Draw Media

2024-10-02 13:43:22



بۆ گفتوگۆی پرسی هەڵبژاردن, بەرپرسی یۆنامی لە هەرێمی كوردستان سەردانی درەوی كرد
درەو:
ئەمڕۆ لە ئۆفیسی (درەو) گفتوگۆ لەسەر پرسی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان كرا, لەگەڵ خستنەڕووی ئەنجامی چەند راپرسی و پێشبینیەك بۆ دەنگ و كورسی لستەكان لەلایەن دامەزراوەی میدیایی درەو.
فرانك لاناو بەرپرسی نوسینگەی هەرێمی كوردستانی (یۆنامی) سەردانی ئۆفیسی (درەو)ی كرد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان, ئەوان جەختیان لەسەر ئەوە دەكردەوە كە پشتیوانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردو ئازادانە دەكەن.
لە (درەو) سەرجەم ئەو ئامارو داتایانەی ئامادەكرابوون بە شێوەی پەیپەر و كتێب (بۆكسی هەڵبژاردن) خرایە بەردەستی وەفدی (یۆنامی) لەگەڵ خستنەرووی ئەنجامی ئەو راپرسیە تایبەتانەی كە (درەو) لە ماوەی رابردوو لەسەر پرسی هەڵبژاردن ئەنجامی داون, بە پشت بەستن بەو راپرسیانەو دەنگی پێشتری حزبەكان و خوێندنەوەی بارودۆخی ئێستای حزبەكان, پێشبینی دەنگ و كورسی لیستەكان لەلایەن دامەزراوەی میدیایی درەو خرایە بەردەستی وەفدی نەتەوە یەكگرتووەكان.   

    

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand