ئەرێ بەڕاست بەرهەمی نەوتی هەرێم کەمی کردووە بۆ نیوە؟

Draw Media

2024-10-14 21:02:26




راپۆرتی: یادگار سدیق گەڵاڵی
لە دوای وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ ەوە داهات و بەرهەمی نەوتی هەرێم  نا ڕونە ، لە ماوەی ئەو ساڵ و شەش مانگی رابووردووەدا هیچ زانیارییەکی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان رانەگەیەندراوە.  هەرچەند رێکخراوی روونبین لە مانگی نیساندا راپۆرتێکی تێر و تەسەلی لەسەر داهات و بەرهەمی نەوتی هەرێم لە دوای وەستانی هەناردەوە بڵاو کردەوە. لەو ڕاپۆرتەدا کە زانیاری وردی لەسەر یەک بەیەک کێڵگە نەوتییە بەرهەم هێنەکانی هەرێم تێدایە دەردەکەوێت کە لە کۆتای ساڵی ٢٠٢٣ ەوە ئاستی بەرهەمی هەرێم لە سەرو ٣٢٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە. هەر لەو راپۆرتەی روونبیندا پە پشت بەستن بەچەندین سەرچاوە دەڵێت کە نەوتی هەرێم بە تێکڕا بە نزیکەی ٣٥ دۆلار دەفرۆشێت لەکاتێکدا لە ماوەی رابوردودا نرخی نەوتی جیهانی لەسەرووی ٨٠ دۆلارەوە بووە.
ماوەی چەند مانگێکە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکەری نەوت"یۆپێک" داوا لە عێراق دەکات کە پابەند بێت بە سەقفی بەرهەم هێنانی نەوت کە لەل لایەن ریکخراوەکە دیاری کراوە و عێراق پابەند نەبووە پێوەی. عێراقیش هەرێمی تۆمەتبار دەکرد بەوەی نەوتێکی زۆر بەرهەم دەهێنێت  بەبێ ڕەزامەندی ووایکردووەبەرهەمی عێراق زیاتر بێت لەوە ٤ ملیۆن بەرمیلەی کە ئۆپیک بۆی دیاری کردوو( بەرهەمی هەرێمی کوردستانیش وەکو بەشێک لە عێراق بە بەرهەمی عێراق ئەژماردەکرێت. بۆیە بەردەوام وەزارەتی نەوتی عێراق داوای لەهەرێم دەکرد کە بەرهەم هێنانیان بۆ کەمتر لە ١٠٠ هەزار بەرمیل کەم بکەنەوە.
وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکارییەکانی عێراق کۆتایی هەفتەی رابوردوو بەدیاری کراوی بەرواری ١١ی تشرینی یەکەم  وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بەوەکالەت لە ئەستەمبوڵەوە رایگەیاند کە بەرهەمی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەرواری ٢ ی ئەیلولەوە  بۆ ١٤٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دابەزیوە  کە دەکاتە ٤٤٪ ی بەرهەم  چونکە بە پێی بەدواداچوونە کانی ئێمە  ئاستی بەرهەم لە ٣٢٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانەدا بووە.
جگە لە و لێدوانە هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو لێدوان و بانگەشەیە. بەڵکو من تائێستاش باوەڕم وایە بەرهەم هێنانی نەوت وا کەمی نەکردووە. ئەم باوەڕەسم لە خۆوە نییە  بەڵکو پشت ئەستورە  بە بەرهەمی سێ کێڵگە نەوتی هەرێم . و ئەو شیکردنەوەی کە لەخوارەوە دەیخەمەڕوو.
لە هەرێمی کوردستاندا لانی کەم ئێستا  ٩ کێڵگەی بەرهەم هێنی نەوت بوونی هەیە. کێڵگەی دەهەم کە کێڵگەی تەق تەقە هێشتا دەستی بە بەرهەم هێنان نەکردووەتەوە لە دوای وەستانی هەناردەوە لە ئازاری ٢٠٢٣ ەوە.
لەم ٩ کێڵگەیە تەنها سیانیان لە کۆی ٩ بەرهەمیان لە  ئێستادا  ١٣٩ هەزار و ٢١٢ بەرمیل نەتی رۆژانەیە بەم شێوەیەی خوارەوە:
١ـ کێڵگەی تاوکی
تاوکی کە هەریەک لە کێڵگەی تاوکی و فیشخاپورە،  گەورەترین کێڵگەی هەرێمە دوای کێڵگەی خورمەڵە. بەرهەمی ئەم کێڵگەیە لە چارەکی سێهەمی ئەمساڵدا کە ٣٠ ئەیلولی کۆتایی دێت تێکڕا ٨٤٫٢١٢ بەرمیل بووە لە کاتێکدا لە چارەکی دووەم دا ٧٩,٧٨٣ بەرمیل بووە واتە بەراورد بە چارەکی پێشو رۆژانە تێکڕا ٤٫٤٢٩ بەرمیل  زیادی کردووە کەدەبوایە کەمی بکردایە نەک زیاد.
گەر لەمانگی ئەیلولدا وەکو بانگەشە دەکرێت بەرهەم کەمی کردووە دەبێت  لانی کەم تێکڕا لە چارەکی سێهەمدا   بۆ  نزیکی ٧٠٫١٧٦ بەرمیل دابەزیایە .

٢- کێڵگەی شێخان: لە مانگی ئەیلولدائەو مانگەی کە وەزیر دەڵێت بەرهەممان کەم کردووەتەوە بەرهەمی ئەم کێڵگەیە بە تێکڕا  ٤٨٫٥٠٠ بووە وە گەر بگەڕیینەوە بۆ مانگی تەموز ئەوا بەرهەم بریتی بووە لە ٤٧٫٩٠٠ بووە و لە ئابدا ٤٨٫٢٠٠  بەرمیلی رۆژانەبووە.  مانگی ئەیلولدا کە دەوترێت بەرهەم بۆ زیاتر لە نیوە دابەزیوە بەرهەمی  ئەم کێڵگەکە لە بری کەم کردن زیادی کردووە. . گەر  ئەو بانگەشەی کەم کردنەوەیەی بەرهەم راست بێت دەبێت بەرهەمی ئەم کێڵگەیەک لانی کەم بۆ نیوە دابەزیایە. وە گەر سەیرت بەرهەمی ئەم ١٤ ڕۆژەی  مانگی تشرینی یەکەم بکەین ئەوا ئاستی بەرهەم ٤٥,٩٠٠ بەرمیل بووە کە تەنها ٢٫٦٠٠ بەرمیل کەمی کردووە. واتە ٥٪.


٣ـ کێڵگەی سەرقەڵا (گەرمیان )
کێڵگەی سەرقەڵا لەماوەی ئەم ساڵدا بە تێکڕا بەرهەمی لە نێوان ٩ هەزار بەرمیل بووە  ئێستاش لە مانگی تشرینی یەکەمدا ئاستی بەرهەمی کێڵگەکە هەر ٩ هەزار بەرمیلە.

 بەرهەمی رۆژانەیان بەم شێوەیە :
 
 

تەنها بەرهەمی ئەم سێ کێڵگەیە دەکاتە ١٣٩٫١١٢ بەرمیلە.
گەر گریمان دەڵێن بەرهەمی ئەم سێ کێڵگە کەمی نەکردووە کێڵگەکانی تر کەمی کردووە کە واتە لەم گریمانەیە دا دەبێت بەرهەمی هەموو کێڵگەکانی تر تەنها ٨٨٨ بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنن کە ئەمە ئەستەمە وابێت بۆ؟
هۆکارەکەی زۆر ئاسانە سەرەتا با سیرێکیبەرهەمی یەک بەیەک ئەو کێڵگانە بکەین کە بەیەکەوە کۆی بەرهەمیان  رۆژانە  زیاد لە ١٩١ هەزار بەرمیلە بەم شێوەیە:

ئایا ئەم ٦ کێڵگەیە هەمویان  داخراون، و بەرهەمیان نییە؟!
بەپێی زانیارییەکانی من  ئەو سێ کێڵگەیەی لە  سەرەوە باسمانکرد (شێخان، تاوکی و سەرقەڵا)  بەرهەم یان هیچ کەمی نەکردووە،  ئەی چۆنە وا ئەم کێڵگانەی تر و ئەوکۆمپانیایانەی بەرهەم هێنانی تێدا دەکەن رازی بوون  بەرهەم بوەستێنن؟! وەگەر  گریمان رازی بوون ئەی چۆنە هیچ راگەیەنراوێکیان نییە بڵێن لە بەرهەم هێنان وەستاون؟! هەروەک چۆن لە کاتی وەستانی هەناردە ساڵی پار رۆژانە زانیاری کەمبونەوەی بەرهەمیان رادەگەیاند تاوەکو وەستانی بەرهەم و دووبارە دەست پێکردنەوی. ئەو کۆمپانیایانە کۆمپانیای گشتین و بەپێی یاسای وڵاتەکانیان دەبێت زانیاری ەکانیان بڵاو بکەنەوە و خاوەن پشکەکان ئاگایان لە وردوو درشتی چالاکییەکانیان بێت. لە ڕابوردوودا کردویانەو ئێستاش زانیاری لەسەر جالاکییەکانیان بڵاودەکەنەوە.
بۆیە من دەڵێم هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوتی هەرێم بەڵکو بەرهەم هێنانی نەوت بەردەوامە وەکو پێشو . ئەوەی دەوترێت بەرهەمی نەوت کەمی کردووە بۆ ١٤٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە  جگە لە لێدوانێک و بانگەشەیەک هیچی تر نییە.
گەر دەشڵێن وانییە لێرەوە داوا لە وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەکەم بەرهەمی رۆژانەی ئەو کێڵگانەی کە نوسیومن رابگەیەنن بۆمان. سەرەتا پێش ئەو کەمکردنەوەی کە بانگەشەی بۆ دەکەن و پاشان لە مانگی ئەیلولدا چەند بووە و پاشتریش ئێستا لەمانگی تشرینی یەکەمدا. گەر ئەرک نەبێت داهاتەکشی گەر دەزانن چەندە بڵاوی بکەنەوە. نەبونی وەڵام مانای وایە کەم کردنەوەی بەرهەم تەنها بانگەشەیەکی بێ ناوەرۆکەو هیچی تر.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand