سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

بەسرە: پارێزەری یاسایی خۆپیشاندەران تیرۆركرا

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 تەمموز 2018

بەسرە: پارێزەری یاسایی خۆپیشاندەران تیرۆركرا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
جەبار عەبدولكەریم پارێزەری خۆبەخشی خۆپیشاندەرانی شاری بەسرە، لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە تەقەی لێكرا و كوژرا.
عەقیل مەهاوی ئەندامی سەندیكای پارێزەران لە بەسرە رایگەیاند، پارێزەر جەبار عەبدولكەریم لەبەردەم بنكەی پۆلیسی هادی لە ناوەڕاستی بەسرە لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە زیاتر لە (15) گوللەی پێوەنراوە و كوژراوە.
جەبار عەبدولكەریم یەكێك بوو لەو پارێزەرە یاساییانەی بەسرە كە بەشێوەی خۆبەخش خۆی بۆ بەرگریكردن لەو خۆپیشاندەرانە تەرخانكرد كە لەكاتی خۆپیشاندانەكاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیردەكران.
لە رۆژی 8ی ئەم مانگەوە شەپۆلێك خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە شاری بەسرەی پاشوری عێراق دەستیپێكرد و پاشان پەڕییەوە بۆ پارێزگاكانی تری باشوری عێراق و گەیشتە بەغدادی پایتەخت.
شەپۆللا ئەمجارەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەكان لە عێراق بەهۆی نەبون و خراپی خزمەتگوزارییە گشتییەكان و بێكارییەوە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

توانای پاڵاوتنی نەوت لە عێراق (%13) زیادیكردووە

null
پێش 13 کاتژمێر

ڕەوشی كرێكاران‌و كارمەندانی  كەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی

null
٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە