مەزڵوم عەبدی: ئەو جەنگاوەرانەی یارمەتیانداین بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان
2024-12-19 18:50:41
مەزڵوم عەبدی بۆ رۆیتەرز:
🔻رێككەوتنی ئاگربەست بكرێت لەگەڵ توركیا ئەو جەنگاوەرانەی خەڵكی سوریا نین دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان
🔻دۆخێكی جیاواز لە سوریا هاتووەتە ئاراوە ئێمە ئێستا دەستدەكەین بە قۆناغی سیاسی
🔻كاتی ئەوە هاتووە ئەو جەنگاوەرانەی یارمەتیان داین لە جەنگەكەمان بەسەری بەرزەوە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان
درەو:
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز:
🔹ئەو جەنگاوەرە كوردانەی خەڵكی سوریانین، وڵاتەكە بەجێدەهێڵن ئەگەر رێككەوتنی ئاگربەست لەگەڵ توركیا ئەنجامبدرێت.
🔹پێشنیازی رادەستكردنی كۆبانی دەكەین بە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بە سەرپەرشتی ئەمریكا.
🔹ئەو جەنگاوەرە كوردانەی هاوڵاتی سوریانین، لەناویشیاندا ئەندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان، بۆ پشتیوانیكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات هاتوون لەكاتی كێشمەكێشەكانی سوریادا.
🔹ئەو جەنگاوەرە نا سوریانە بەدرێژایی دەیەی رابردوو رۆڵێكی دیاریان هەبووە لە شەڕی دژی داعش.
🔹بەدرێژایی ساڵانی رابردوو، هەندێكیان گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان، هەندێكیشیان ماونەتەوە بۆ هاوكاریكردنمان لە شەڕی رێكخراوی داعش.
🔹كاتی ئەوە هاتووە ئەوانی تریش بگەڕێنەوە بۆ ماڵەكانی خۆیان، ئەگەر بگەینە رێككەوتنی ئاگربەست.
🔹دۆخێكی جیاواز لە سوریا هاتووەتە ئاراوە، ئێمە ئێستا دەستدەكەین بە قۆناغی سیاسی، پێویستە سورییەكان خۆیان كێشەكانیان چارەسەربكەن و ئیدارەیەكی نوێ دامەزرێنن.
🔹بەهۆی ئەوەی پێشهاتی نوێ لە سوریا هەیە، كاتی ئەوە هاتووە ئەو جەنگاوەرانەی یارمەتیان داین لەجەنگەكەمان، بەسەری بەرزەوە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان.
🔹جەنگاوەرانی كورد لە ئێران و عێراق و توركیاوە هاتن بۆ هاوكاریكردنمان لە دەركردنی جیهادییەكان لە كۆبانی، دوای جەنگی كۆبانی هەندێكیان گەڕانەوە وەك هێزەكانی پێشمەرگە.
🔹هەندێك لە جەنگاوەرانی پارتی كرێكارانی كوردستان دەیانەوێت بەردەوامبن لەگەڵمان لەم جەنگە، تا لەناوبردنی تەواوەتی داعش.
🔹دوای روخاندنی داعش لە (2019) هەندێكیان گەڕانەوە، بەڵام بەهۆی بەردەوامی جەنگ و مەترسی لەسەر ناوچەكە، هەندێكیان بڕیاریاندا بمێننەوەو هاوكاریمان بكەن، هەندێكیان لە دامەزراوە مەدەنیەكان و هەندێكی تریشیان لە دامەزراوە سەربازییەكان.
🔹كاتێك ئاگربەست جێبەجێدەكرێت، دەتوانین كاربكەین بۆ گێڕانەوەی جەنگاوەرە كوردە نا سورییەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان.