Draw Media

كێ‌ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەباتەوە؟

كێ‌ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەباتەوە؟

2024-11-02 17:15:09



سەركەوتنی كامالا هاریس لەڕێی ئەو ویلایەتانەی كە بە "دیواری شین" ناسراون، یەكێكە لەو سیناریۆیانەی ئەگەری رودانی زۆرە، ئەوەش بەگوێرەی ئەو راپرسیانەی رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست" ئەنجامیداوە، ئەگەر راپرسییەكانیش هاوشێوەی ساڵی (2016) لە سەرجەم ویلایەتەكان هەڵەبن، ئەوا ترەمپ لە سەرجەم ویلایەتە یەكلانەبووەكان دەیباتەوە جگە نیڤادا، ئەگەر هاوشێوەی (2020)یش هەڵەبێت، ئەوا ترەمپ لە هەر حەوت ویلایەتە یەكلانەبووەكان سەردەكەوێت و هەڵبژاردن دەباتەوە.
درەو:
لەگەڵ نزیكبونەوەی (5) نۆڤەمبەر، شرۆڤەكارییەكان زۆربوون بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوەی روودەدات و، كێ‌ لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكادا دەیباتەوە.
رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست" لە راپۆرتێكدا باسی لە  (6) سینایۆری گریمانەكراو كردووە، بۆ ئەو دیمەنە سیاسیەی كە تیادا دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆمارییەكان و كامالا هاریس، كاندیدی دیموكراتەكان، كێبڕكێی تیادا دەكەن بۆ گەیشتن بە كۆشكی سپی.

سیناریۆی یەكەم: سەركەوتنی هاریس لەڕێی ئەو ویلایەتانەی كە بە "دیواری شین" ناسراون.
پێدەچێت ئەمە سیناریۆیەكی زۆر چاوەڕوانكراوبێت، بەگوێرەی ئەو راپرسیانەی كە رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست" ئەنجامیداوە.
هۆكارەكەش ئەوەیە كە هاریس لەئێستادا بەجیاوازییەكی كەم لە (4) ویلایەت لەكۆی (7) ویلایەتی یەكلانەبوەوە لەپێشەوەیە، كە ئەوانیش (میشگان و نیڤاداو ویسكونسون و پەنسلڤانیا)یە،  ئەوەش وادەكات (276) دەنگی هەڵبژاردن بەدەستبهێنێت، لەكاتێكدا دەنگی پێویست (270)ە.
هەموو ئەوەی هاریس پێویستی پێیەتی لەم حاڵەتەدا، ویلایەتە "دیوارە شین"نەكانە، كە تیادا دیموكراتەكان خاوەنی زۆرینەن،  ئەوانیش سێ‌ ویلایەتی باكورن، كە بازنەی دووەمی لە كۆنگرێس لە نبراسكا دەخرێتە سەر، بەوەش نزیكەی (10)خاڵ پێشدەكەوێت، ئەوەش وادەكات (270) دەنگی تەواو بەدەستبهێنێت.

سیناریۆی دووەم: ئەگەری بردنەوەی ترەمپ لەڕێی رۆژهەڵاتەوە
هەڵمەتی ترەمپ پشت بە (3) ویلایەتی رۆژهەڵات دەبەستێت، ئەوانیش، (جۆرجیاو كارولینای باكورو پەنسلڤانیا)یە.
راپرسیەكان دەرفەتی بردنەوەی پەنسلڤانیان لەلایەن هاریس بەرامبەر ترەمپ بۆ جیاوازی تەنها یەك خاڵ كەمكردووەتەوە، سەرەڕای ئەوە ترەمپ پارێزگاری كردووە لە پێشكەوتنی سادەی لە جۆرجیا، پێشكەوتنە سادەكەشی بەسەر هاریسدا لە ویلایەتی كارولینای باكور، فراوانتر كردووە.
ئەگەر ترەمپ بتوانێت لەم رێیە بپەڕێتەوە، ئەوا دەستكەوتی لەنێو دەنگدەرە رەش پێستەكان رۆڵێكی گرنگ دەگێڕێت، بەتایبەت كە جۆرجیاو كارولینای باكور زۆرترین دانیشتوانی رەش پێست لەخۆدەكرێت لەویلایەتە یەكلانەبووەكان، ژمارەی دەنگدەرانی رەش پێست لەویلایەتی پەنسلڤانیا دەگاتە نزیكەی (10%).
ترەمپ گۆمانی دروستكرد لەسەر ناسنامەی رەش پێستی هاریس، بانگەشەی ئەوەی كرد كە بەم دواییە ئەو پرسەی بە ساختە بەرزكردووەتەوە، بەتایبەت كە ترەمپ پێیوایە بانگهێشتكردنەكانی بۆ دادگای وایكردووە سەرەنج راكێشبێت لەنێوان پیاوانی رەش پێستدا، كە پێیانوایە بەشێوەیەكی نادادپەروەرانە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییە دەكرێنە ئامانج.

سیناریۆی سێیەم: ترەمپ و ئاڕاستەی پشتێنەی خۆر
ئاڕاستەیەكی لۆژیكی تری ترەمپ، بەنیوەی باشوری وڵاتدا تێپەڕدەبێت، بەڵام لەگەڵ گرنگی ویلایەتێكی باكوریش بۆی.
بەگوێرەی راپرسیەكان، ترەمپ لە ویلایەتەكانی پشتێنەی خۆر بە تایبەت لە ئەریزۆناو جۆرجیاو كارولینای باكور، لە پێشەوەیە.
بەڵام دیوی نەرێنی ئەم ئاڕاستەیە ئەوەیە، ترەمپ پێویستی بە بردنەوەیە لە ویلایەتی زیاتر، چونكە ئەگەر لەو چوار ویلایەتەش بیباتەوە، ئەوا ناچار دەبێت ویلایەتێكی باكوریشی بۆ زیادبكات.
ئەگەر ترەمپ ئەنجامێكی باشتری بەدەستهێنا لە پشتێنەی خۆر، ئەوا هۆكارەكەی ئەوەیە كە دەنگدەرەكانی خوازیاری ئەوەن هەمەرەنگتربن.
ئەو چوار ویلایەتەی باسكران، هەمەرەنگترن لە هاوسێكانی باكوریان، بەگوێرەی راپرسیەكان، ترەمپ دەستكەوتی راستەقینە بەدەستدەهێنێت لەنێو دەنگدەرە رەش پێستەكان و لاتینیەكان.
ئەو سێ‌ ویلایەتەی ترەمپ تیادا لەپێشەوەیە، لەو ویلایەتانەن كە تا ئەم دواییەش بەكلاببونەوە بۆ كۆمارییەكان، بەجۆرێك ئەریزۆناو جۆرجیا، نەوەدەكانەوە نەگۆڕان بەشین (دیموكراتەكان) ساڵی (2020) نەبێت، ویلایەتی كارولینای باكوریش، لەحەفتاكانەوە یەك جار بووە بەشین (دەنگی بە دیموكراتەكان داوە)  لە ساڵی (2008)دا.
لێروە پرسیارەكە دەبێت بەوەی، ئەو ویلایەتەی باكور كامەیە كە ترەمپ پێویستە زیادی بكات بۆیان؟
ویلایەتی ویسكونسن نزیكترین ویلایەتە كە ترەمپ لەساڵی (2020) دۆڕاندی (0.6) خاڵ، بەڵام راپرسیی ئەنجامە نزیكەكان ئاماژە بەوەدەكات كە پەنسلڤانیا نزیكترە بۆ ئەوەی بچێتە پاڵیان.

سیناریۆی چوارەم: سەركەوتنێكی گەورە بۆ هاریس
ئەگەر زۆر هاریس سەربكەوێت بەهۆی ئەوەی لە راپرسییە نیشتمانیەكاندا بە دوو خاڵ لە پێشەوەیە، ئەوەش وادەكات لەهەر (7) ولایەتە یەكلانەوەوەكان بیباتەوە، بەڵام ئەگەر راپرسییەكان ورد نەبن وەك ئەوەی ساڵی (2012) كاتێك لە ئەگەری سەركەوتنی سەرۆك باراك ئۆبامای كەمكردەوە، ئەوا لایەتی كەم لە (5) ویلایەتی یەكلانەبوەوەو نزیكەی (300) دەنگی هەڵبژاردن دەباتەوە.

سیناریۆی پێنجەم: سەركەوتنێكی گەورە بۆ ترەمپ
ئەگەر راپرسییەكان هاوشێوەی ساڵی (2016) لەسەرجەم ویلایەتەكان هەڵەبن، ئەوا ترەمپ لەسەرجەم ویلایەتە یەكلانەبووەكان دەیباتەوە جگە نیڤادا، ئەگەر هاوشێوەی (2020)یش هەڵەبێت، ئەوا ترەمپ لە هەر حەوت ویلایەتە یەكلانەبووەكان دەیباتەوە.
لەهەدروو حاڵەتەكەدا، پەراوێزی دەستەی هەڵبژاردن زۆر هاوشێوەی ساڵی (2016) دەبێت، كاتێك ترەمپ بە (306) دەنگی هەڵبژاردن بردیەوە.

سیناریۆی شەشەم: یەكسانبوون
پێناچێت، بەڵام لەڕووی تیۆرییەوە، دەكرێت یەكسان بن بە (269-269) دەنگ لە دەستەی هەڵبژاردن.
ئەوەش كاتێك رودەدات كە هاریس لە میشگن و بەنسلڤانیاو ویسكونسن بیاتەوە، لە بازنەكانی ترو لە بازنەی دووەم لە نبراسكا بیدۆڕێنێت، كە بەگوێرەی راپرسییەكان بەجیاوازییەكی زۆر لەپێشەوەیە.
بەگریمانەی بردنەوەی هاریس وەك ئەوەی چاوەڕواندەكرێ لە نبراسكا، ئەوا سیناریۆی چاوەڕوانكراو بۆ یەكسانبون ئەوەیە، ترەمپ لە پەنسلڤانیاو میشگان و كارولینای باكور یان جۆرجیا بیباتەوە، بەبێ‌ ئەوەی لە هیچ ویلایەتێكی یەكلانەبوەوە بیباتەوە.
لەم قۆناغەدا، پرۆسەیەك دێتە پێشەوە كە ناوی "هەڵبژاردنی نائاساییە" كە تیایدا ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆك هەڵدەبژێرێت، لەڕێی یەك دەنگ بۆ وەفدی هەر ویلایەتێك.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand