Draw Media

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی (2024)

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی (2024)

2024-11-26 15:33:39



راپۆرتی: درەو

🔻 رۆژی (26ی 11ی 2024) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی بۆ نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛
🔹 تا کۆتایی مانگی ئەیلولی ساڵی (2024)، کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتی)یەوە  نزیکەی (114 ترلیۆن و 350 ملیار) دینار بووە. زۆرتر لە (1010 ترلیۆن و 944 ملیار) دیناری بە رێژەی (89.1%) داهاتی نەوت و پتر لە (12 ترلیۆن و 405 ملیار) دیناری بە رێژەی (10.9%) داهاتی نانەوتی بووە.
🔹 کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، زۆرتر لە (94 ترلیۆن و 878 ملیار) دینار بووە، کە (90.1%)ی بۆ خەرجی بەگەڕخستن و (9.9%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان بووە.
🔹 دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (11.5%) داهات لە خەرجی زیاتر بووە و زۆرتر لە (19 ترلیۆن 470 ملیار) دینار داهات سەرڕێژی کردووە.
🔹 نزیکەی لە (8 ترلیۆن و 4 ملیار) دینار خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە بووە، ئەنجومەنی نوێنەران زۆرتر لە (441 ملیار) دینارو سەرۆکایەتی کۆمار نزیک لە (43 ملیار و 500 ملیۆن) دینار و ئەنجومەنی وەزیران پتر لە (7 ترلیۆن و 519 ملیار) دینار خەرجیان هەبووە.
🔹 تا کۆتایی مانگی ئەیلول بە نزیکەی (8 ترلیۆن و 859 ملیار) دینار تەمویلی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە.

 


داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی (2024)دا

رۆژی (26ی تشرینی دووەمی 2024) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی بۆ سێ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتەکە؛

یەکەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی 2024

پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە دواترینیانی بۆ مانگەکانی ئاب و ئەیلولی ساڵی (2024) لە (26ی تشرینی یەکەمی 2024) بڵاو کردووەتەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (114 ترلیۆن و 349 ملیار و 739 ملیۆن و 335 هەزار) دینار، بەجۆرێک بڕی (101 ترلیۆن و 944 ملیار و 446 ملیۆن و 923 هەزار) دیناری بەڕێژەی (89.1%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (12 ترلیۆن و 405 ملیار و 292 ملیۆن و 412 هەزار) دیناری بەڕێژەی (10.9%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. سەبارەت بە وردەکاری هەر سێ وەرزی یەکەمی ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (1)).
خشتەو چارتی ژمارە (1)

دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی 2024
هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی یەک، تا کۆتایی مانگی نۆی ساڵی (2024)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (94 ترلیۆن و 878 ملیار و 893 ملیۆن و 465 هەزار) دینار، بەجۆرێک بڕی (85 ترلیۆن و 313 ملیار و 356 ملیۆن و 159 هەزار) دیناری بەڕێژەی (90.1%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (9 ترلیۆن و 565 ملیار و 537 ملیۆن و 314 هەزار) دیناری بەڕێژەی (9.9%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری هەر نۆ مانگی یەکەمی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (2)).
خشتەو چارتی ژمارە (2)

سێیەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنان لە وەزارەتی دارایی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی 2024
خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە تاکۆتایی مانگی تەموزی ساڵی (2024)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، بیناسازی و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (9 ترلیۆن و 565 ملیار و 537 ملیۆن و 314 هەزار) دیناری بەڕێژەی (9.9%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛
1.    کەرتی کشتوکاڵ بڕی (134 ملیار و 321 ملیۆن و 945 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (1.4%) بۆخەرج کراوە.
2.    کەرتی پیشەسازی بڕی (ترلیۆنێک و 763 ملیار و 112 ملیۆن و 370 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (18.4%) بۆ خەرج کراوە.
3.    کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (ترلیۆنێک و 982 ملیار و 482 ملیۆن و 702 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (20.7%) بۆ خەرج کراوە.
4.    کەرتی بیناسازی و خزمەتگوای و ڕێگاوبان بڕی (4 ترلیۆن و 833 ملیار و 307 ملیۆن و 546 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (50.5%) بۆ خەرج کراوە.
5.    کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (852 ملیار و 312 ملیۆن و 748 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (8.9%) بۆ خەرج کراوە.
بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە سێ چارەکی یەکەمی ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (3)).
خشتەو چارتی ژمارە (3)


چوارەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی 2024
لە سێ چارەکی یەکەمی ساڵی (2024)، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (94 ترلیۆن و 878 ملیار و 893 ملیۆن و 465 هەزار) دینار.
لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (114 ترلیۆن و 349 ملیار و 739 ملیۆن و 335 هەزار) دینار.
واتە بڕی (19 ترلیۆن و 470 ملیار و 845 ملیۆن و 870 هەزار) دیناری بەڕێژەی (11.5%) لە داهاتی گشتی ماوەتەوە و سەرڕێژی کردووە.
بەڵام لە مانگی تەموزی ساڵی (2024) ڕێژەیەکی بەرزی کوردتهێنان ڕویداوەو گەیشتووە بە (4 ترلیۆن و 41 ملیار و 24 ملیۆن و 233 هەزار) دینار بە ڕێژەی (35%). سەبارەت بە وردەکاری سێ چارەکی یەکەمی ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (4)).
خشتەو چارتی ژمارە (4)

 

پێنجەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی 2024
لە سێ چارەکی یەکەمی ساڵی (2024)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (8 ترلیۆن و 3 ملیار و 972 ملیۆن و 202 هەزار) دینار. بە جۆرێک؛
1.    ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (441 ملیار و 83 ملیۆن و 102 هەزار) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (126 هەزار) دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە.
2.    سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (43 ملیار و 499 ملیۆن و 304 هەزار) دیناری خەرجکردووە، سەرجەم خەرجییەکانی لە بابی خەرجی بەگەڕخستن بووە.
3.    ئەنجومەنی وەزیران بڕی (7 ترلیۆن و 519 ملیار و 389 ملیۆن و 795هەزار) دیناری خەرجکردووە، بڕی (6 ترلیۆن و 90 ملیار و 558 ملیۆن و 152 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (81%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (ترلیۆنێک و 428 ملیار و 831 ملیۆن و 642 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (19%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە.
بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە سێ چارەکی یەکەمی ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (5)).
خشتەی ژمارە (5)


شەشەم: تەمویل کردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سێ چارەکی یەکەمی 2024
پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی ساڵی (2024)، بڕی (8 ترلیۆن و 858 ملیار و 932 ملیۆن و 312 هەزار) دینار، تەمویلی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە. بە جۆرێک؛
1.    لەمانگەکانی (کانونی دووەم، شوبات و ئازار) بە بڕی (ترلیۆنێک و 683 ملیار و 729 ملیۆن و 463 هەزار) دینار، تەمویلی حکومەتی هەرێم کراوە.
2.     لەمانگی (نیسان) بە بڕی (ترلیۆنێک و 541 ملیار و 890 ملیۆن و 682 هەزار) دینار، تەمویلی حکومەتی هەرێم کراوە.
3.    لەمانگی (ئایار) بە بڕی (784 ملیار و 748 ملیۆن و 622 هەزار) دینار، تەمویلی حکومەتی هەرێم کراوە.
4.    لەمانگی (حوزەیران) بە بڕی (ترلیۆنێک و 62 ملیار و 999 ملیۆن و 221 هەزار) دینار، تەمویلی حکومەتی هەرێم کراوە.
5.    لەمانگی (تەموز) بە بڕی (ترلیۆنێک و 497 ملیار و 245 ملیۆن و 486 هەزار) دینار، تەمویلی حکومەتی هەرێم کراوە.
6.    لەمانگی (ئاب) بە بڕی (186 ملیار و 812 ملیۆن و 90 هەزار) دینار، تەمویلی حکومەتی هەرێم کراوە.
7.    لەمانگی (ئەیلول) بە بڕی (2 ترلیۆن و 101 ملیار و 506 ملیۆن و 745 هەزار) دینار، تەمویلی حکومەتی هەرێم کراوە.
بۆ وردەکاری تەمویلکردنی حکومەتی هەرێم لە سێ چارەکی یەکەمی ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (6)).
خشتەی ژمارە (6)

 


سەرچاوەکان؛

ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق
-    حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة نیسان لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة ایار لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة حزیران لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة تموز لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة أب لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة أیلول لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
http://www.mof.gov.iq/pages/MOFPublicReports.aspx

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand