پێشنیازی هەمواری مادەی (12) لە یاسای بودجەی عێراق پەسەندكرا
2024-11-06 08:49:51
درەو:
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیدا، پێشنیازی هەمواری مادەی (12/دووەم/ج)ی لە یاسای بودجەی سێ ساڵی ژمارە (13ی ساڵی 2023) پەسەندكرد، كە ئەمانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:
1-وەزارەتی دارایی فیدراڵی ئەركی قەرەبوكردنەوەی هەرێمی كوردستان دەگرێتە ئەستۆ لە خەرجییە سیادییەكان بۆ تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ئەو بڕە نەوتەی لە هەرێمی كوردستان بەرهەم دێت و كۆمپانیای بە بازارشكردنی نەوت (سۆمۆ) وەریدەگرێت، یان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بەپێی بڕگەی (ئەلف) و (ب) لەو بڕگەیە، تا دواتر بەشێوەیەكی دادەپەروەرانە تێچوی خەمڵێنراوی بەرهەمهێنان و گواستنەوە بۆ هەر كێڵگەیەك بەجیا حساب دەكرێت، لەلایەن لایەنی راوێژكاری تەكنیكی نێودەوڵەتی تایبەتمەند، كە وەزارەتی نەوتی عێراق بە رێككەوتن لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم دەستنیشانی دەكات، لەماوەی (60) رۆژ لە جێبەجێكردنی ئەم یاسایە، ئەگەر لەماوەی دیاریكراودا رێككەوتن نەكرا، ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی ئەو لایەنە راوێژكارییە دیاریدەكات.
2- ئەو راوێژكارییەی لە بڕگەی پێشودا باسكراوە، تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی خەمڵێنراو پێشكەشی وەزارەتی نەوت و دارایی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ مەبەستەكانی ئەم یاسایە پشتی پێدەبەسترێت و حسابكردنی قەرەبوكردنەوەی ئاماژە پێدراویش لەسەر بنەمای تێچوی باسكراو دەبێت بۆ هەر بەرمیلێك كەرەتی ژمارەی بەرمیلی رادەستكراو دەكرێت، بە گوێرەی هەردوو بڕگەی (ئەلف)و(ب) لەم بەشەو، وەزارەتی دارایی فیدراڵی پارەكەی رادەستی حكومەتی هەرێم دەكات.
3-دەستبەجێ دەستبكرێت بە رادەستكردنی نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێم بە كۆمپانیای سۆمۆ، یان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بە گوێرەی هەردوو بڕگەی (ئەلف)و(ب) لەم بەشەو، قەرەبوی تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوە دەكرێت لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵیەوە بەشێوەیەی سولفە، بە تێكڕای (16) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، كە دواتر چارەسەر دەكرێت دوای تەواوبونی كاری راوێژكاری تەكنیكی تایبەتمەند كە لەسەرەوە باسكراوە لەسەر بنەمای پێشتر گرتنەوە لە بەرواری دەستكردن بە رادەستكردنی نەوت بە گوێرەی ئەم هەموارە.