پێشبینی بۆ كورسی و دەنگی لیستەكان
2024-10-17 18:34:01
راپۆرت و شیكاری: (درەو)
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، هەڵبژاردنێكی یەكلاكەرەوەیە بۆ سەرجەم لیستەكان" پێگەی راستەقینەی حزبەكان لە هەرێمی كوردستان دەردەخات، بە پشتبەستن بە چەند راپرسیەك و دەنگی پێشووی حزبەكان و دۆخی ئەمڕۆی حزبەكان، ( درەو) پێشبینی بۆ دەنگ و كورسی لیستە جیاوازەكان دەخاتەڕوو، بەپێی پێشبینییەكان سێ هێزی سەرەكی كورسیەكانیان كەم دەكات، سێ هێزی سەرەكی تر دەنگ و كورسیەكانیان زیاد دەكات، دوو هێزی نوێ دەنگ و كورسیەكانیان ناڕوونە، لەم راپۆرت و شیكارییەی درەودا بازنە بە بازنە دەنگ و كورسی لیستەكان شیكراوەتەوەو پێشبینی بۆ دەنگ و كورسی لیستەكان كراوە.
خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان
هەڵبژاردنی خۆلی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دوای پێنج مەرسومی سەرۆكایەتی هەرێم، بڕیارە لە 20ی ئۆكتۆبەری 2024 بەڕێوەبچێت، هەڵبژاردنێكی چارەنووسساز دەبێت بۆ تەواوی هێزو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان، پێگەو سەنگی هەر یەك لە هێزەكان دیاری دەكات، دوای پێنج ساڵ لە رووداو گۆڕانكاری گەرم لە هەرێمی كوردستان، ئەم هەڵبژاردنە پێگەو سەنگی هێزەكان بەتەواوی دیاری دەكات، بەپێی شیكارییەكە دەنگو كورسی هەریەك لە (پارتی، گۆڕان كۆمەڵ) كەم دەكات، واتا پارتی لە خولی پێنجەم (45) كورسی هەبووە ئەو كورسیانە ناهێنێتەوە، گۆڕان (12) كورسی هەبووە ئەو كورسیانە ناهێنێتەوە، كۆمەڵ (7) كورسی هەبووە كورسیەكانی كەم دەكات، ئەو هێزانەی كورسیەكانیان زیاد دەكات، یەكگرتوو لە خولی پێنجەمی پەرلەمان (5) كورسی هەبووە كورسیەكانی زیاد دەكات، یەكێتی (21) كورسی هەبووە كورسیەكانی زیاد دەكات، نەوەی نوێ (8) كورسی هەبووە كورسیەكانی زیاد دەكات.
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ( 3 ملیۆن و 789 هەزارو 405) كەس مافی دەنگدانی هەیە، خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان 2018 (3 ملیۆن و 85 هەزار) كەس مافی دەنگدانی هەبوو، واتا بۆ ئەم هەڵبژاردنە (704 هەزار) دەنگدەر زیادی كردووە، بەڵام ئەوانەی كارتی بایۆمەتریان وەرگرتووەو دەتوانن دەنگ بدەن لە خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان تەنیا ( 2 ملیۆن و 889 هەزارو 578) كەسە، واتا (889 هەزارو 827) كەس ناتوانن دەنگ بدەن بەڕێژەی (24%)، واتا لە ئێستاوە (24%)ی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە ناتوانن دەنگ بدەن، واتا بەشی زۆری ئەوەی بایكۆت دەكات و دەنگی دووبارەیەو مردووە، لە دەنگدان دەركراوە، بۆیە ئاستی بەشداری بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان بەرز دەبێت.
لە ( 2 ملیۆن و 889 هەزارو 578) دەنگدەر ( 215 هەزارو 960) كەسی دەنگدەری تایبەتەو (2 ملیۆن و 683 هەزارو 618) كەسی دەنگدەری گشتیە.
لەسەر ئاستی پارێزگاكانی هەرێم:
• هەولێر : كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە ( ملیۆنێك و 22 هەزارو 906) كەس
دەنگدەری گشتی (933 هەزارو 115) كەس، دەنگدەری تایبەت (89 هەزارو 791) كەس.
• سلێمانی: كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە ( ملیۆنێك و 87 هەزارو 73) كەس
دەنگدەری گشتی (ملیۆنێك و 8 هەزارو 412) كەس، دەنگدەری تایبەت (78 هەزارو 661) كەس.
• دهۆك : كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە ( 729 هەزارو 347) كەس
دەنگدەری گشتی (682 هەزارو 791) كەس، دەنگدەری تایبەت (45 هەزارو 556) كەس.
• هەڵەبجە : كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە (60 هەزارو 252) كەس
دەنگدەری گشتی (59 هەزارو 300) كەس، دەنگدەری تایبەت (952 ) كەس.
یەكەم/ بازنەی هەولێر:
لە سنوری بازنەی هەولێر (36) كورسی هەیە، (32) كورسی گشتی و (2) كورسی كۆتا، لە كاتێكدا ( ملیۆنێك و 366 هەزارو 462) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە، بەڵام ( ملیۆنێك و 22 هەزارو 906) كەس كارتی بایۆمەتری وەرگرتووەو بۆ خولی شەشەم مافیی دەنگدانی هەیە، بۆیە نزیكەی ( 343 هەزار 556) كەس كارتیان وەرنەگرتووەتەوەو ناچن بۆ دەنگدان واتا هەر لەسەرەتاوە (25%)ی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە دەركراوە، بۆیە رێژەی دەنگدان لەو ژمارەیە دەردەكرێت ( ملیۆنێك و 22 هەزارو 906) لەبەر ئەوە رێژەی دەنگدان بەرز دەبێت و چاوەڕوان دەكرێت لە نێوان (65% بۆ 70%) بێت لە پارێزگای هەولێر كە لە هەڵبژارنی پێشوو 2021دا ئاستی دەنگدان لە پارێزگای هەولێر (38%) بووە، ئەگەر ئەمجارە رێژەی دەنگدان (65%) بێت ئەوا بەهای كورسی لە هەولێر (19) هەزار دەنگ دەكات،.
بە پێی پێشبینی و بەدواداچوونەكانی (درەو) كە بۆ دیاریكردنی كورسی و پێگەی لیستەكانی پشت بە چەند سەرچاوەیەك دەبەستێت (راپرسیەكانی درەو، دەنگی پێشووی لیستەكان، خوێندنەوەی بۆ دۆخی ئێستای حزبەكان، گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی حزبەكان خۆیان) .
پارتی دیموكراتی كوردستان:
پارتی دیموكراتی كوردستان كە وەك زۆنی زەرد بازنەی هەولێر بەبێ كۆیە دەكەوێتە ژێر دەسەڵاتدارێتی پارتیەوە، پارتی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای هەولێر ( 262 هەزارو 800) دەنگی ئەو پارێزگایەی بەدەستهێنا بەڕێژەی (59%)، ئەگەر بەپێی ئەو دەنگە كورسیەكانی پارتی لێكبدرێتەوە (19) كورسی پەرلەمانی كوردستان دەكات، بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بەرپرسانی پارتی راگەیاندووە كە نابێت لە (20) كورسی كەمتر بێت لە پارێزگای هەولێر، بەو پێوە دانگەی ئاستی دەنگدان لەو پارێزگایە بەرز دەبێتەوە بۆیە بەهای كورسیش بەرز دەبێتەوەبەڵام بە پێی پێشبینی و ئەو راپرسیانەی كە كراوە، پارتی دیموكراتی كوردستان لە نێوان (16-18) كورسی لە هەولێر بەدەست دەهێنێت.
یەكێتی نیشتمانی كوردستان:
یەكێتی نیشتمانی كوردستان كوردستان كە ئەمجارە زۆرینەی درۆشمەكان و هەڵمەتەكەی خستووەتە سەر هەولێر "وەری دەگرینەوە" دەیەوێت رێژەی دەنگ و كورسیەكانی زیاد بكات.
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای هەولێر یەكێتی هێزی سێیەم بوو( 65 هەزارو 862) دەنگی ئەو پارێزگایەی بەدەستهێنا بەڕێژەی (15%)، ئەگەر بەپێی ئەو دەنگە كورسیەكانی یەكێتی لێكبدرێتەوە (5) كورسی پەرلەمانی كوردستان دەكات، ، بەرپرسانی یەكێتی خۆیان پێیان وایە نزیكەی (120) هەزار دەنگ بەدەست دەهێنن و چاویان لە ( 8 بۆ 10) كورسی پەرلەمانی كوردستانە لە هەولێر، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت دەنگەكانی یەكێتی لە نێوان (80 بۆ 90) هەزار دەنگ بێت، لەبەر ئەوەی لاهور شێخ جەنگی لەبەری گەل بەشێك لە دەنگەكانی یەكێتی دەبات، بۆیە بە پێی خوێندنەوەو راپرسیەكان چاوەڕوان دەكرێت كورسیەكانی یەكێتی لە نێوان (5 – 7) كورسی بێت.
نەوەی نوێ
نەوەی نوێ لە پارێزگای هەولێر چاوی لە زیادبوونی دەنگ و كورسیەكانیەتی بەو پێوەدانگەی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوو لە حەملەدابوون و چاویان زۆر لەسەر كۆڵانە بێ ئاوو بێ خزمەتگوارییەكانە و چەندین جار تانكەری ئاویان بۆ گەڕەكە بێ ئاوەكان بردووە.
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2021 لە پارێزگای هەولێر نەوەی نوێ هێزی دووەم بوو( 79 هەزارو 245) دەنگی ئەو پارێزگایەی بەدەستهێنا بەڕێژەی (18%)، ئەگەر بەپێی ئەو دەنگە كورسیەكانی نەوەی نوێ لێكبدرێتەوە (6) كورسی پەرلەمانی كوردستان دەكات.
بەرپرسانی نەوەی نوێ چاویان لە زیادبوونی دەنگەكیانیان و كورسیەكانیانە بۆ نزیكەی (10) كورسی لەو بازنەیە بەڵام بەپێی خوێندنەوەی بارودۆخەكەو راپرسیەكان كورسیەكانی نەوەی نوێ لەو بازنەیە لە نێوان (4 – 6) كورسی دەبێت، بەو پێیەی پێشتر (رەوتی هەڵوێست و بەرەی گەل) درووست نەبوو، بەشێك لە یەكێتیەكان بەهۆی زووربوون و ناڕەزاییان دوای رووداوەكانی (8) تەمووز دەنگیان بەنەوەی نوێ داو ئەوان لە هەمان ساحەی نەوەی نوێ كار دەكەن بۆیە چاوەڕوان دەكرێت بەشێك لە دەنگەكانی نەوەی نوێ ببەن.
بزووتنەوەی گۆڕان
بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق 2021، بە هاوپەیمانی لەگەڵ یەكێتی بەشداربوون، بۆیە دەنگدەرەكانیان تۆران و دەنگیان نەدا كۆی ئەو دەنگانەی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر بەدەستی هێنا (4 هەزارو 245) دەنگ بوو.
بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان چاویان لە (2) كورسیە لەو پارێزگایە، بەڵام بەپێی راپرسی و پێشبینیەكان بزووتنەوەی گۆڕان ( سفر بۆ 1) كورسی لەو پارێزگایە بەدەستدەهێنێت.
كۆمەڵی دادگەری كوردستان:
كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە هەڵبژاردنی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق 2021، بەشداربوون (19 هەزارو 517) دەنگیان بەدەستهێنابوو.
بەرپرسانی كۆمەڵی دادگەری بۆ ئەم هەڵبژاردنە چاویان لە (2-3) كورسییە لەو پارێزگایە، بەڵام بەپێی راپرسی و پێشبینیەكان كۆمەڵ ( 1 بۆ 2) كورسی لەو پارێزگایە بەدەستدەهێنێت.
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان:
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەڵبژاردنی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق 2021، بەشداربوون تەنیا (3 هەزارو 990) دەنگیان بەدەستهێنابوو.
بەرپرسانی یەكگرتوو بۆ ئەم هەڵبژاردنە چاویان لە (2) كورسییە لەو پارێزگایە، بەڵام بەپێی راپرسی و پێشبینیەكان یەكگرتوو ( 1بۆ1) كورسی لەو پارێزگایە بەدەستدەهێنێت.
هاوپەیمانێتیەكان:
هاوپەیمانی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی محەمەد حاجی مەحمود كە لە (حزبی شیوعی كوردستان و حزبی زەحمەتكێشان و پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان) پێكهاتووە لە پارێزگای هەولێر ئەگەری بەدەستهێنانی كورسی لاوازە، خۆ ئەگەر كورسی بەدەستبهێنن بۆ حزبی شیوعیە، چونكە كورسی سلێمانی بۆ سۆشیالیستەو دهۆك بۆ زەحمەتكێشانە.
هاوپەیمانی سەردەم:
هاوپەیمانی "سەردەم" كە هاوپەیمانێتی نێوان ( پارتی پارێزگارانی كوردستان بە سەرۆكایەتی نەجات عومەر سورچی، پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان بەسەرۆكایەتی باپیر كامەلا، یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی غەفور مەخموری) بەسەرۆكایەتی عەبدوڵا حاجی مەحمودەو لە بازنەكانی هەڵبژاردن بەشدارن، بە ئەگەری لاواز ئەگەری بەدەستهێنانی كورسیان هەیە كە ئەویش باپیر كامەلا لە هەوڵدایە بۆ بەدەستهێنانی كورسی لەناو هێزە ئەمنییەكان دەنگی پێبدرێت.
بەرەی گەل:
بەرەی گەل بەسەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی لە پارێزگای هەولێر چاوی لە (4-5) كورسییە بەتایبەت دەنگی ناڕازی شەقام و ناڕازییەكانی ناو یەكێتی، بەڵام پێشبینیەكان بۆ دەنگی بەرەی گەل لە پارێزگای هەولێر قورسە چونكە بەرەی گەل چاویان لە دەنگی هێزە ئەمنییەكانە، ئەوانیش ئەستەمە بزانرێت و راپرسی و پێشبینییەكان دەری ناخات، هەرچەندە ئەمجار یەكێتی و پارتی كە زۆرترین دەنگی هێزە ئەمنییەكانیان لەبەردەستدایە، بە پلانێكی تۆكمەتر لە جاران هەوڵی كۆنترۆڵكردنی دەنگەكانیان دەدەن ئەگەری هەیە زۆرترین دەنگی هێزە ئەمنییەكان بۆ ئەو دوو هێزە بڕوات.
رەوتی هەڵوێست:
رەوتی هەڵوێست بەسەرۆكایەتی عەلی حەمەساڵح وەك هێزێكی نوێ كە یەكەمجارە بەشدار دەبێت، چاویان لە (2) كورسی ئەو پارێزگایەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هێزێكی نوێیە ئەگەری خوێندنەوە بۆ كورسیەكانی درووست دەرناچێت.
بازنەی سلێمانی:
لە سنوری بازنەی سلێمانی (38) كورسی بەردەكەوێت، (36) كورسی گشتی و (2) كورسی كۆتا، لە كاتێكدا ( ملیۆنێك و 436 هەزارو 152) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە، بەڵام ( ملیۆنێك و 87 هەزارو 73) كەس كارتی بایۆمەتری وەرگرتووەو بۆ خولی شەشەم مافیی دەنگدانی هەیە، بۆیە نزیكەی ( 349 هەزار 79) كەس كارتیان وەرنەگرتووەتەوەو ناچن بۆ دەنگدان واتا هەر لەسەرەتاوە (24%)ی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لادراون و ناچن بۆ دەنگدان، بۆیە رێژەی دەنگدان لەو ژمارەیە دەردەكرێت ( ملیۆنێك و 87 هەزارو 73) لەبەر ئەوە رێژەی دەنگدان بەرز دەبێت و چاوەڕوان دەكرێت لە نێوان (55% بۆ 60%) بێت لە پارێزگای سلێمانی كە لە هەڵبژاردنی پێشوو 2021دا ئاستی دەنگدان لە پارێزگای سلێمانی (27%) بووە، ئەگەر رێژەی دەنگدان لە پارێزگای سلێمانی (55%) بێت ئەوا بەهای كورسیەك (17 هەزار) دەنگ دەكات.
بە پێی پێشبینی و بەدواداچوونەكانی (درەو) كە بۆ دیاریكردنی كورسی و پێگەی لیستەكانی پشت بە چەند سەرچاوەیەك دەبەستێت (راپرسیەكانی درەو، دەنگی پێشووی لیستەكان، خوێندنەوەی بۆ دۆخی ئێستای حزبەكان، گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی حزبەكان خۆیان) .
یەكێتی نیشتمانی كوردستان:
یەكێتی نیشتمانی كوردستان كوردستان چاوی لە زۆرترین كورسی پارێزگای سلێمانیە لەبەر ئەوەی جێنفوسی خۆیەتی و پێگەی هێزە ئەمنییەكانی یەكێتی لێیە كە كورسیەكانی هەڵبژاردن یەكلا دەكەنەوە.
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای سلێمانی یەكێتی هێزی سێیەم بوو( 124 هەزارو 414) دەنگی ئەو پارێزگایەی بەدەستهێنا بەڕێژەی (32%)، ئەگەر بەپێی ئەو دەنگە كورسیەكانی یەكێتی لە پارێزگای سلێمانی لێكبدرێتەوە (12) كورسی پەرلەمانی كوردستان دەكات، ، بەرپرسانی یەكێتی خۆیان پێیان وایە نزیكەی (220 - 250) هەزار دەنگ بەدەست دەهێنن و چاویان لە ( 16 بۆ 17) كورسی پارێزگای سلێمانیە، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت دەنگەكانی یەكێتی لە نێوان (200 بۆ 220) هەزار دەنگ بێت، ئەگەرچی لاهور شێخ جەنگی لەبەری گەل بەشێك لە دەنگەكانی یەكێتی دەبات، بەڵام بە پێی پێشبینییەكان و راپرسیەكان چاوەڕوان دەكرێت كورسیەكانی یەكێتی لە نێوان (14 – 16) كورسی بێت.
نەوەی نوێ
نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی رابردوو بەپێی دەنگەكانی هێزی دووەم بووە لە پارێزگای سلێمانی چاوی لە زیادبوونی دەنگ و كورسیەكانیەتی بەو پێوەدانگەی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوو لە حەملەدابوون و پێیان وایە خەڵكی زۆری ناڕازی لە دەڤەری سلێمانیەو دەنگنادەنەوە بە حزبەكانی دەسەڵات.
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2021 لە پارێزگای هەولێر نەوەی نوێ هێزی دووەم بوو( 106 هەزارو 318) دەنگی ئەو پارێزگایەی بەدەستهێنا بەپێی دەنگەكان نزیكەی (7) كورسی دەكات كە بەهای كورسیەك (15) هەزار دەنگ بوو.
بەرپرسانی نەوەی نوێ چاویان لە زیادبوونی دەنگەكیانیان و كورسیەكانیانە بۆ نزیكەی (10--15) كورسی لەو بازنەیە بەڵام بەپێی خوێندنەوەی بارودۆخەكەو راپرسیەكان كورسیەكانی نەوەی نوێ لەو بازنەیە لە نێوان (6-9) كورسی دەبێت، بەو پێیەی پێشتر (رەوتی هەڵوێست و بەرەی گەل) درووست نەبووبون، بەشێك لە یەكێتیەكان بەهۆی زووربوون و ناڕەزاییان دوای رووداوەكانی (8) تەمووز دەنگیان بەنەوەی نوێ داب و ئەوان لە هەمان ساحەی نەوەی نوێ كار دەكەن بۆیە چاوەڕوان دەكرێت بەشێك لە دەنگەكانی نەوەی نوێ ببەن و لەبری زیادبوونی دەنگەكانی نەوەی نوێ كەمبكات.
پارتی دیموكراتی كوردستان:
پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنی رابردوو هێزی سێەم بووە لە پارێزگای سلێمانی، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای سلێمانی ( 51 هەزارو 414) دەنگی ئەو پارێزگایەی بەدەستهێنا بەپێی دەنگەكان (3-4) كورسی پەرلەمانی كوردستان دەكات، بەرپرسانی پارتی چاویان لەوەیە (4-5) كورسی لە پارێزگای سلێمانی مسۆگەر بكەن، بەڵام بە پێی پێشبینی و ئەو راپرسیانەی كە كراوە، پارتی دیموكراتی كوردستان لە نێوان (3-4) كورسی لە سلێمانی بەدەست دەهێنێت.
بزووتنەوەی گۆڕان
بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق 2021، بە هاوپەیمانی لەگەڵ یەكێتی بەشداربوون، بۆیە دەنگدەرەكانیان تۆران و دەنگیان نەدا كۆی ئەو دەنگانەی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی بەدەستی هێنا (17 هەزارو 846) دەنگ بوو.
بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان چاویان لە ( 3-4) كورسییە لەو پارێزگایە، بەڵام بەپێی راپرسی و پێشبینیەكان و بارودۆخی ناوخۆی ئەو بزووتنەوە، بزووتنەوەی گۆڕان ( سفر بۆ 1 یاخود 2) كورسی لەو پارێزگایە بەدەستدەهێنێت.
كۆمەڵی دادگەری كوردستان:
كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە هەڵبژاردنی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق 2021، بەشداربوون (39 هەزارو 781) دەنگیان بەدەستهێنابوو بە نزیكەی ( 2-3) كورسی دەكات.
بەرپرسانی كۆمەڵی دادگەری بۆ ئەم هەڵبژاردنە چاویان لە (5-6) كورسییە لەو پارێزگایە، بەڵام بەپێی راپرسی و پێشبینیەكان كۆمەڵ ( 2 بۆ 4) كورسی لەو پارێزگایە بەدەستدەهێنێت.
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان:
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەڵبژاردنی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق 2021، بەشداربوون تەنیا (15 هەزارو 852) دەنگیان بەدەستهێنابوو.
بەرپرسانی یەكگرتوو بۆ ئەم هەڵبژاردنە چاویان لە (4-5) كورسییە لەو پارێزگایە، بەڵام بەپێی راپرسی و پێشبینیەكان یەكگرتوو ( 2 بۆ 4) كورسی لەو پارێزگایە بەدەستدەهێنێت.
هاوپەیمانێتی هەرێمی كوردستان:
هاوپەیمانی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی محەمەد حاجی مەحمود كە لە (حزبی شیوعی كوردستان و حزبی زەحمەتكێشان و پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان) پێكهاتووە لە پارێزگای سلێمانی ئەگەری بەدەستهێنانی كورسیەكی هەیە ، ئەگەر دەنگەكانیان بگاتە كورسیەك بە (باقی ئەقوا) ئەوا بۆ سەرۆكی لیستەكە دەبێت كە (رێبین محەمەد حاجی مەحمود)ە.
هاوپەیمانی سەردەم:
هاوپەیمانی "سەردەم" كە هاوپەیمێنیتی نێوان ( پارتی پارێزگارانی كوردستان بە سەرۆكایەتی نەجات عومەر سورچی، پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان بەسەرۆكایەتی باپیر كامەلا، یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی غەفور مەخموری) بەسەرۆكایەتی عەبدوڵا حاجی مەحمودەو لە بازنەكانی هەڵبژاردن بەشدارن، هاوپەیمانی سەردەم لەپارێزگای سلێمانی ئەگەری بەدەستهێنانی كورسی لاوازە
بەرەی گەل:
بەری گەل بەسەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی لە پارێزگای سلێمانی چاوی لە (8-10) كورسیییە، بەتایبەت دەنگی ناڕازی و ناڕازییەكانی ناو یەكێتی، بەڵام پێشبینیەكان بۆ دەنگی بەرەی گەل لە پارێزگای سلێمانی قورسە چونكە بەرەی گەل چاویان لە دەنگی هێزە ئەمنییەكانە، ئەوانیش ئەستەمە بزانرێت و راپرسی و پێشبینییەكان دەری ناخات، هەرچەندە ئەمجار یەكێتی كە زۆرترین دەنگی هێزە ئەمنییەكانی لەبەردەستدایە، بە پلانێكی تۆكمەتر لە جاران هەوڵی كۆنترۆڵكردنی دەنگەكانیان دەدەن و گروپی بچوك بچوكیان پێكهێناوە، (بەڵام پێشبینی بۆ دەنگ و كورسی بەرەی گەل قورسە لەبەر ئەوەی یەكەم جارە بەشدار دەبێت پێشبینی كردن ئاسان نیە).
رەوتی هەڵوێست:
رەوتی هەڵوێست بەسەرۆكایەتی عەلی حەمەساڵح وەك هێزێكی نوێ كە یەكەمجارە بەشدار دەبێت، چاویان لە (5-8) كورسی سنوری سلێمانیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هێزێكی نوێیە ئەگەری خوێندنەوە بۆ كورسیەكانی درووست دەرناچێت بەڵام بەپێی پێشبینییەكان كورسیەكانی هەڵوێست لە نێوان (2-4) كورسی دەبێت لە سلێمانی.
بازنەی دهۆك:
لە سنوری بازنەی دهۆك (25) كورسی دانراوە، (24) كورسی گشتی و (1) كورسی كۆتا، لە كاتێكدا (926 هەزارو 746) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە، بەڵام (723 هەزارو 747) كەس كارتی بایۆمەتری وەرگرتووەو بۆ خولی شەشەم مافیی دەنگدانی هەیە، بۆیە نزیكەی ( 202 هەزار 999) كەس كارتیان وەرنەگرتووەتەوەو ناچن بۆ دەنگدان واتا هەر لەسەرەتاوە (22%)ی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە دەركراوە، بۆیە رێژەی دەنگدان لەو ژمارەیە دەردەكرێت (723 هەزارو 747) لەبەر ئەوە رێژەی دەنگدان بەرز دەبێت و چاوەڕوان دەكرێت لە نێوان (70% بۆ 75%) بێت لە پارێزگای دهۆك كە لە هەڵبژارنی پێشوو 2021دا ئاستی دەنگدان لە پارێزگای هەولێر (48%) بووە.
بە پێی پێشبینی و بەدواداچوونەكانی (درەو) كە بۆ دیاریكردنی كورسی و پێگەی لیستەكانی پشت بە چەند سەرچاوەیەك دەبەستێت (راپرسیەكان، دەنگی پێشووی لیستەكان، خوێندنەوەی بۆ دۆخی ئێستای حزبەكان، گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی حزبەكان خۆیان) .
پارتی دیموكراتی كوردستان:
پارتی دیموكراتی كوردستان كە وەك زۆن هەولێر دەكەوێتە ژێر دەسەڵاتدارێتی پارتیەوە، پارتی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای هەولێر ( 261 هەزارو 543) دەنگی ئەو پارێزگایەی بەدەستهێنا بەڕێژەی (66%)، لەو ئەگەر بەپێی ئەو دەنگە كورسیەكانی پارتی لێكبدرێتەوە (16) كورسی پەرلەمانی كوردستان دەكات، بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) بەرپرسانی پارتی چاویان لەوەیەو چەند جارێكیش پارتی (20) كورسی لە بازنەی دهۆك بەدەستبێهێت لەكۆی (24) كورسی كە ئەمە زۆر قورس دەبێت، بەو پێوە دانگەی ئاستی دەنگدان لەو پارێزگایە زۆر بەرز دەبێتەوە بۆیە بەهای كورسی بەرز دەبێتەوەو دەنگی حزبە بچووكەكان دەفەوتێت، بەڵام بە پێی پێشبینی و ئەو راپرسیانەی كە كراوە، پارتی دیموكراتی كوردستان لە نێوان (17-19) كورسی لە دهۆك بەدەست دەهێنێت، پارتی چاوی زۆر لەسەر پارێزگای دهۆكەو زۆرترین تەركیزی مادی و ئەمنی و مەعنەوی خستووەتە سەر ئەو پارێزگایە بەجۆرێك بە هەموو عەشیرەتەكانی راگەیاندووە دەبێت كاندیدی خۆتان سەربخەن.
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان:
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پارێزگای دهۆك هێزی دووەمەو لە هەڵبژاردنی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق 2021، بەشداربوون تەنیا (81 هەزارو 144) دەنگی بەدەستهێنابوو بەڕێژەی (20%) ئەگەر دەنگی پێشوو ئەژمار بكرێت دەكاتە (5) كورسی.
بەرپرسانی یەكگرتوو بۆ ئەم هەڵبژاردنە چاویان لە (5-6) كورسییە لەو پارێزگایە، بەڵام بەپێی راپرسی و پێشبینیەكان یەكگرتوو ( 3 بۆ 5) كورسی لەو پارێزگایە بەدەستدەهێنێت بەو پێیەی دەنگی پێشتری یەكگرتوو دوو كاندیدی بەهێز توانیان زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنن، بوونی هێزی نوێ و ئۆپۆزسیۆنی تر لەو ناوچەیە لاواز بوو بۆیە زۆرینەی دەنگی ناڕازی بۆ یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان چوو .
یەكێتی نیشتمانی كوردستان:
یەكێتی نیشتمانی كوردستان كوردستان لە پارێزگای دهۆك لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هێزی سێیەم بوو( 25 هەزارو 40) دەنگی ئەو پارێزگایەی بەدەستهێنا بەڕێژەی (6%)، ئەگەر بەپێی ئەو دەنگە كورسیەكانی یەكێتی لێكبدرێتەوە (1.4) كورسی پەرلەمانی كوردستان دەكات، ، بەرپرسانی یەكێتی خۆیان پێیان چاویان لە ( 2 بۆ 3) كورسی پەرلەمانی كوردستان هەیە، لەبەر ئەوەی لاهور شێخ جەنگی لەبەرەی گەل بەشێك لە دەنگەكانی یەكێتی دەبات لەو سنورە، بۆیە بە پێی خوێندنەوە راپرسیەكان چاوەڕوان دەكرێت كورسیەكانی یەكێتی لە دهۆك لە نێوان (1 – 2) كورسی بێت هەرچەندە بەرپرسانی پارتی پێان وایە یەكێتی لەو پارێزگایە كورسی بەدەستناهێنێت.
نەوەی نوێ
نەوەی نوێ لە پارێزگای دهۆك لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2021 هێزی چوارەم بوو( 19 هەزارو 292) دەنگی ئەو پارێزگایەی بەدەستهێنا بەڕێژەی (5%)، ئەگەر بەپێی ئەو دەنگە كورسیەكانی نەوەی نوێ لێكبدرێتەوە (1) كورسی پەرلەمانی كوردستان دەكات.
بەرپرسانی نەوەی نوێ چاویان لە زیادبوونی دەنگەكیانیان و كورسیەكانیانە بۆ (1 – 2) كورسی دەبێت، بەڵام بەپێی بەدواداچوون و راپرسی و پێشبینییەكان نەوەی نوێ ئەگەری بەدەستهێنانی (1) كورسی لەو پارێزگایە هەیە.
بزووتنەوەی گۆڕان
هەموو راپرسی و پێشبینییەكان بۆ ئەوەن بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای دهۆك كورسی بەدەستناهێنێت.
كۆمەڵی دادگەری كوردستان:
بەپێی دەنگەكانی پێشووتری كۆمەڵ لەو پارێزگایەو پێشبینی و ئەنجامی راپرسیەكان كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە پارێزای دهۆك ئەگەری بەدەستهێنانی كورسی زۆر لاوازە.
هاوپەیمانێتیەكان:
بەپێ پێشبینییەكان هیچ یەك لە هاوپەیمانی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی محەمەد حاجی مەحمود و هاوپەیمانی "سەردەم" بەسەرۆكایەتی عەبدوڵا حاجی مەحمودە كورسی لەو پارێزگایە بەدەستناهێنن.
بەرەی گەل:
بەری گەل بەسەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی لە پارێزگای دهۆك بەپێی پێشنییی و راپرسیەكان (0-1) كورسی بەدەستدەهێنێت
رەوتی هەڵوێست:
رەوتی هەڵوێست بەسەرۆكایەتی عەلی حەمەساڵح وەك هێزێكی نوێ كە یەكەمجارە بەشدار دەبێت، ئەگەری (0-1) كورسی .
بازنەی هەڵەبجە:
لە سنوری بازنەی هەڵەبجە (3) كورسی گشتییە، (60 هەزارو 252) كەس مافی دەنگدانی هەیە، چاوەڕوان دەكرێت ئاستی بەشداری لە نێوان (55% بۆ 60%) بێت لەبەر ئەوەی زۆترین ژمارەی كاندید و لیست ئەجارە بەشدارن ئەگەر رێژەی دەنگدان لەو پارێزگایە (55%) بێت ئەوا بەهای كورسی لەو پارێزگایە ( 11 هەزار دەنگ دەبێت.
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان:
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەڵبژاردنی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق 2021، هێزی یەكەم بوون و (7 هەزارو 24) دەنگیان بەدەستهێنابوو ، بە ئەگەری زۆر یەكگرتوو كورسیەكی هەڵەبجە دەبات، هەم لەبەر ئەوەی دەنگەكانی یەكگرتوو بەردەوام لەناو هەڵەبجە بەرزبووە، هەم لەبەر ئەوەی كاندێدێكی بەهێزی وەك جێگری پارێزگاری هەڵەبجەیان سەرۆكی لیستەكەیە.
یەكێتی نیشتمانی كوردستان:
یەكێتی نیشتمانی كوردستان كوردستان چاوی لەوەیە كورسیەكی پیاوو كورسیەكی كۆتای ژن بەرێت، بەڵام بەپێی پێشبینی و ئەو راپرسیانەی لەبەردەستی (درەو)دایە دەنگی هێزەكان نزیكن لەیەكەوە بۆیە چاوەڕوان دەكرێت هەر (3) كورسیەكە بەسەر (3) هێزی براوە دابەش بێت.
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای هەڵەبجە یەكێتی ( 5 هەزارو 228) دەنگی ئەو پارێزگایەی بەدەستهێنا بەڕێژەی (22%)، چاوەڕوان دەكرێت بەشێك لە دەنگەكانی یەكێتی زیاد بكات و ببێتە هێزی یەكەمی ئەو پارێزگایە بەهۆی دامەزراندنی زۆری گەنجان و دەسەڵاتی خۆی لەو ناوچەیە.
هەرچەندە یەكێتی چاوی لە دوو كورسیە (كورسیەكی پیاو، كورسیەكی كۆتای ژنان) بەڵام چاوەڕوان دەكرێت بەهۆی ململانێی توندی لایەنەكان و نزیكی دەنگیان یەكێتی تەنیا (1) كورسی ئەو پارێزایە بەرێت.
نەوەی نوێ
نەوەی نوێ لە پارێزگای هەڵەبجە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2021 هێزی پێنجەم بوو( 3 هەزارو 396) دەنگی ئەو پارێزگایەی بەدەستهێنا، نەوەی نوێ چاوی لە كورسیەكی پارێزگای هەڵەبجەیە، بەڵام ئەگەری بەدەستهێنانی كورسیەك زۆر قورسە بۆ نەوەی نوێ ئەگەر رێژەی دەنگەكانی نەوەی نوێ (100%)یش زیاد بكات.
پارتی دیموكراتی كوردستان:
پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنی رابردوو هێزی سێیەم بووە لە پارێزگای هەڵەبجە، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای هەڵەبجە ( 3 هەزارو 477) دەنگی ئەو پارێزگایەی بەدەستهێنا، هەرچەندە بەپێی دەنگەكان پارتی هێزی چوارەمە لەو پارێزگایە، بەڵام بەپێی راپرسیەكانی (درەو) پارتی دەنگەكانی زیادی كردووە بۆ هێزی دووەم و سێەم، لەبەر ئەوەی پارتی بە دیاریكراوی مەسرور بارزانی زۆرترین چاوی لەسەر هەڵەبجەیەو لەماوەی سێ مانگدا دووجار سەردانی هەڵەبجەی كردوو لەگەڵ نوێنەرانی هەڵەبجە كۆبووەوە، پارتی نایەوێت لە پارێزگایەكی كوردستان كورسی نەبێت، بۆیە ئەگەری كورسی سێیەم بۆ پارتی ئەگەرێكی بەهێزە، واتا كێبەركێكە بۆ كورسی سێیەم لە نێوان پارتی و كۆمەڵ دەبێت.
كۆمەڵی دادگەری كوردستان:
كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە هەڵبژاردنی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق 2021، بەشداربوون (4 هەزارو 858) دەنگیان بەدەستهێنابوو هێزی سێیەمی پارێزگای هەڵەبجەبوو لەرووی دەنگەوە، بەڵام بەپێی راپرسیەكان دەنگەكانی كۆمەڵ لە پارێزگای هەڵەبجە دابەزێوە، بۆیە ئەگەری بەدەستهێنانی كورسی بۆ كۆمەڵ ئەگەرێكی زۆر بەهێز نیەو كێبەركێ دەبێت لە نێوان كۆمەڵ و پارتی بۆ كورسی سێەم.
بزووتنەوەی گۆڕان
بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق 2021، بە هاوپەیمانی لەگەڵ یەكێتی بەشداربوو كاندیدی نەبوو بۆیە بەشی زۆری جەماوەرەكەی دەنگی بە لیستی هاوپەیمانی نەدا، بەدەستهێنانی كورسی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان قورسەو ئەگەرێكی لاوازە.
هاوپەیمانێتیەكان:
هاوپەیمانی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی محەمەد حاجی مەحمود كە لە (حزبی شیوعی كوردستان و حزبی زەحمەتكێشان و پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان) پێكهاتووە لە پارێزگای هەڵەبجە ئەگەری بەدەستهێنانی كورسیەكی زۆر لاوازە.
هاوپەیمانی سەردەم:
هاوپەیمانی "سەردەم" كە هاوپەیمێنیتی نێوان ( پارتی پارێزگارانی كوردستان بە سەرۆكایەتی نەجات عومەر سورچی، پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان بەسەرۆكایەتی باپیر كامەلا، یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی غەفور مەخموری) بەسەرۆكایەتی عەبدوڵا حاجی مەحمودەو لە بازنەی هەڵەبجە ئەگەرێكی لاوازە.
بەرەی گەل:
بەری گەل بەسەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی لە پارێزگای هەڵەبجە ناتوانرێت پێشبینی بەدەستهێنانی كورسی بۆ بكرێت لەبەر ئەوەی یەكەمجارە بەشدارە.
رەوتی هەڵوێست:
رەوتی هەڵوێست بەسەرۆكایەتی عەلی حەمەساڵح وەك هێزێكی نوێ كە یەكەمجارە بەشدار دەبێت، ئەگەری بەدەستهێنانی كورسی بەهێز نیە بەڵام سەرۆكی لیستێكی بەهێزیان هەیەو ئەگەری هەیە دەنگی زۆر بەدەستبهێنێت.
ئەنجامی گشتی لەسەر ئاستی هەرێم:
بە پێی پێشبینی و بەدواداچوونەكانی (درەو) دوای ئەوەی لەماوەی رابردوو و بەتایبەت لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن بەشی (راپرسی درەو) سێ راپرسی ئەنجامداو پێش هەڵمەتی هەڵبژاردنیش راپرسیەكی ئەنجامدا واتا بۆ خولی شەشەم (4) راپرسی تایبەتی ئەنجامداوە، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی (بۆكسی هەڵبژاردن) كە (6) كتێبی لەسەر هەڵبژاردن لەخۆگرتووە، ئەنجامدانی (8) دیبەیت و گفتوگۆ بۆ (8) سەرۆكی لیست و كاندادیدەكانیان، بۆیە نزیكترین پێشبینی بۆ كورسیەكان دەخاتەروو، كە بۆ دیاریكردنی كورسی و پێگەی لیستەكان، پشت بە چەند سەرچاوەیەك دەبەستێت (راپرسیەكانی درەو، دەنگی پێشووی لیستەكان، خوێندنەوەی بۆ دۆخی ئێستای حزبەكان، گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی حزبەكان خۆیان) .
كورسیەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ئاستی هەرێم :
بازنەی هەولێر: 16 – 18 كورسی
بازنەی سلێمانی: 3 – 4 كورسی
بازنەی دهۆك: 17 – 19 كورسی
بازنەی هەڵەبجە: 0- 1 كورسی
پارتی لە كۆی گشتی نزیكەی (38- 40) كورسی بەدەستدەهێنێت، لەئەگەری لاواز (36) كورسی لە ئەگەری بەهێز (42) كورسی
كورسیەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەسەر ئاستی هەرێم :
بازنەی هەولێر: 5 – 7 كورسی
بازنەی سلێمانی: 14 – 16 كورسی
بازنەی دهۆك: 1 – 2 كورسی
بازنەی هەڵەبجە: 1- 2 كورسی
یەكێتی لە كۆی گشتی نزیكەی (22- 25) كورسی بەدەستدەهێنێت، لەئەگەری لاواز (22) كورسی لە ئەگەری بەهێز (27) كورسی
كورسیەكانی نەوەی نوێ لەسەر ئاستی هەرێم :
بازنەی هەولێر: 4 – 6 كورسی
بازنەی سلێمانی: 6- 8 كورسی
بازنەی دهۆك: 1– 1 كورسی
بازنەی هەڵەبجە: 0- 1 كورسی
نەوەی نوێ لە كۆی گشتی نزیكەی (10- 16) كورسی بەدەستدەهێنێت، لەئەگەری لاواز (10) كورسی لە ئەگەری بەهێز (16) كورسی
كورسیەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەسەر ئاستی هەرێم :
بازنەی هەولێر: 1 – 2 كورسی
بازنەی سلێمانی: 2- 3 كورسی
بازنەی دهۆك: 2– 4 كورسی
بازنەی هەڵەبجە: 1- 1 كورسی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە كۆی گشتی نزیكەی (6- 10) كورسی بەدەستدەهێنێت، لەئەگەری لاواز (6) كورسی لە ئەگەری بەهێز (10) كورسی
كورسیەكانی كۆمەڵی دادگەری لەسەر ئاستی هەرێم :
بازنەی هەولێر: 2 – 3 كورسی
بازنەی سلێمانی: 2- 3 كورسی
بازنەی دهۆك: 0– 0 كورسی
بازنەی هەڵەبجە: 0- 1 كورسی
كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە كۆی گشتی نزیكەی (4- 7) كورسی بەدەستدەهێنێت، لەئەگەری لاواز (4) كورسی لە ئەگەری بەهێز (7) كورسی
كورسیەكانی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر ئاستی هەرێم :
بازنەی هەولێر: 0 – 1 كورسی
بازنەی سلێمانی: 1- 2 كورسی
بازنەی دهۆك: 0– 0 كورسی
بازنەی هەڵەبجە: 0- 0 كورسی
بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆی گشتی نزیكەی (1- 2) كورسی بەدەستدەهێنێت، لەئەگەری لاواز (0) كورسی لە ئەگەری بەهێز (2) كورسی
هاوپەیمانی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی هەرێم :
بازنەی هەولێر: 0 – 0 كورسی
بازنەی سلێمانی: 0- 1 كورسی
بازنەی دهۆك: 0– 0 كورسی
بازنەی هەڵەبجە: 0- 0 كورسی
هاوپەیمانی هەرێمی كوردستان لە كۆی گشتی نزیكەی (0- 1) كورسی بەدەستدەهێنێت، لەئەگەری لاواز (0) كورسی لە ئەگەری بەهێز (1) كورسی
هاوپەیمانی سەردەم لەسەر ئاستی هەرێم :
بازنەی هەولێر: 0 – 1 كورسی
بازنەی سلێمانی: 0- 0 كورسی
بازنەی دهۆك: 0– 0 كورسی
بازنەی هەڵەبجە: 0- 0 كورسی
هاوپەیمانی هەرێمی كوردستان لە كۆی گشتی نزیكەی (0- 1) كورسی بەدەستدەهێنێت، لەئەگەری لاواز (0) كورسی لە ئەگەری بەهێز (1) كورسی
بەرەی گەل لەسەر ئاستی هەرێم :
بازنەی هەولێر: 1 – 2 كورسی
بازنەی سلێمانی: 4- 6 كورسی
بازنەی دهۆك: 0– 0 كورسی
بازنەی هەڵەبجە: 0- 0 كورسی
بەرەی گەل لە كۆی گشتی نزیكەی (5- 8) كورسی بەدەستدەهێنێت، لەئەگەری لاواز (5) كورسی لە ئەگەری بەهێز (8) كورسی ( بەهۆی ئەوەی هێزێكی تازەیە بۆیە پێشبینیكردن قورسەو درووست دەرناچێت)
رەوتی هەڵوێست لەسەر ئاستی هەرێم :
بازنەی هەولێر: 0 – 2 كورسی
بازنەی سلێمانی: 3- 4 كورسی
بازنەی دهۆك: 0– 0 كورسی
بازنەی هەڵەبجە: 0- 1 كورسی
رەوتی هەڵوێست لە كۆی گشتی نزیكەی (3- 6) كورسی بەدەستدەهێنێت، لەئەگەری لاواز (3) كورسی لە ئەگەری بەهێز (7) كورسی ( بەهۆی ئەوەی هێزێكی تازەیە بۆیە پێشبینیكردن قورسەو درووست دەرناچێت)
لە هەڵبژاردنی پێشوو 2021:
پارتی: لە هەولێر و دهۆك یەكەم و لە سلێمانی سێەم و لە هەڵەبجە چوارەم بووە
یەكێتی: لە سلێمانی یەكەم و لە هەڵەبجە دووەم و لە هەولێر سێەم و لە دهۆك سێەم بووە
یەكگرتوو: لە هەڵەبجە یەكەم و لە دهۆك دووەم و لە سلێمانی پێنجەم بووە
نەوەی نوێ: لە سلێمانی دووەم و لە هەولێر دووەم و لە دهۆك چوارەم و لە هەڵەبجە پێنجەم بووە.