Draw Media

ئۆفیسەكانی "هەژماری من" لە سلێمانی داخران

ئۆفیسەكانی "هەژماری من" لە سلێمانی داخران

2024-10-24 11:47:56


 

درەو:
مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی بڕیاری "تەوتین"ی موچەیانداو ئۆفیسەكانی هەژماری من لە بانكە حكومییەكاندا داخران.
لە كۆبونەوەی رۆژی سێشەمەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڕیاریدا بە "تەوتین"ی موچەی داو ئەمڕۆش لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی جەخت كرایەوە لەسەر بڕیارەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كردەوە بۆ "تەوتین"ی موچەو بەشێكی گفتوگۆكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی داگیركرد.
هەر ئەمڕۆ ئۆفیسەكانی هەژماری من لە بانكە حكومییەكاندا داخران، داواكراوە ئەو كەسانەی هەژماری منیان كردووە داتاكانیان بگواژنەوە بۆ "تەوتین"، ماوەی چەند رۆژێكە لە فەرمانگەكانی سنوری سلێمانی دەستكراوە بە پڕكردنەوەی فۆرمی "تەوتین"ی موچەی موچەخۆران.
لە كاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی رایگەیاند ئەوە "هەژماری من" نیە بەڵكۆ هەژماری " مەسرور بارزانی"یە.
بە پێی بڕیارەكەی رۆژی 21ی شوباتی دادگای فیدراڵێ عێراق لەبارەی "تەوتین"ی موچەوە دەڵێت: فەرمانگەو وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانن راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراقدا بكەن بۆ "تەوتین"ی موچە.
پەیجی فەرمی "هەژماری من" ماوەی دوو رؤژە بە وێنەوە بڵاوی دەكاتە كە لە كەلار و سلێمانی و راپەڕین موچەخۆران بە ئاسانی و بێ كێشە لە رێگای "هەژماری من"ەوە موچەكانیان رادەكێشن.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand