کیسی نایلۆن
2024-08-13 14:53:49
راپۆرتی: سان ساراڤان
زیاتر لە ٥٠ ساڵ دەبێت بەکارهێنانی کیسی نایلۆن لە کوردستاندا تەشەنەی سەندووە بۆتە نەریتێکی باوو کە تاکەکانی ئەم هەرێمە پشتی پێدەبەستن و رۆژانە دەیەها دانەی لێبەکار دەهێنن، بەلام هاولاتی مەترسیییەکانی نازانن. لە ڕابردوودا خەڵکی هەرێم توورەکەی خام و کیسی کاغەز و زەمیلە وچارۆکەو کەشکۆڵ و دەفر بەکاردەهنێنرا بۆ مەبەستی هەڵگرتن و گوێزانەوەی کاڵاکان. لە ئێستادا دانیشتوانی جیهان ساڵانە ٥ ترلیۆن کیسی نایلۆن بەکاردەهێنێت. بەکارهێنانەکانی لە ولاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە، بۆ نموونە، هەر تاکێک لە ئەمەریکا سالانە ٣٦٥ کیسی نایلۆن بەکاردەهێنێت، تاکی دانیمارکیش ساڵانە تەنها ٤ کیسی نایلۆن بەکاردەهێنێت. لە دوای گەشەسەندنی زانیاری مرۆڤ سەبارەت بە تەندروستی و ژینگە دەرکەوت کە زیانەکانی بەکارهێنانی کیسی نایلۆن بێشوومارن و کوشندەن.
زیانە تەندروستییەکانی کیسی نایلۆن:
• ساڵانە هەزاران گەردیلەی پلاستیک دەچێتە جەستەی مرۆڤەوە لە ڕێگەی خواردن وخواردنەوەو هەناسە و پێچانەوەکان.
• کیسی پلاستیکی بەرهەمی ووزەی نەوت و گازە، بڕێکی زۆر لە تەنۆلکەی بچوک و مایکرۆپلاستیکی نەبینراو بەرهەم دێنێت کە زیان بە خانەکانی مرۆڤ دەگەیەنێت، ئەنجامەکان بە شێوەیەکی زۆرینە دەریانخست کە مایکرۆپلاستیک دەبێتە ژەهراویبوونی خانەیی و مردنی خانەکان و سیستەمی بەرگری مرۆڤ لاواز دەکەن و دەبێتە هۆی گۆڕانی خانەکان و دروستبوونی شێرپەنجەوە.
• بەرکەوتنی پلاستیک ڕەنگە کاریگەری لەسەر نەوەکانی داهاتوو هەبێت پێش لەدایکبوونیان،مایکرۆپلاستیکەکان لە دایکەوە دەگوازرێنەوە بۆ سەر کۆرپەلە لە ڕێگەی منداڵدانەوە.کۆرپەلە ١٥ هێندە زیاتر مایکرۆپلاستیک لە جەستەیاندا هەیە لە چاو گەورەکان.
• توێژەران پێیان وایە مرۆڤ ساڵانە نزیکەی ٥٣ هەزار و ٨٦٤ گەردیلەی پلاستیکی لە خواردنە دەریاییەکان دەخواتەوە کە یەکسانە بە ١٧ کارتی بانکیی.
کاریگەری کیسی نایلۆن بۆ سەر ژینگەکەمان :
• بەرهەمە پلاستیکیەکان هۆکارێکی گرنگە بۆ پیسبوونی هەوا، لە جیهانیدا بڕی ١،٨ ملیار تۆن لە دەردانی کاربۆن بۆ پلاستیک دەگەڕێتەوە، کە یەکسانە بە ٣،٧%ی دەردانی کاربۆن لە جیهاندا
• تەنها ١٤ کیسی نایلۆنی هاوتای ئەو گازەیە کە پێویستە بۆ لێخوڕینی یەک میل بە ئۆتۆمبێل.
• کیسی نایلۆن بۆ سەدەها ساڵ دەمێنێتەوە لە ژینگەدا بەڵام زیاتر لە ٨٧%ی ئەو مادانە هەرگیز ڕیسایکل ناکرێن
• کیسی پلاستیکی دەبێتە هۆکاری دەردانی ژەهرەکانی ئاوی ژێر زەوی لە زبڵخانەکاندا
• لە ڕێگەی سوری خواردنەوە ئاژەڵەکان کاتێک پلاستیک دەخۆن وەک تەنۆلکەی بچوک دەچێتەوە ناوجەستەیان، ئەم ئاژەلانەش دەبنەوە بە خۆراکی مرۆڤ
• لە بەرهەمهێنانی کیسی پلاستیکدا بڕێکی زۆر ووزە بەکاردەهێنرێت، بەرهەمهێنانی پلاستیک پێویستی بە دەرهێنانی کەرەستەی خاو هەیە، وەک نەوتی خاو یان گازی سروشتی و پرۆسەی وزە زۆر بۆ گۆڕینی بۆ پلاستیک.
• کیسی پلاستیکی ساڵانە دەبێتە هۆکاری مردنی زیندەوەرانی ناو دەریایاکان
• سووتاندنی پلاستیک تا ئێستاش ڕێگەیەکی باوی فڕێدانی پلاستیکە لە زۆربەی وڵاتان، هەروەها ڕێژەیەکی بێ وێنە لە ماددە کیمیاییە زیانبەخشەکان، وەکو پۆلیکلۆرینەد بایفینێل دەخاتە هەوا
.
ئەی چارەسەر:
• توورەکەی خام و زەمیلە و کەشکۆڵ وچارۆکەو دەفر و کیسی کاغەزبەکار بهێنە لە کاتی بازاڕکردندا
• هەرکاتێک دەتوانیت کیسە نایلۆنە گەورەکان دووبارە بەکاربهێنەوە
• کیسی زبڵ و زیندەیی هەڵبژێرە بۆ بەکارهێنان بۆ فڕێدانی زبڵ
• خواردنەکان لەبری کیسی نایلۆن لەناو دەفردا لە ساردکەرەوەدا دابنێ