Draw Media

كونسوڵی گشتی چین سەردانی (درەو)ی كرد

كونسوڵی گشتی چین سەردانی (درەو)ی كرد

2024-10-15 18:25:02



درەو:
ئەمڕۆ لە ئۆفیسی (درەو) گفتوگۆ لەسەر پرسی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان كرا, لەگەڵ خستنەڕووی ئەنجامی چەند راپرسی و پێشبینیەك بۆ دەنگ و كورسی لستەكان لەلایەن دامەزراوەی میدیایی درەو.
(لیو جیون)  کونسوڵی گشتی وڵاتی چین لە هەرێمی كوردستان و (چن گۆوجینگ) بەرپرسی بەشی سیاسی لە كونسوڵخانەی چین  سەردانی ئۆفیسی (درەو)یان كرد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان، لەگەڵ خستنەڕووی بەشێك لە ئەنجامی چوار راپرسی دامەزراوەی درەو كە لە ماوەی رابردوو لەسەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان ئەنجامی دابوون.
لە (درەو) سەرجەم ئەو ئامارو داتایانەی ئامادەكرابوون بە شێوەی پەیپەر و كتێب (بۆكسی هەڵبژاردن) خرایە بەردەستی كونسوڵی گشتی چین لەگەڵ خستنەرووی ئەنجامی ئەو راپرسیە تایبەتانەی كە (درەو) لە ماوەی رابردوو لەسەر پرسی هەڵبژاردن ئەنجامی داون, بە پشت بەستن بەو ( چوار) راپرسیەی كە بەشی راپرسی درەو ئامادەی كردبوون، و دەنگی پێشتری حزبەكان و خوێندنەوەی بارودۆخی ئێستای حزبەكان, پێشبینی دەنگ و كورسی لیستەكان لەلایەن دامەزراوەی میدیایی درەو بۆ كونسوڵی گشتی چین روونكرایەوە، پێشبینی دەنگ و كورسی لیستەكان لە هەرچوار بازنەكەی هەڵبژاردن بۆ كونسوڵی گشتی چین خرایە روو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand