سێ حزب كورسیان كەمیكردووە، سێ حزب زیادیكردووە
2024-10-21 10:24:13
درەو:
بە سێ حزب (20) كورسی كەمیانكردووە، سێ حزبیش (13) كورسی زیادیانكردووە، پارتی دەنگی زیادیكردووەو كورسی كەمیكردووە. كۆمەڵ و گۆڕان بە دەنگ و كورسی كەمیانكردووە، یەكێتی و نەوەی نوێ و یەكگرتوو، بە دەنگ و كورسی زیادیانكردووە
پارتی دەنگی زیادی كردووەو كورسی كەمیكردووە
- پارتی دیموكراتی كوردستان نزیكەی (200) هەزار دەنگ زیادی كردووە (بەدەنگدانی تایبەتەوە) بەڵام كورسیەكانی لە (45) كورسیەوە بووەتە (40) كورسی واتا (5) كورسی كەمیكردووە.
یەكێتی دەنگو كورسی زیادی كردووە
- یەكێتی نیشتمانی كوردستان نزیكەی (200) هەزار دەنگ زیادی كردووە، كورسیەكانیشی لە (21) كورسیەوە بۆ (24) كورسی، واتا (3) كورسی زیادی كردووە
نەوەی نوێ دەنگ و كورسی زیادی كردووە
- جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەنگ و كورسی زیادی كردووە" كورسیەكانی لە (8) كورسیەوە بووەتە (16) كورسی، واتا (8) كورسی زیادیكردووە
یەكگرتوو دەنگ و كورسی زیادی كردووە
- یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی كوردستان (5) كورسی هەبوو، ئێستا كورسیەكانی بۆ (7) كورسی بەرزبووەتەوە، (2) كورسی زیادیكردووە
كۆمەڵێ دەنگ و كورسی كەمیكردووە
- كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە هە ڵبژاردنی كوردستان (7) كورسی هەبوو، ئەم هەڵبژاردنە كورسیەكانی بووە بە (3) كورسی (4) كورسی كەمیكردووە.
بزوتنەوەی گۆڕان دەنگ و كورسی كەمیكردووە
- دەنگەكانی بزووتنەوەی گۆڕان دەنگ و كورسی كەمیكردووە كورسیەكانی لە خولی رابردوو (12) كورسی بوو بۆ (1) كورسی كەمبووەتەوە، واتا (11) كورسی كەمیكردووە.
بەكۆی گشتی
• پارتی لە (45) كورسیەوە بووە بە (40) كورسی (5) كورسی كەمی كردووە.
• یەكێتی لە (21) كورسیەوە بووە بە (24) كورسی (3) كورسی زیادیكردووە.
• نەوەی نوێ لە (8) كورسیەوە بووە بە (16) كورسی (8) كورسی زیادیكردووە
• یەكگرتوو لە (5) كورسیەوە بووە بە (7) كورسی (2) كورسی زیادیكردووە
• كۆمەڵ لە (7) كورسیەوە بووە بە (3) كورسی (4) كورسی كەمی كردووە.
• بزووتنەوەی گۆڕان لە (12) كورسیەوە بووە بە (1) كورسی (11) كورسی كەمی كردووە.