Draw Media

رێژەی بەشداری (55%)ە یان (72%) بووە؟

رێژەی بەشداری (55%)ە  یان  (72%) بووە؟

2024-10-22 12:11:40


 

درەو:
رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان (55%)ە نەك  (72%).
بەپێی داتاكانی پێشتری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوانەی لە هەرێمی كوردستان مافی دەنگدانیان هەبوو (3 ملیۆن و 798 هەزارو 360) كەس بوو بەڵام ئەوانەی بایۆمەتریان كردووەو كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە (2 ملیۆن و 899 هەزارو 578) كەس بووەو ئەوان دەتوانن لە خولی شەشەم دەنگ بدەن.
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رێژەی دەنگدانی لەوانە دەركردووە كە كارتیان وەرگرتووەتەوەو بایۆمەتریان كردووە نەك ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە.
بۆیە ئەو رێژەیەی كۆمسیۆن بڵاویكردوەتەوە: ( 2 ملیۆن و 87 هەەزارو 972 ) دەنگی داوە لە (2 ملیۆن و 899 هەزارو 578) رێژەكە دەكاتە (72%)
ئەگەر ژمارەی دەنگدەران لە كۆی ئەوانە دەربكرێت كە مافی دەنگدانیان هەیە: ( 2 ملیۆن و 87 هەەزارو 972 ) دەنگی داوە لە (3 ملیۆن و 798 هەزارو 360) رێژەكە دەكاتە (55%).
واتا ئەوانەی دەنگیانداوە لە كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە (55%) دەكات.
بەڵام ئەوانەی دەنگیانداوە لە كۆی ئەوانەی بایۆمەتریانكردووەو كارتی دەنگادنیان وەرگرتووەتەوە دەكاتە (72%) دەكات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand