چه‌ك (DMZ “demilitarized zone”) له نێوان هه‌ردوو سنوورى توركیا و سوریا. كه‌ئه‌م داوایه جێگره‌وه‌یه‌كى گونجاوه به‌مه‌به‌ستى راگرتنى هێرشه‌كانى توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌توركیا بۆ سه‌رناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى هه‌سه‌ده نه‌گۆرینى دیموگرافى ئه‌و ناوچانه هاوشێوه‌ى عه‌فرین.
كه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م مۆدیله له به‌كارخستنى ناوچه‌ى داماڵراو له‌چه‌ك (DMZ) بناغه‌یى نێوده‌وڵه‌تى و ڕه‌وایه‌تى هه‌یه و به‌تایبه‌ت ڕێگره له پاوه‌نخوازیه‌كانى توركیا به‌ناوى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى و هه‌ره‌شه‌ى گروپى چه‌كداریه‌وه , بۆنموونه دروستكردنى ناوچه‌ى داماڵراو له چه‌ك له نێوان كۆریای باكوور و كۆریاى باشوور له ساڵى (1953) چاره‌سه‌رێكى گونجاو بوو بۆ راگرتنى جه‌نگ وه‌ك له ڕێكه‌وتنامه‌ى (The Armistice Agreement) ده‌قنووس كراوه به‌كشانه‌وه‌ى هه‌ردوو لایه‌ن و چه‌ك داماڵین له سنوورى 2كم به‌درێژاى سنوور هه‌ردوو وڵات، جگه له‌مه له ناوخۆى سوریا ناوچه‌ى (داماڵڕاویی چه‌ك) له ڕێكه‌وتنى نامه‌ى 1974 نێوان ئیسرائیل و سوریا (Israel-Syria Disengagement Agreement)كه له لایه‌ن هێزه‌كانى " UNDOF" چاودێرى ده‌كرێت كه پێشتر به بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ژماره (338) ساڵى (1973) بناغه‌ى ئه‌م ڕێكه‌وتنامه‌ی بووه. ئەمەش چاره‌سه‌رێكى گونجاو بووه بۆ پرسى جۆلان كه خودى ئێستا حكومه‌ته ئه‌حمه‌د شه‌رع داوا له ئیسرائیل ده‌كات به ڕێز لێگرتنى.
هەربۆیە به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ناوچه‌ى داماڵراوى له چه‌ك له ڕووى یاسایى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه به سێ شێواز به‌رهه‌م دێت:
١-ناوچه‌ى داماڵراو له چه‌ك به‌پێ ڕێكه‌وتنامه‌ى ئاگربه‌ست دروست ده‌بێت له نێوان دوولایه‌نى جه‌نگ."Cease Fire Agreement" به نێوه‌ندگیرى لایه‌نى سێیه‌م.
٢- یان به‌پێ بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌پێ ده‌سه‌ڵاته‌كانى بەشگ (شه‌ش و حه‌وت)ى ڕێكه‌وتنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به مه‌به‌ستى پاراستنى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌یه‌كى دیارى كرا‌و و به‌كارهێنانى هێز بۆ سه‌پاندنى ئاشتى و ئاسایش.
٣- یان له ڕێگه‌ى ڕێكه‌وتنامه‌ى ئاشتى (Peace Treaty) به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى درێژ خایه‌ن.
له هه‌ردوو خاڵى (یه‌كه‌م و سێیه‌م) ده‌كرێت سوود له نێوه‌ندگیرى (هێزه‌كانى ناتۆ و هێزه‌كانى ئاشتى پارێز نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هێزه‌كان هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى) وه‌ك به‌شدار له پرۆسه‌ى چاودێرى كردن و پاراستنى ناوچه‌ى ئاماژه پێدراو. زیاد له‌وه‌ش, كه سه‌ركه‌وتنى هه‌ریه‌ك له‌و ڕێگه چاره‌سه‌ریانه پشت به‌سته به‌دیارى كردنى ناوچه‌كانى چه‌ك داماڵراو به‌سنوورى هه‌ردوو وڵات (توركیا-سوریا) به‌یه‌كسانى, پاشان میكانیزمى جێبه‌جێكردن (جۆر و چۆنیه‌تى هێزه‌كان و فه‌ندكردنیان) و پاشان میكانیزمى چاودێرى كردنى به‌نه‌ده‌كانى ڕێكه‌وتنامه‌یى تایبه‌ت به ناوچه‌ى له‌چه‌ك داماڵراو. كه ئه‌م پرسه ئێستای تورکیا گه‌ر به‌روارد بكه‌ین به دۆخى ئه‌مه‌ریكا و نێگه‌رانیه‌كان له سنووره‌كانى مه‌كسیك و كۆچبه‌ره نایاسای ، كه ئەمەریکا به هه‌ره‌شى ده‌بینیت بۆ ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى خۆی پرۆژه‌ى دروستكردنى دیوارى سنووری داڕشتووە له‌برى بیانووى سه‌ربازى به داگیرى كردنى ڕووبه‌ركانى خاكى مه‌كسیك تەریب بە سنوورەکانی.
سەڕەڕای پێشنیارى ناوچه‌ى داماڵراوى له‌چه‌ك پێشنارێكى گونجاو و بیانوو بڕه له وه‌ڵامى له‌شكر كێشه‌كانى توركیا, له هه‌مان كاتدا یه‌كانگیره له‌گه‌ڵ رابردوو و پاشخانى سیاسى ده‌وڵه‌تى توركیا به قه‌تڵ و عام ئه‌رمه‌نه‌كان و یۆنانه‌كان كه‌تائێستا قه‌ره‌بووى ئه‌م تاوانانه له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان جێگه‌ى مشتومڕه سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌و ڕووبه‌ر زه‌ویانه له‌به‌رده‌ستیان بووه كه دانیشتووانه‌كانى پێكهاته‌ى ئیتنى و نه‌ته‌وه‌ى جیاوازبوون, كه تائیستا تورکیا تۆمه‌تباره به گۆرینى دیموگرافى ناوچه‌كان ژێرده‌سه‌ڵاتى خۆى.
زیاتر لەمە، به‌مه‌به‌ستى پاراستى پێكهاته‌ى یۆنانى له قوبرس له په‌لامار و هه‌ره‌شه‌ى به‌شی تورکی قوبرس كه له‌ساڵى 1964 هێزه‌كانى ئاشتى پارێزى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ژێرى ناوى (UNFICYP) ئه‌ركى پاراستن و پێك نه‌دانى هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ى قوبرس (توركى -یۆنانى) له ئه‌ستۆ گرتووه، كه تائێستا نەتەوەیەکگرتوەکان به‌رده‌وامن له فه‌ند كردنی ئەو هێزە ئاشتی پارێزە.
به پێچه‌وانه‌ی ستراتیجی مه‌زلوم عه‌بدى , توركیا له‌شه‌ركێشیه‌كانى ئامانج دروست كردنى ناوچه‌ى ئاگر بڕه (Buffer Zone)بۆ ناوقۆڵاى خاكى سوریا -نه‌ك ناوچه‌ى له چه‌ك داماڵراو (DMZ)-له‌پاڵ ئامانه‌جه ستراتیجیه‌كانى وه‌ك لێدان له پێگه‌ى هه‌سه‌ده و لێدانى له مافى كورد و ڕاگواستنیان گۆرینى دیموگرافی له ژێر ناو گێرانه‌وه‌ى ئاوارەی سوریا له ناوچه سونیه‌كان بۆ ناوچه كوردنشینه‌كان وه‌ك له عه‌فرین ئه‌نجامى دا.
كه ئه‌م جۆره له ناوچه‌ى ئاگر بڕ یه‌كانگیر نیه به پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تى و ڕێكه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و بڕیاره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش, به‌تایبه‌ت بیانووه‌كانى تورکیا بۆ دروستكردنى كۆریدۆرى مرۆى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى فشارى كۆچبه‌رانى سوریا هیچ جۆره موجیباتێكى یاسایى نه‌ماوه له دواى كه‌وتنى ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د.
له كۆتاییدا, نیگه‌رانیه‌كانى توركیا په‌یوه‌ندى داره به پرسى چاره‌سه‌رى ناوخۆى توركیا له چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى مافى پێكهاته‌ى كورد له ناوخۆى توركیا, نه‌ك بە به‌مه‌به‌ستى لێدان و په‌كخستنى هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك نه‌ته‌وه‌ى و نیشتمانى چاره‌سه‌رى پرسى كورد له چوارچێوه‌ى سوریا دا, كه ئه‌مه نه‌ك پێشلێكردنى زه‌قى سه‌رجه‌م بنه‌ماكانى (یاسایى نێوده‌وڵه‌تى و یاسایى عورفى نێوده‌وڵه‌تى ) بگره ئامانج له‌ى دروستكردنى جوگرافیا نوێ توركیا له ناو خاكى سوریا دا، لەدواجاردا سه‌رجه‌م پرسى نیگه‌رانیه‌كانى توركیا به ناوچه‌ى له چه‌ك داماڵراوه چاره‌سه‌ر ده‌بێت كه به‌یه‌كسانى به‌سنوورى هه‌ردوو وڵاتى (توركیا-سوریا) درێژببێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان:
Beehner, Lionel, and Gustav Meibauer. “The Futility of Buffer Zones in International Politics.” ResearchGate, 2016. https://www.researchgate.net/publication/293804787_The_Futility_of_Buffer_Zones_in_International_Politics.
“Buffer Zones: Anachronism, Power Vacuum, or Confidence Builder?” International Relations Journal, 2020. https://www.jstor.org/stable/26619173.
“Collective Security, Demilitarization and ‘Pariah’ States.” European Journal of International Law, vol. 13, no. 1, 2002, pp. 121–145. https://academic.oup.com/ejil/article-pdf/13/1/121/1158694/130121.pdf.
International Legal Regulation of Demilitarized Zones. University of Vienna, Faculty of Law, 2020. https://ssc-rechtswissenschaften.univie.ac.at/fileadmin/user_upload/s_rechtswissenschaft_neu/Neu/Doktorat_Expose/Expose1/Internationales_Recht/International_Legal_Regulation_of_Demilitarized_Zones.pdf.
Katz, Eian. “Between Here and There: Buffer Zones in International Law.” The University of Chicago Law Review, vol. 89, no. 1, 2022. https://lawreview.uchicago.edu/print-archive/between-here-and-there-buffer-zones-international-law.
Roscini, Marco, and Marco Longobardo. “Demilitarised Zones.” SSRN Electronic Journal, 2023. https://papers.ssrn.com/sol3/papers.cfm?abstract_id=4316608.
“SDF Offers Demilitarized Zone in Syria’s Kobani to Ease Tensions with Turkiye.” Shafaq News, 2024. https://shafaq.com/en/World/SDF-offers-demilitarized-zone-in-Syria-s-Kobani-to-ease-tensions-with-Turkiye.