سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق
2024-11-17 14:22:44
درەو:
دامەزراوەی میدیایی درەو توێژینەوەیەكی زانستی سەبارەت بە سەرژمێری ئەنجامدا بە ناونیشانی (سەرژمێری گشتی دانیشتوان، توێژینەوەی زانستی بۆ پێشبینی ژمارەی دانیشتوانی عێراق و شیکاری سەرژمێرییەکانی ساڵانی 1884 بۆ 1997 ) كەلەلایەن پ.ی.د.هەندرێن عبدللە طاهر مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی و م.ی. ئاریان عمر محمد رسول مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی، ئەنجامدراوە.
پوختەی توێژینەوە
لەم تووێژینەوەیەدا سەرنجمان خستۆتە سەرمێژووی قۆناغەکانی سەرژمێریکردنی دانیشتووانی عێراق، بە پێی ئەو داتا فەرمییانەی کە لە دەزگای ئاماری عێراقیدا بڵاو کراوەتەوە سەرژمێریکردن 10 ساڵ جارێك ئەنجامدراوە، بەپێی سەرچاوە بەردەستەکان لەسەردەمی فەرمانڕەوایی عوسمانیەکان، ساڵی 1884 ژمارەی دانیشتووانی عێراق 1,400,000٠ کەس بووە، بەڵام یەکەم سەرژمێری فەرمی لە عێراقدا ساڵی 1920 ئەنجامدراوە، دەنیشتووانی عێراق ژمارەی دانیشتووانی عێراق بەگوێرەی ئەم سەرژمێرییە(2،849،282) کەس بووە. هەروەها کۆتا سەرژمێری فەرمی لە ساڵی 1997 کە بەدەر لەسێ پارێزگای هەرێمی کوردستان ( هەولێر،سلێمانی و دهۆک) ئەنجامدراوە، دانیشتووانی عێراق ( 22،046،244) کەس بووە.
ئامانجمان لەم تووێژینەوەیە خستنەڕوویەکی زانستیانەی سەرژمێرییەکانی ڕابردووە کە لەعێراقدا ئەنجامدراون هەروەها پێشبینیکردنی ژمارەی دانیشتووانی عێراقە بۆ سەرژمێری 2024 و ژمارەی دانیشتوان لە ساڵی 2027 و دەرخستنی گاریگەری هەریەکە لە کەلتور و کات لەسەر زیادبوونی ژمارەی دانشتووان، لەسەر بنەمای ئاماری ساڵانی 1884 بۆ 1997 بە بەکارهێنانی مۆدێلی 'چەماوەیی' ڕوو لە زیادی ڕێژەیی دوای ئەنجامدانی تێستی پێویست بۆ مۆدێلی ناوبراو بۆمان دەرکەوت کە ژمارەی پێشبینیکراوی عێراق بۆ ساڵی 2027 بریتیە لە 48،960،820 هەروەها 'کاریگەری کلتور' کە دەرخەری زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانە بەپێی کلتور ئەنجامەکەی بریتی بووە لە ( 138،239) کەس لەهەر ملیۆن کەسێکدا، وە نرخی لاری (سلۆپ) کە دەرخەری زیادببونی ژمارەی دانیشتووانە لەژێر کاریگەری کات، ئەنجامەکەی بریتی بووە لە (16،342) کەس بۆ هەر ملیۆن کەسێک.