هەناردەو داهاتی نەوتی عێراق لە (10) مانگی یەکەمی 2024
2024-11-30 16:50:15
راپۆرتی: درەو
🔻 پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە (10) مانگی یەکەمی 2024؛
🔹 هەناردەی نەوتی بەسرە گەیشتووە بە نزیکەی (ملیارێک و 25 هەزار) بەرمیل نەوت و زیاتر لە (80 ملیار و 426 ملیۆن) دۆلار داهاتەکەی بووە.
🔹 لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک سەرو (6 ملیۆن و 431 هەزار) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی نەوتی گەیارەو نزیکەی (3 ملیۆن و 24 هەزار) بەرمیل هەناردەی ئوردن کراوە، داهاتەکەشیان پتر لە (633 ملیۆن و 812 هەزار) دۆلار بووە.
🔹 بەگشتی لە (10) مانگی یەکەمی ئەمساڵ عێراق، زیاتر لە (ملیارێک و 34 ملیۆن و 399 هەزار) بەرمیل نەوتی بە بەهای نزیک لە (81 ملیار و 60 ملیۆن) دۆلار و بە تێکرای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 391 هەزار و 619) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بە تێکڕا هەر بەرمیلێک نەوتی بە پتر لە (78) دۆلار فرۆشتووە.
هەناردەو داهاتی نەوتی عێراق لە (10) مانگی یەکەمی 2024
پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق و بەڵگەنامەکانی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، لە (10) مانگی یەکەمی 2024؛
هەناردەی نەوتی بەسرە (ملیارێک و 24 ملیۆن و 944 هەزار و 24) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (80 ملیار و 426 ملیۆن و 97 هەزار و 253) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە بەڵام (6 ملیۆن و 431 هەزار و 729) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (3 ملیۆن و 23 هەزار و 797) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (633 ملیۆن و 812 هەزار و 178) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە (10) مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بڕی (ملیارێک و 34 ملیۆن و 399 هەزار و 732) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 391 هەزار و 619) بەرمیل نەوت هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (78 دۆلار و 35 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (81 ملیار و 59 ملیۆن و 919 هەزار و 431) دۆلار.
ئەگەر داتاکان وردتر بکەینەوە بە پێی هەر مانگەکانی ئەمساڵ، ئەوا؛
1. مانگی کانونی دووەمی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (102 ملیۆن و 25 هەزار) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 939 ملیۆن و 748 هەزار و 209) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە بەڵام (ملیۆنێک و 19 هەزار و 132) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (464 هەزار و 306) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (95 ملیۆن و 660 هەزار و 433) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا بڕی (103 ملیۆن و 508 هەزار و 438) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 338 هەزار و 982) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (77 دۆلار و 63 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 35 ملیۆن و 408 هەزار و 642) دۆلار.
2. مانگی شوباتی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (98 ملیۆن و 183 هەزار و 554) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 658 ملیۆن و 921 هەزار و 35) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە، بەڵام (975 هەزار و 631) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (433 هەزار و 126) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (91 ملیۆن و 363 هەزار و 742) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی شوباتی (2024)دا بڕی (99 ملیۆن و 592 هەزار و 311) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 434 هەزار و 218) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (77 دۆلار و 82 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 750 ملیۆن و 284 هەزار و 797) دۆلار.
3. مانگی ئازاری 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (104 ملیۆن و 680 هەزار و 93) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 510 ملیۆن و 793 هەزار و 517) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە بەڵام (967 هەزار و 492) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (464 هەزار و 453) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (95 ملیۆن و 328 هەزار و 808) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا بڕی (106 ملیۆن و 112 هەزار و 38) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 422 هەزار و 969) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (81 دۆلار و 10 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 606 ملیۆن و 122 هەزار و 325) دۆلار.
4. مانگی نیسانی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (100 ملیۆن و 921 هەزار و 250) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 561 ملیۆن و 304 هەزار و 594) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە بەڵام (ملیۆنێک و 16 هەزار و 962) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (448 هەزار و 606) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (107 ملیۆن و 179 هەزار و 984) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا بڕی (102 ملیۆن و 386 هەزار و 818) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 412 هەزار و 894) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (84 دۆلار و 66 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 668 ملیۆن و 484 هەزار و 578) دۆلار.
5. مانگی ئایاری 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (104 ملیۆن و 130 هەزار و 292) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 290 ملیۆن و 69 هەزار و 458) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردە نەکراوە، بۆیە هیچ داهاتێکیشی نەبووە.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی ئایاری (2024)دا بڕی (104 ملیۆن و 130 هەزار و 292) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 359 هەزار و 42) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (79 دۆلار و 61 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 290 ملیۆن و 69 هەزار و 458) دۆلار.
6. مانگی حوزەیرانی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (102 ملیۆن و 11 هەزار و 928) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 307 ملیۆن و 289 هەزار و 218) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی و کێڵگەی گەیارە نەکراوە بەڵام (302 هەزار و 620) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (20 ملیۆن و 156 هەزار و 913) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بڕی (102 ملیۆن و 314 هەزار و 548) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 410 هەزار و 485) بەرمیل نەوت هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (81 دۆلار و 39 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 327 ملیۆن و 446 هەزار و 131) دۆلار.
7. مانگی تەموزی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (106 ملیۆن و 125 هەزار و 200) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 669 ملیۆن و 915 هەزار و 902) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی و وڵاتی ئوردن و نەکراوە، بەڵام (ملیۆنێک و 928 هەزار و 156) بەرمیل هەناردەی کێڵگەی گەیارە کراوە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (157 ملیۆن و 521 هەزار و 26) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی تەموزی ئەمساڵدا بڕی (108 ملیۆن و 53 هەزار و 356) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 485 هەزار و 592) بەرمیل نەوت هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (81 دۆلار و 70 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 827 ملیۆن و 436 هەزار و 927) دۆلار.
8. مانگی ئابی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (105 ملیۆن و 559 هەزار و 525) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 118 ملیۆن و 72 هەزار و 863) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی و کێڵگەی گەیارە نەکراوە بەڵام (286 هەزار و 74) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (22 ملیۆن و 569 913) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی ئابی ئەمساڵدا بڕی (105 ملیۆن و 845 هەزار و 599) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 414 هەزار و 374) بەرمیل نەوت هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (76 دۆلار و 90 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 140 ملیۆن و 73 هەزار و 432) دۆلار.
9. مانگی ئەیلولی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (99 ملیۆن و 4 هەزار و 320) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (6 ملیار و 986 ملیۆن و 256 هەزار و 342) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی و کێڵگەی گەیارە نەکراوە بەڵام (306 هەزار و 787) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (21 ملیۆن و 648 هەزار و 476) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا بڕی (99 ملیۆن و 311 هەزار و 107) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 310 هەزار و 370) بەرمیل نەوت هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (79 دۆلار و 4 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 7 ملیۆن و 904 هەزار و 817) دۆلار.
10. مانگی تشرینی یەکەمی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (102 ملیۆن و 302 هەزار و 862) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 383 ملیۆن و 726 هەزار و 115) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە، بەڵام (524 هەزار و 356) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (318 هەزار و 7) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (22 ملیۆن و 952 هەزار و 208) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی (2024)دا بڕی (103 ملیۆن و 145 هەزار و 225) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 327 هەزار و 265) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (72 دۆلار و 17 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 406 ملیۆن و 678 هەزار و 324) دۆلار.
تێبینی؛ لە چوار مانگی (تەموز، ئاب، ئەیلول و تشرینی یەکەم)، تەنها زانیاری لەبارەی بڕو قەبارەی هەناردەی نەوتی عێراق بەردەستە، بۆیە تایبەت بە نرخی نەوتی فرۆشراوی عێراق و کۆی داهات پشت بە (تێکڕای نرخی نەوتی برێنت) بەستراوە، بەجۆرێک لە شەش مانگی یەکەمی ساڵەکەدا عێراق هەر بەرمیلێک نەوتی بە (3 دۆلار و 45 سەنت) هەرزانتر لە نەوتی برێنت فرۆشتووە، بۆیە لەو چوار مانگەدا نرخی نەوت و کۆی داهاتی عێراق لەسەر بنەمای ئەو پێوەرە وەرگیراوە.
بۆ بەرچاو ڕونی بڕوانە خشتە و چارەتەکانی هاوپێچی ئەم ڕاپۆرتە؛