Draw Media

پرۆسەی نەوتی عێراق لە نیوەی یەکەمی (2023 و 2024)

پرۆسەی نەوتی عێراق لە نیوەی یەکەمی (2023 و 2024)

2024-08-23 21:39:09


راپۆرتی: درەو

 

🔻 پرۆسەی نەوتی عێراق لە نێوان نیوەی یەکەمی (2023 و 2024)؛
🔹 لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2023) زۆرتر لە (595 ملیۆن و 571 هەزار) بەرمیل نەوت هەناردە کرابوو، بە تێکڕای رۆژانەی نزیک لە (3 ملیۆن و 291 هەزار) بەرمیل. لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی (2024) کۆی هەناردە گەیشتووە بە سەروو (618 ملیۆن و 46 هەزار) بەرمیل نەوت. بەم پێیەش بڕی زیاتر لە (22 ملیۆن و 475 هەزار) بەرمیل بە ڕێژەی (4%) هەناردە زیادی کردووە.
🔹 لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2023) تێکڕای نرخی بەرمیل نەوتی فرۆشراوی عێراق بریتی بووە لە (74 دۆلار و 54 سەنت). بەڵام لە نیوەی یەکەمی (2024) هەر بەرمیلێکی نەوت بەتێکڕا دراوە بە (80 دۆلار و 38 سەنت). کەواتە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی فرۆشراو بە تێکڕا (8%) و بڕی (5 دۆلار و 83 سەنت) گرانتر ساغکراوەتەوە.
🔹 کۆی داهاتی نەوتی فرۆشراوی عێراق لە شەش مانگی یەکەمی (2023) بریتی بووە لە نزیکەی (44 ملیار و 372 ملیۆن) دۆلار. لە کاتێکدا لە شەش مانگی یەکەمی (2024) کۆی داهاتی نەوتی عێراق گەیشتووە بە نزیک لە (49 ملیار و 678 ملیۆن) دۆلار. بەم پێیەش داهاتی نەوتی عێراق بە ڕێژەی (12%)و بڕی (5 ملیار و 306 ملیۆن) دۆلار زیادی کردووە. 

یەکەم؛ کۆی هەناردەی نەوتی عێراق لە نیوەی یەکەمی (2023 و 2024)
لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2023) عێراق بڕی (595 ملیۆن و 571 هەزار 118) بەرمیل نەوتی هەناردە کردبوو، بە تێکڕای رۆژانەی (3 ملیۆن و 290 هەزار 746) بەرمیل. 
بەرزترین ڕێژەی هەناردەکردنیش لە مانگی ئایاری (2023) تۆمارکرابوو، کە گەیشتبوو بە بڕی (102 ملیۆن و 463 هەزار و 387) بەرمیل نەوتی خاو، کەمترین بڕی هەناردەکراویش لە مانگی شوبات بووە و بڕەکەی (92 ملیۆن و 255 هەزار و 610) بەرمیل نەوت بووە.
لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی (2024) کۆی هەناردەی نەوتی خاوی عێراقی گەیشتووە بە (618 ملیۆن و 46 هەزار و 469) بەرمیل نەوت، بە تێکڕای رۆژانەی (3 ملیۆن و 395 هەزار و 849) بەرمیک نەوتی خاو. 
بەرزترین ڕێژەی هەناردەکردنیش لە مانگی ئازاری (2024) تۆمارکراوە، گەیشتبوو بە بڕی (106 ملیۆن و 112 هەزار و 38) بەرمیل نەوتی خاو، کەمترین بڕی هەناردەکراویش لە مانگی شوبات بووە و بڕەکەی (99 ملیۆن و 592 هەزار و 311) بەرمیل نەوت بووە.
بەم پێیەش لە نیوەی یەکەمی (2023) بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی (2024) بڕی لە (22 ملیۆن و 475 هەزارو 351) بەرمیل بە ڕێژەی (4%) هەناردەی نەوت گەشەی کردووە.
بۆ بەرچاو ڕونی کۆی هەناردەی نەوتی عێراق بە شێوەی مانگانەو تێکڕای ڕۆژانە بڕوانە خشتەی هاوپێچ لەگەڵ چارتەکانی (1 و 2)

دووەم؛ نرخی نەوتی فرۆشراوی عێراق لە نیوەی یەکەمی (2023 و 2024)
لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2023) تێکڕای نرخی بەرمیل نەوتی فرۆشراوی عێراق بریتی بووە لە (74 دۆلار و 54 سەنت). بەرزترین نرخیش لە مانگی نیسان تۆمار کراوەو گەیشتووە بە (76 دۆلار و 5 سەنت) و کەمترین نرخیش لە مانگی حوزەیران بووەو بە تێکڕای مانگەکە بەرمیلێک نەوت بە (71 دۆلار و 11 سەنت) فرۆشرابوو.
بەڵام لە نیوەی یەکەمی (2024) هەر بەرمیلێکی نەوت بەتێکڕا دراوە بە (80 دۆلار و 38 سەنت). بەرزترین نرخیش لە مانگی نیسان تۆمار کراوەو گەیشتووە بە (84 دۆلار و 66 سەنت) و کەمترین نرخیش لە مانگی کانونی دووەم تۆمار کراوەو بە تێکڕای مانگەکە بەرمیلێک نەوت بە (77 دۆلار و 63 سەنت) فرۆشراوە.
کەواتە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی فرۆشراو لە نیوەی یەکەمی (2023) بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی (2024) بە تێکڕا (8%) و بڕی (5 دۆلار و 83 سەنت) گرانتر ساغکراوەتەوە. بڕوانە خشتەی هاوپێچ و چارتی (3)



سێیەم؛ داهاتی نەوتی فرۆشراوی عێراق لە نیوەی یەکەمی (2023 و 2024)
کۆی داهاتی نەوتی فرۆشراوی عێراق لە شەش مانگی یەکەمی (2023) بریتی بووە لە (44 ملیار و 371 ملیۆن و 806 هەزار) دۆلار. 
لە کاتێکدا لە نیوەی یەکەمی (2024) کۆی داهاتی نەوتی عێراق گەیشتووە بە (49 ملیار و 677 ملیۆن و 816 هەزار) دۆلار. 
بەم پێیەش داهاتی نەوتی عێراق بە ڕێژەی (12%)و بڕی نزیک لە (5 ملیار و 306 ملیۆن 10 هەزار) دۆلار زیادی کردووە. بڕوانە خشتەی هاوپێچ و چارتی (4).

 

خشتەی هاوپێچ
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand