Draw Media

وەزارەتی دارایی عێراق: موچەی مانگەكانی (10-11)مان ناردووە

وەزارەتی دارایی عێراق: موچەی مانگەكانی (10-11)مان ناردووە

2024-12-18 17:34:06


درەو:
وەزارەتی دارایی عێراق روونكردنەوەیەكی لەسەر موچەی موچەخۆرانی هەرێم بڵاوكردەوە:

وەزارەتی دارایی عێراق دەیەوێت راستییەكان روون بكاتەوە كە هەندێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویان كردووەتەوە، لەبارەی ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق، بەئەنقەست موچەی (4) مانگی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی خەرج نەكردووە، وەزارەتی دارایی جەخت دەكاتەوە ئەو هەواڵانە بەتەواوی دوورن لە راستیەوە، پێداگری دەكات لەسەر پابەندبوونی تەواوی بە جێبەجێكردنی پابەندییە داراییەكانی، بە گوێرەی یاسایی و رێوشوێنە بەركارەكان بەبێ هیچ كەمتەرخەمییەك.
لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی موچەی مانگەكانی (10- 11)ی ئەمساڵی دابینكردووە، كە بڕی پێویست بۆلایەنی پەیوەندیدار حەواڵەكراوە، ئەو پارەداركردنەش بە گوێرەی ئەو تەرخانكراوانەیە كە دیاریكراوە بۆ هەرێمی كوردستان، هاوشێوەی فەرمانبەرانی حكومەتی فیدراڵی و بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی كە جەختی كردووە لەسەر پابەندبوون بە خەرجكردنی موچە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا، بەڵام هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە بەو میكانیزمەی وەزارەتی دارایی عێراق پیادەی دەكات، لە پارەداركردن، بەهۆی بوونی كێشە و گرفت لە (میزان موراجەعە)ی هەرێم كە ئەوەش بووەتە هۆكاری دواكەوتنی خەرجكردنی موچە.
وەزارەتی دارایی جەخت دەكاتەوە، بەردەوام دەبێت لەگەڵ هەرێم لەبارەی موچە لە رێگەی كۆبوونەوەكانی دارایی فیدراڵ و دارایی و ئابوری هەرێم، پابەندیشە بە دابینكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، بە گوێرەی كاتە دیاریكراوەكان و رێوشوێنە یاساییەكان.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand