Draw Media

10 هەنگاو بۆئەوەی لە تەمەنی 30 ساڵیدا دەوڵەمەند ببیت

10 هەنگاو بۆئەوەی لە تەمەنی 30 ساڵیدا دەوڵەمەند ببیت

2018-07-24 12:14:58


(درەو میدیا):
هیچ گەنجێك نییە كە خەونی ئەوەی نەبێت رۆژێك لە رۆژان لە ژیانیدا دەوڵەمەند ببێت و ببێت بە ملیۆنێر، ستیف سیپلۆدی بزنسمان دەڵێت:" لە دۆخی ئابوریی ئازاددا هەموو كەسێك دەتوانێت ئەو سامانە بەدەستبهێنێت كە دەیەوێت".
سایتی “businessinsider” ، تایبەت بە كار و سەرمایە چەند هەنگاوێكی بڵاوكردەوە كە ئەگەر بیگرنەبەر لە تەمەنێ لاویدا دەتوانیت ببیتە ملیۆنێر:
1- زیادكردنی داهاتت بە هەند وەربگرە:
گرانت كاردۆن كە لە تەمەنی سی ساڵیدا سامانەكەی گەیشتە چەندین ملیۆن دۆلار دەڵێت هەنگاوی یەكەم بریتیە لەسەرتەركیزخستنە سەر داهاتت، كاردۆن موچەی مانگانەی 3 هەزار دۆلار بوو, بەڵام دوای نۆ ساڵ بووە 20 هەزار دۆلار و بەوەش بووە ملیۆنێر.
لە راستیدا بەدەستهێنانی سامان و پارە كارێكی ئاسان نییە، بەڵام چەندین رێگا هەن بۆئەوەی داهاتی زیاتر بەدەستبهێنیت و دەتوانیت  لە پاڵ پیشە سەرەكەییەكەتدا زیاتر لە كار و پیشەیەكی تر بكەیت و داهات و موچەی زیاتر بەدەستبهێنیت.
2- فرە سەرچاوەیی داهات:
تۆماس كۆرلی ژمارەیەك توێژینەكەی لەسەر چەند ملیۆنێرێك ئەنجامداوە كە بەدەستی خودی خۆیان سامانێكی زۆریان كۆكردوەتەوە، یەكێك لە توێژینەوەكانی سەلماندویەتی كە پیاوانی خاوەنكار چەند سەرچاوەیەكیان بۆ بەدەستهێنتنی داهات هەیە، كە خۆی لە وەبەرهێنان لە بازاڕی دارایی و خانوبەرە و كاری تردا دەبینێتەوە، لەبەرئەوە باشترین رێگە بۆ دەستكەوتنی داهات فرەكردنی سەرچاوەكانیەتی.
3- پارە بۆ وەبەرهێنان كۆبكەرەوە نەم بۆ پاشەكەوت:
پێویستە لەسەرت پارە كۆبكەیتەوە نەك بۆ پاشەكەوت بەڵكو بۆ وەبەرهێنان، كۆكردنەوە و دانانی پارە لە شوێنێكی متمانەپێكرا و هەرچی روویدا لێی نزیك نەبیتەوە، ئەوە ناچارت دەكات بەردەوام بیت لەسەر زیادتركردنی داهاتت، وەبەرهێنان قورس نییە، بەڵام لەو قورستر دۆزینەوەی رێگایەكە بۆ پاراستی سامان و پارەكانت، و ئاگاداربە سەركێشی نەكەیت لە پرۆژەی گەرەنتی نەكراودا.
4- یەكلاكەرەوە بە:
لە بڕیاردانی هەڵە دووربكەوەرەوە، پێویستە مێشك و بیرێكی وات هەبێت بتوانیت بڕیاری دروست بدەیت، لەبەرئەوە بایەخ بە پەرەپێدانی تواناكانی مێشكت بدە بۆئەوەی هێزەی یەكلاكردنەوەت هەبێت ، تا بتوانیت بگەیتە بە خێرایی بڕیاربدەیت و بەبێ‌ دوو دڵی.
5- لە بایەخدان بە دیمەنی دەرەوە دووربە:
كۆردرۆنی ملیۆنێر دەڵێت:" لەسەرەتای كۆكردنەوەی پارەدا كاتژمێر و ئۆتۆمبیلی گرانبەها و ناوازەم نەكڕی، ئەوكاتە ئەو كارەم ئەنجامدا كە سامانەكەم و وەبەرهێنانەكانم زۆر قازانجیان كرد"، لەبەرئەوە لەسەرەتای بەدەستهێنانی پارە و ساماندا بەئاگابە و خۆت بە پارە و سامانەوە مەنوێنە.
6- بیروبۆچون دەربارەی پارە بگۆڕە:
گەیشتن بە دەوڵەمەندی لەو رێگەیەوە دەستپێدەكان كە بیری پێدەكەیتەوە، و ئەوەی باوەڕت پێیەتی بۆ بەدەستهێنانی سامان، لێكدانەوەی ستیف سیپۆڵدی ملیۆنێر بۆئەوە ئەوەیە كە دەوڵەمەندیی بە شێوازی بیركردنەوە دەستپێدەكات و
دروستكردنی سامان لە زاڵبوون و كۆنترۆڵكردنەوە بەدیدێت، دەوڵەمەندەكان دەزانن كە بەدەستهێنانی پارە لە كاری ناوخۆییەوە دەستپێدەكات.
7- وەبەرهێنان لە خۆتدا بكە:
باشترین وەبەرهێنان، وەبەرهێنانە لە خودا بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی باشتر، تەكەر هاجسی ملیۆنێر لەو بارەیەوە دەڵێت:" بە تێكڕایەكی جێگیر رۆژانە لانیكەم 30 خولەك دەمخوێندەوە، جگە لە گوێگرتن لە رادیۆ لەكاتی شۆفێریدا، دەگەڕام و هەوڵمدەدا لە هەموو بوارەكانی وەك سیاسەت و ئابوری و وەرزش فێرببم، چونكە زانیاری وەك هەوا وایە".
8- ئامانجەكانت دیاری بكە:
ئەگەر دەتەوێت پارەیەكی زۆر بەدەستبهێنیت، ئامانج و پلانێكی ئاشكرای بۆ دابنێ‌ و دەستبكە بە جێبەجێكردن و بەدیهێنانی، پارە و سامان بە رێكەوت بەدەستنایەن، بەڵكو پێویستە دوای بكەویت، دەوڵەمەندەكان ئامانجیان روون و ئاشكرایە و ئەوان سامانیان دەوێت، لەبەرئەوە تاكە هۆكار بۆ زۆربەی خەڵك كە ئەوەی دەیانەوێت دەستیان ناكەوێت، ئەوەیە كە نازانن چیان دەوێت.
9- كەسانی كاریگەر لە خۆت نزیك بكەرەوە:
بیرۆكەی سەرەكی ئەوەیە كە كەسانی بەهرەمەند كە هاوبیروبۆچونتن لە خۆت نزیكبكەرەوە، چونكە هاوڕێەیتی كەسانی زیرەك و داهێنەر بەهێزترە لە یەك مێشك و بیركردنەوە، لەبەرئەوە دەوڵەمەندەگان هەمیشە پەرۆشن بۆئەوەی لە كۆمەڵگەیەكدا بن كە لە ئاستی خۆیاندا بێت، چونكە مرۆڤ لەگەڵ كێیدا بێت و كێ‌ لە چواردەوری بێت، پەیوەست دەبێت پێوەیان و هەوڵدەدات هاوشێوەیان بێت.
10- هەوڵبدە بۆ 10 ملیۆن نەك یەك ملیۆن:
كاردۆن دەڵێت :" گەورەترین هەڵەی دارایی كە كردبێتم ئەوەبوو كە بە شێوەیەكی فراوان بیرم نەدەكردەوە، لەبەرئەوە من ئامۆژگاری هەموان دەكەم كە ئامانجیان بەدەستهێنانی زیاتر لە ملیۆنێك بێت، پارە و سامانی سەر ئەم هەسارەیە سنوری نییە".

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand