موچەی بەشێك لە خانەنشینان (400) هەزار دینار زیاد دەكات

Draw Media

2024-09-02 20:36:16




درەو:
موچەی بەشێك لە خانەنشینان لە (200) هەزار دینارەوە بۆ (600) هەزار دینار زیاد دەكات واتا (400) هەزار دینار زیاد دەكات، بەڕێژەی (200%).
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە ، مووچەی مانگی تەمووزی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو و بەهاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق سبەینێ دابەش دەکرێت.
بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) خانەنشینێك ئەگەر پێش 2014 خانەنشین بووبێت و موچەكەی (200) هەزار دینار بووبێت، ئەوا موچەكەی دەبێتە (500) هەزارو (100) هەزار دیناری مەعیشەش دەچێتە سەر موچەكەی، ئەوا كۆی موچەكەی دەبێتە (600) هەزار دینار واتا موچەكەی لە (200) هەزار دینارەوە بۆ (600) هەزار دینار زیاد دەكات بەڕێژەی ( 200%) زیاد دەكات .
لە هەرێمی كوردستان كۆی ژمارەی خانەنشینی سەربازی و مەدەنی نزیكەی (227) هەزار موچەخۆرەو كۆی موچەكانیان نزیكەی (115) ملیار دینارە، لە سنوری سلێمانی (47) هەزار خانەنشینی  هەیە كۆی موچەی مانگانەیان ( 19) ملیار دینارەو بە هاوتاكردنی بۆ ئەم مانگە كۆی موچەكانیان نزیكەی (34) ملیار دینارە، واتا (15) ملیار دینار زیادیكردووە بەرێژەی ( 80%)ی موچەی خانەنشینی زیادیكردووە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand