کۆمپانیای (شاماران)ی کەنەدی لە کێڵگەکانی (سەرسەنگ و ئەتروش)

Draw Media

2024-08-13 16:40:42




 

🔻 کۆمپانیای شاماران پترۆلیۆمی کەنەدی ڕاگەیاند؛
🔹 داهاتی گشتی کۆمپانیاکە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا (22 ملیۆن و 630 هەزار) دۆلار بووە، لە کاتێکدا داهاتەکەی لە چارەکی دووەمی ساڵی ڕابردوو تەنها (6 ملیۆن و 542 هەزار) دۆلار بووە.
🔹 لە (1/4/2024 – 30/6/2024) لە هەردوو کێڵگەی نەوتی (سەرسەنگ و ئەتروش)، بە تێکڕای کاری رۆژانە (54 هەزار و 800) بەرمیل نەوت بەرهەمهێندراوە، بە کۆی گشتی بڕی (4 ملیۆن و 901 هەزار) بەرمیل نەوتی خاو فرۆشراوە.
🔹 هاوکات لە (1/1/2024 – 30/6/2024) لە هەردوو کێڵگەی نەوتی (سەرسەنگ و ئەتروش)، بە تێکڕای کاری رۆژانە (56 هەزار و 100) بەرمیل نەوت بەرهەمهێندراوە، بە کۆی گشتی بڕی (10 ملیۆن و 63 هەزار) بەرمیل نەوتی خاو فرۆشراوە. لە کاتێکدا لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2023) کۆمپانیاکە بە تێکڕای کاری رۆژانە (42 هەزار و 200) بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوەو بە کۆی گشتی بڕی (7 ملیۆن و 116 هەزار) بەرمیل نەوتی خاوی فرۆشتبوو.

بەرهەمی نەوتی کێڵگەکانی (سەرسەنگ و ئەتروش) لە چارەکی دووەمی (2024)
کۆمپانیای شاماران پترۆلیۆمی کەنەدی ڕاگەیاند: لە چارەکی دووەمی ساڵی (2024)دا، داهاتی گشتی کۆمپانیاکە (22 ملیۆن و 630 هەزار) دۆلار بووە، ئەمە لە کاتێکدایە لە چارەکی دووەمی ساڵی ڕابردوو داهاتی گشتی کۆمپانیاکە بریتی بووە لە (6 ملیۆن و 542 هەزار)، واتە بە رێژەی (246%) داهاتی کۆمپانیاکە بەراورد بە چارەکی دووەمی (2023) زیادی کردووە.
کۆمپانیای شامارانی پترۆلیۆمی کەندی کە پشکی لە هەردوو کێڵگەی نەوتی (سەرسەنگ و ئەتروش) هەیە، ڕاگەیاند، لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ (وەک لە خشتە و چارتی هاوپێچدا هاتووە)؛
لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ، بە تێکڕای کاری رۆژانە (29 هەزار و 700) بەرمیل نەوت بەرهەمهێندراوە، هەر بە پێی زانیارییەکانی کۆمپانیاکە لەماوەی هەر سێ مانگەکە (2 ملیۆن و 622 هەزار) بەرمیل نەوتی خاوی کێڵگەکەی فرۆشتووە.
ئەمە لە کاتێکدا لە چارەکی دووەمی ساڵی (2023) بەرهەمهێنان لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ بریتی بووە لە (18 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانەو (ملیۆنێک و 234 هەزار) بەرمیل نەوت لە کۆی چارەکە ساڵەکە.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش، لە چارەکی دووەمی (2024) بە تێکڕای کاری رۆژانە (25 هەزار 100) بەرمیل نەوت بەرهەمهێندراوە، کۆی گشتی بەرهەمەکەش لە ماوەی ناوبراودا بڕی (2 ملیۆن و 279 هەزار) بەرمیل نەوتی کێڵگەکە فرۆشراوە. ئەمە لە کاتێکدایە لە چارەکی دووەمی ساڵی (2023) بەرهەمهێنان لە کێڵگەکە ڕاگیرابوو بۆیە هیچ بەرهەمێکی نەبوو.
چارت و خشتە


کێڵگەی نەوتی سه‌رسه‌نگ
کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ دەکەوێتە سنوری (پارێزگای دهۆک)‌ەوە، ڕوبەری کێڵگەکە (420) کیلۆمەتر دووجایە، دابەشبووە بەسەر دوو ناوچەی نەوتی جیاوازدا کە بریتین لە ناوچەی (سوارە توکەو ڕۆژهەڵاتی سوارە توکە)، هەر یەکێک لەو دوو ناوچەیە سێ کۆگای نەوتی سەربەخۆی تێدایە.
لە ئێستادا پشكی (62%)ی کێڵگە نەوتییەکە دراوه‌ته‌ كۆمپانیای (ئێچ كه‌ی ئێن ئێنه‌رجی) ئەمریکی، پشكی (18%)ی درابوو بە‌ لقێکی کۆمپانیای (تۆتاڵ)ی فەرەنسی، بەڵام دواتر کۆمپانیای شاماران پترۆلیۆمی کەنەدی پشکەکانی کۆمپانیا فەرەنسییەکەی کڕییوە، ئەو پشكی (20%)ی ماوەتەوە بۆ حکومەتی هەرێم کوردستانە.
بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای (ئێچ كه‌ی ئێن ئێنه‌رجی) ئەمریکی توانای هەردوو ناوچەکەی کێڵگەکە بەم جۆرەیە؛
یەکەم؛ سوارە توکە؛ بەشی گرنگ و سەرەکی کێڵگە نەوتییەکەیە شەش بیری نەوتی تێدایەو توانای بەرهەمهێنانی (29 هەزار) بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەیە بە کولێتیەکی بەرزی (36 – 39 API).
دووەم؛ رۆژهەڵاتی سوارە توکە؛ ناوچەیەکی دیکەی نەوتییە لە چوارچێوەی کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ و یەک بیری نەوتی تێدایەو توانای بەرهەمهێنانی (2 هەزار و 500) بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەیە بە کولێتیەکی بەرزی (36 – 39 API).

کێڵگەی نەوتی ئەتروش
کێڵگەی نەوتی ئەتروش، یەکێکە لە کێڵگە گرنگ و بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان و لە ساڵی 2011 نەوتی تێدا دۆزرایەوە و بۆ یەکەم جاریش لە ساڵی 2017 دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت کراوە لە کێڵگەکەدا. وەک کۆمپانیا نەوتییەکانی کێڵگەکە ئاماژەی بۆ دەکەن، بەرهەمی نەوتی کێڵگەکە "نەوتی کوالیتی بەرزە کە بنکەیەکی گەورەی بەرهەمهێنانی هەیە و توانای گەشەکردنی بەرچاوی هەیە".
بلۆكی ئەتروش دەكەوێتە پارێزگای دهۆکەوە، بە نزیكەی (85) كیلۆمەتر لە باكووری رۆژئاوای هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانەوە دورە، رووبەرەكەی (269) كیلۆمەتر چوارگۆشەیە. پشكەکانی کێڵگە نەوتییەکە بەپێی گرێبەستەکان دابەشبوون بەسەر (47.4%)ی درابوو بە كۆمپانیای نیشتمانی ئیمارات بۆ وزه‌ ناسراو به‌ (تاقە)، بەپێی زانیارییەکانیش لە سەرەتای ئەمساڵەوە کۆمپانیای تاقە بڕیاری داوە دوای (10) ساڵ لە کارکردن هەرێمی کوردستان جێبهێڵێت، (27.6%)ی پشکەکانی دراوە بە شاماران پیترۆلیۆمی کەنەدی و (25%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand