Draw Media

قازانجی گەورە کۆمپانیاکانی نەوت لە چارەکی دووەمی 2024

قازانجی گەورە کۆمپانیاکانی نەوت لە چارەکی دووەمی 2024

2024-08-13 20:42:57



راپۆرتی: درەو

🔹 لە چارەکی دووەمی (2024)دا حەوت گەورە کۆمپانیای نەوت و غازی وەک؛ (ئیکسۆن مۆبیل، شیڤرۆن، تۆتاڵ، شێڵ، بی پی، ئکوینۆر و ئینی) بڕی (26 ملیار و 325 ملیۆن) دۆلار قازانجیان کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە لە چارەکی دووەمی (2023)دا قازانجی ئەو کۆمپانیایانە (25 ملیار و 848 ملیۆن) دۆلار بوو، واتە بە ڕێژەی (2%) قازانجەکانیان زیادی کردووە.
🔹 لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ کۆمپانیای "ئیکسۆن مۆبیل" بە تەنها زیاتر لە (9 ملیار) دۆلار داهاتی هەبووە، ئەمە لە کاتێکدایە قازانجی کۆمپانیاکە لە چارەکی دووەمی ساڵی ڕابردوو قازانجەکەی (7 ملیار و 880 ملیۆن) دۆلار بووە.
🔹 لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ کۆمپانیای "شیفرۆن" قازانجەکەی بە ڕێژەی (26%) کەمی کردووە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، لە کاتێدا کۆمپانیای "ئینی" ئیتاڵی قازانجەکەی بەڕێژەی (125%) زیادی کردووە، بەراورد بە چارەکی دووەمی ساڵی (2023).

قازانجی گەورە کۆمپانیاکانی نەوت لە چارەکی دووەمی (2023 و 2024)
لە چارەکی دووەمی (2024)دا حەوت گەورە کۆمپانیای نەوت و غازی وەک؛ (ئیکسۆن مۆبیل، شیڤرۆن، تۆتاڵ، شێڵ، بی پی، ئکوینۆر و ئینی) بڕی (26 ملیار و 325 ملیۆن) دۆلار قازانجیان کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە لە چارەکی دووەمی ساڵی (2023)دا قازانجی ئەو کۆمپانیایانە (25 ملیار و 848 ملیۆن) دۆلار بوو، واتە بە ڕێژەی (2%) و بڕی (477 ملیۆن) دۆلار قازانجەکانیان زیادی کردووە، بەجۆرێک؛
یەکەم؛ کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل (ExxonMobil)ی ئەمریکی لە چارەکی دووەمی ساڵی (2024)دا زۆرترین قازانجی تۆمارکردووە، کە بڕەکەی گەیشتووە بە (9 ملیار و 240 ملیۆن) دۆلار، بەڵام بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2023) قازانجەکەی بە ڕێژەی (17%) و بڕی (ملیارێک و 360 ملیۆن) دۆلار زیادیکردووە، چونکە قازانجەکەی گەیشتبوو بە بڕی (7 ملیار و 880) دۆلار.
دووەم؛ کۆمپانیای شیڤرۆن (Chevron)ی ئەمریکی لە چارەکی دووەمی ساڵی (2024)دا لە نێو کۆمپانیا نەوتییەکانی دنیا پلەی دووەمی قازانجی گرتووە، بڕی قازانجەکەی (4 ملیار و 460 ملیۆن) دۆلاربووە، بەم پێیەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2023) قازانجەکەی بە بڕی (ملیارێک و 580 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (26%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە چارەکی دووەمی (2023) بریتی بووە لە (6 ملیار و 10 ملیۆن) دۆلار.
سێیەم؛ کۆمپانیای تۆتاڵ ئێنێرجی (TotalEnergies)ی فەرەنسی لە چارەکی دووەمی ساڵی (2024)دا لەدوای کۆمپانیاکانی (ئیکسۆن مۆبیل و شیڤرۆن)ەوە زۆرترین قازانجی تۆمارکردووە، کە بڕەکەی (3 ملیار و 790 ملیۆن) دۆلار بووە، بەم پێیەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2023) قازانجەکەی بە بڕی (300 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (7%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە چارەکی دووەمی (2023) بریتی بووە لە (4 ملیار و 90 ملیۆن) دۆلار.
چوارەم؛ کۆمپانیای شێڵ (shell) کە کۆمپانیایەکی فرە ڕەگەزە، لە چارەکی دووەمی ساڵی (2024)دا قازانجێکی زۆری کۆکردووەتەوە بە پلەی چوارەم دێت لە نێو کۆمپانیا پڕ قازانجەکان، بڕی قازانجەکەی (3 ملیار و 520 ملیۆن) دۆلاربووە، بەم پێیەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2023) قازانجەکەی بە بڕی (390 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (12%) زیادی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە چارەکی دووەمی (2023) بریتی بووە لە (3 ملیار و 130 ملیۆن) دۆلار.
پێنجەم؛ کۆمپانیای بی پی (BP)ی بەریتانی، لە چارەکی دووەمی ساڵی (2024)دا بە پلەی پێنجەم دێت لە نێو کۆمپانیا پڕ قازانجەکان، بڕی قازانجەکەی (2 ملیار و 760 ملیۆن) دۆلار بووە، بەم پێیەش بەراورد بە چارەکی دووەی ساڵی (2023) قازانجەکەی بە بڕی (170 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (7%) زیادی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە چارەکی دووەمی (2023) بریتی بووە لە (2 ملیار و 590 ملیۆن) دۆلار.
شەشەم؛ کۆمپانیای ئکوینۆر (Equinor)ی نەرویجی، لە نێو کۆمپانیا پڕ قازانجەکانەو لە چارەکی دووەمی ساڵی (2024)دا بە پلەی شەشەم دێت، بڕی قازانجەکەی (ملیارێک و 870 ملیۆن) دۆلار بووە، واتە بەراورد بە چارەکی دووەمی ساڵی (2023) قازانجەکەی بە بڕی (40 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (2%) زیادی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە چارەکی دووەمی (2023)دا (ملیارێک و 830 ملیۆن) دۆلار بووە.
حەوتەم؛ کۆمپانیای ئینی (Eni)ی ئیتاڵی، لە چارەکی دووەمی ساڵی (2024)دا بە پلەی حەوتەم دێت، بڕی قازانجەکەی (715 ملیۆن) دۆلاربووە، بەم پێیەش بەراورد بە چارەکی دووەمی ساڵی (2023) قازانجەکەی بە بڕی (397 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (125%) زیادی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە چارەکی دووەمی (2023)دا (318 ملیۆن) دۆلار بووە.
بۆ بەرچاوڕونی بڕوانە چارت و خشتەی هاوپێچ

 

سەرچاوە
-    وحدة أبحاث الطاقة، أحمد شوقي، أرباح شركات النفط الكبرى في الربع الثاني من 2024 (إنفوغرافيك)، 2/8/2024؛
https://shorturl.at/kxql7

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand