Draw Media

پێشبینی ژمارەی کورسی حیزبەکان

پێشبینی ژمارەی کورسی حیزبەکان

2024-10-10 13:18:01



سلێمان مستەفا

پێشبینی کورسی حزبەکان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ، حزبەکان چەند کورسی دێنن ، پرسیارێکە بەردەوام دەکرێت و دوبارە دەکرێتەوە، و لیکدانەوەی جیا جیای بۆ دەکرێت و ژمارەی جیاجیاش باس دەکرێن ،بێ گومان پرسیارەکەش لە شوێن خۆیەتی ،چونکە هاوڕاین کە هەڵبژاردنی خولی شەشەم پرۆسەیەکی گرنگ و هەستیارە ، چونکە لێرەدا ناکۆکی و بەریەکەوتنەکانی ناو گۆمەڵگا وحزبەکان خاڵی دەکرێنەوەبەتایبەتی لەبارودۆخێکی نەخوازراوی هەرێم ناوچەکەدا  ، لێردا دادگای گەڵ دادبینی دەکات و بڕیار دەدات ، لێرەدا مافی دەنگدەرانە دەستە بەرو پیادە دەکرێت ، لێرەدا گالیسکەی دیموکراسی دەکەوێتە ڕێ ، دەرنجام بۆ پێدانی متمانەیە بۆماوەی چوار ساڵی حوکمڕانی بەناوی گەلەوە ، بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکان ، بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرسانەی بەلای زۆرینەوە گرنگن ، لێرەدا گەر دووبارە ئەو پرسیارە بکەین ؟ئایا دەکرێت پێشبینی پێگەو دەنگ و کورسی حزبەکان بکەین لەم هەڵبژاردنەدا ؟ ، وەڵامەکە ئاسایی و ئاسانە بەڵێ دەتوانین پێشبینی گریمانەیی ئەنجامەکان بکەین بەنزیکەیی بۆ پێگەو دەنگ و کورسی حزبە کان بۆ هەرهەڵبژاردنێک ، ئەمەش بەرمەبنای چەند بابەت وپرس و توێژینەوەو بەرچاو روونیەک دەکرێت لەوانە ‌، ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوو ، لەوانە دەرنجامەکانی ئەو ڕاپرسیانەی ئەنجامدەدرێن پێش هەڵبژاردن و لەماوەی کەمپینی هەڵبژاردن ،لەوانە  دەرنجامی بارودۆخی گشتی پێش هەڵبژاردن ، لەوانە بەرنامەو پەیام و سلۆگان و کاندید و سەرکردایەتی کەمپینەکان ،لەوانە یاسای هەڵبژاردن و سیستەمی هەڵبژاردن وشێوازی دابەشکردنی بازنەو شێوازی لیست و شێوازی دابەشکردن و گۆرینی دەنگ بۆ کورسی ، ئەمانە هەمووی کەرستەی بەردەستن بۆ ڕاڤە و شیکاری و هەڵێنجانی ئەنجامی گریمانەیی ، ئینجا گەر بپرسین دەتوانین پێشبینی دەنک و کورسی بۆ ئەم خولە بکەین ؟ لەوەڵاما دەڵێم زۆر زەحمەتە ، چۆن زەحمەتە و لەبەرچی زەحمەتە : گەلینۆ براینۆ با بەخاڵ بیان ژمێرین بۆ زەحمەتە :
 یەکەم : لەهەڵبژاردنی پێشوو هەرێمی کوردستان یەک بازنە بوو ، لەم هەڵبژاردنە چوار بازنەیە .
دووەم : لە هەڵبژاردنی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران لە ساڵی ٢٠٢١ بە دووجۆر کارتی دەنگدان دەنگدەدرا ،کارتی کورت مەودا کە بایۆ مەتری نەبوو ، لەگەڵ کارتی بایۆمەتری درێژ مەودا ،تەنانەت لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان هیچیان بەکار نەهێران ، بەڵام لەم هەڵبژاردنە تەنهاو تەنها دەنگدەری خاوەن کارتی بایۆ مەتری بۆی هەیە دەنگ بدات .
 سێیەم : ئامێری ناسینەوەی دەنگدەر لەم هەڵبژاردنە بەکاردەهێنرێت ، دەنگدەر ناتوانێت دووجار دەنگ بدات ، کەس ناتوانێت لەجیاتی یەکتر دەنگبدات ،، پێش راگەیاندنی ئەنجامەکان دەبێت پەنجەمۆری دەنگدەران هاوتا بکرێت بۆ دەست نیشانکردنی دەنگی دووبارە .
 چوارم : لە یەک کاتدا ئەژمارکردن و جیاکردنەوەی ئەلکترۆنی و دەستی بۆدەنگەکان دەکرێت .
پێنجەم : لەم هەڵبژاردنە [ ١١٩١] کاندیدی حزب و کاندیدی تاک بەشدارن لە هەرچوار بازنە ،لیستە سەرکیەکان ( یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ، پارتی دیموکراتی کوردستان ، نەوەی نوێ ، گۆران ، کۆمەڵی دادگەری ، یەکگرتوو ، بەرەی گەڵ ، بەرەی هەڵوێست ،  هاوپەیمانی نیشتیمانی ، بۆ وردەکاری بروانە خشتەی ژمارە (١)ی   خوارەوە .

 

 شەشەم : لەم هەڵبژاردنە تا ڕادەیەک کۆدەنگی لەسەر تۆماری دەنگدەران هەیە ،کە لەتۆمارەکانی پێشوو پاکترەو تۆمارەکەش تۆمارێکی دەنگدانی بایۆ مەتریە ، سەیری خشتەی ژمارە دوو بکەن بەراوردی سێ تۆمار لە ساڵی 2018 ،2021، و2024 بکەن گۆرانکاری زۆری تێدایە :
خشتەی ژمارە (٢)

 
 

، هەروەها سەیری خشتەی ژمارە سێ بکەن سەرەرای داخلکردنی چەندین موالید لەساڵی ٢٠١٨ ەوە کە داکراونەتە سەر تۆماری دەنگدەران بەڵام  [ ٣٨٣،٥١٨] دەنگ لە تۆماری گشتی کەمیکردوە وەک لەخشتەی دووم رونکراوەتەوە، بەڵام بەگشتی لەکۆی زیاد کردنی  موالیدی نوێ ( ١٩٤،٧٦٠ ) دەنگدەر زیاد کراوە ، ئەمەش بەمانای پاکردنەوەی دێت لەو داتایانە داخلی داتای خۆراک کرابوون بە ئەنقەست یان بۆ وەرگرتنی بەشە خۆراکی زیاتر کەبەپێی یاسا داتاکەی کۆمپانیای خۆراک کرا بە بنەما بۆ تۆماری دەنگدەران، سەیری خشتەی (٣)ی خوارەوە بکە


 

حەوتەم : بەگرنگی زۆرە لەم هەڵبژاردنە دەڕوانرێت لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە . هەشتەم: ژمارەی کورسیە گشتیەکان کەم کراونەتەوە بۆ ٩٥ کورسی و کورسی پێکهاتەکان بۆ ٥ کورسی .
 نۆیەم:نرخی کورسی (کۆلکەی هەڵبژاردن)ی هەر بازنەیەک جیاواز دەبێت لەگەڵ بازنەیەکی تر ، هەروەها کورسی کۆتاکان بە شێوازی زۆرینە دەبێت .
دەیەم : کورسی ماوە بەشێوازی زۆرتین دەنگی ماوە دابەشدەکرێت بەسەر حیزبەکاندا لە پەیرەوکردنی شێوازی چوار بازنەی هەڵبژاردندا گۆرانکاریە لەم خولەدا.
یازدەیەم : تا ڕادەیەک بەهانەی حزبەکان کەم کراونەتەوە و لانی کەمی هاودەنگی زۆرینە هەیە لەسەر رێککارەکان .
دوازدەیەم : ناتوانین داتای هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمان و دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەساڵی ٢٠٢١ وەک گریمانە وەبگرین چونکە دوو جۆر کارتی دەنگدان بەکارهێنرا ، کورت مەوداو کارتی درێژ مەودای بایۆمەتری ، لەم هەڵبژاردنە تەنها خاوەنی کارتی بایۆمەتری درێژ مەودا بۆی هەیە دەنگ بدات .
 سێزدەیەم: گەر حزبەکان تا رادەیەک دەنگدەری مسۆگەری خۆشیان بناسن ، بەڵام کاریگەری رێژەی بەشداری دەنگدەران و پەیرەوی شێوازی فرە بازنەیی وئەو گورانکاریانەی ئاماژەمان پێدان ، پرسیای جدین لەبەردەم پێشبینی بۆ ئەم خولە
چواردەیەم : تا ئێستا دامەزراوەیەکی سەربەخۆ ئەنجامی هیچ ڕاپرسێکی بڵاو نەکردۆتەوە جێگای متمانە بێت و سەربەخۆ بێت ، تیادا رێژەی بەشداری و دەنگی لایەنەکان دەربخات ، یان داواکاریە لەپێشینەکانی دەنگدەران بەدەر بخات ،بۆیە کارێکی ئاسان نییە پێشبینی بۆ ئەنجامە گریمانییەکان بکەین ، هەر گریمانیەک لەسەر بنەمای دوا ئەنجامی هەڵبژاردنی ٢٠٢١ ئەنجومەنی نوێنەران بکەین لە شوێن خۆیدا نییە ، دەکرێت ئەنجامەکانی هەلبژاردنی ٢٠٢١ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بەراوردی یەک بازنەو فرە بازنە وەربگیرێت وەک بەراوردێک بەڵام بۆ ئەنجامی گریمانی دەنگ و کورسی لەشوێن خۆیدا نیە ،بۆیە دەبێت چاوەرێبین بۆکاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی سەرتایی هەڵبژاردنەکان بەشێوازی ( ئەژمارکردن وجیاکردنەوەی ئەلکترۆنی  ) لە لایەن کۆمیسیۆنەوە بەفەرمی ،کە بەپێی یاسا  دەبێت لەماوەی لەماوەی ٢٤ کاژمێر رابگەێنرێن ، گەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن گرنگ بێت لە هەڵبژاردن گرنگتر پەسەند کردنی ئەنجامەکانە ، لەوەش گرنگتر بەرهەمی هەڵبژاردن و بردنەوە ، براوە میللەت بێت
سلیمان مستەفا حەسەن

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand