راكان جبوری لە پیرمام بوو
2024-08-04 15:07:37
🔻لەكۆی شەش ئەندامی عەرەبی چوار ئەندامیان لە كۆبوونەوەكەی بارزانی بوون
🔻هەشت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئامادەی كۆبوونەوەكەی پیرمام بوون.
درەو:
هەشت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئامادەی كۆبوونەوەكەی پیرمام بوون كە بەسەرۆكایەتی خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە ئەمڕۆ گەیشتە پیرمام و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانیان بینی.
لەكۆی شەش ئەندامی كوتلەی عەرەبی چوار ئەندام و هەردوو ئەندامەكەی كوتلەی توركمان و دوو ئەندامەكەی پارتی ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون.
ئەو ئەندامانەی كوتلە عەرەبی و توركمانیەكان كە ئامادەی كۆبوونەوەكەی بارزانی بوون
🔹هاوپەیمانی عەرەبی
1- راكان جبوری
2- سەلوا مەفرەجی (بەشدار نەبوو)
3- ئەحمەد حەمدانی
🔹بەرەی توركمانی
1- ئەحمەد رەمزی
2- سەوسەن جەدوع
🔹فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان
1- حەسەن ئەحمەد
2- شۆخان حەسیب
🔹هاوپەیمانی قیادە
1- رەعد ساڵەح
2- محەمەد ئیبراهیم
ئەو ئەندامانەی بەشدار نەبوون.
🔹فراكسۆنی عروبە
1- زاهر عاسی
🔹فراكسیۆنی بابلیۆن (كۆتا)
1- ئەنجیل زیا شیبا
🔹هاوپەیمانی كەركوك هێزو ئیرادەمانە (یەكێتی)
1- رێبوار تەها
2- ئەحمەد كەركوكی
3- هۆشیار كاكەیی
4- نەشئەت جەوازات
5- پەروین فاتیح
واتا ئێستا ئەو ئەندامانەی سەردانی بارزانیان كرد (هەشت) ئەندام بوون و ئەوانەشی سەردانیان نەكرد (هەشت) ئەندامن، بەپێی ئەو دابەشكارییە بێت هیچ لایەكیان ناتوانن نیشابی یاسایی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك پێكبهێنن كە (9) ئەندامە لە كۆی (16) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك.
پێكهاتەی كوتلە عەرەبییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك:
🔹 هاوپەیمانی عەرەبی:
3 كورسی (ئهم هاوپهیمانێتییه (راكان جبوری) پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك سهرۆكایهتیی دهكات، هەریەكە لە پرۆژەی عەرەبی خەمیس خەنجەرو كەرامەو یەكێتی هێزە نیشتمانییەكان لەخۆدەگرێت)
🔹قیادە:
2 كورسی (ئهمه هاوپهیمانێتییه محەمەد تەمیم سەرۆكایەتی دەكاتو هەریەكە لە حزبی (تەقەدوم)ی محهمهد حهلبوسی و (سیادە)ی خهمیس خهنجهر لەخۆدەگرێت)
🔹 عروبە:
1 كورسی (ئهم هاوپهیمانێتییه وهسفی عاسی سهرۆك هۆزی عوبێد سهرۆكایهتیی دهكات و هاوپهیمانی عهزمی موسهننا سامهڕائی و بهرهی یهكگرتووی عهرهبی لهخۆدهگرێت)