Draw Media

"حكومەتی هەرێم كێشەی نیە سۆمۆ نەوت رەوانە بكات و پارەكەی بچێتەوە بەغداد"

"حكومەتی هەرێم كێشەی نیە سۆمۆ نەوت رەوانە بكات و پارەكەی بچێتەوە بەغداد"

2024-10-17 21:24:48


درەو:
کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێم دەڵێت: پێشبینی دەکەین لەگەڵ بەغدا لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، بگەینە ڕێگەچارەیەکی گونجاو.
وەزیری سامانە سروشتیەکان راشگەیاند: حکومەتی هەرێم کێشەی نییە ئەگەر نەوت لەڕێگەی سۆمۆوە بڕوات و داهاتەکەی بچێتە گەنجینەی فیدراڵی، کێشە لە تێچوی دەرهێنانی نەوت و کۆمپانیاکانن بەو(6) دۆلارەی بۆیان داندراوە ڕازی نین.
كەمال محەمەد بە (کوردستان24)ـی وتووە: کۆمپانیاکان فشاریان لە حکومەتی عێراق کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت، لەئێستادا وەفدێك لە بەغدادەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان بۆ ئەم پرسە.
جەختیشكردووە: حکومەتی هەرێم ئاسانکاریی تەواوی کردووە بۆ ئەوەی نەوت هەناردە بکرێتەوەو، ئەو کۆمپانیایانەی گرێبەستیان لەگەڵیان هەیە ، سێ جار بردوماننەتە بەغدادو،  بەو پارەیەی بۆیان داندراوە، کۆمپانیاکان ناتوانن نەوت بەرهەم بێنن، پێشبینی ئەوەش دەکات لەگەڵ بەغداد لەسەر ئەو پرسە بگەنە ڕێگەچارەیەکی گونجاو.
هەفتەی رابردو،  وەزیری سامانە سرووشتیەکانی هەرێم لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە وزە لە ئیستەنبوڵ رایگەیاند: لە(2)ی ئەیلولەوە هەرێمی کوردستان رۆژانە (140) هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت، واتە بڕی بەرهەمهێنانی بۆ نزیكەی نیوە زیاتر كەمكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەشكردبوو، بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتەوە، هەرێمی کوردستان ملیارەها دۆلار داهاتی لەدەست داوە، عێراقیش زیاتر لە 16 ملیار دۆلار زیانی کردووە.
كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان لەسەر داوای بەغدادە، لە چوارچێوەی پابەندییەكانی بەو بەڵێنانەی بە رێكخراوی ئۆپێك پڵەس داوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand