Draw Media

هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق

هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق

2024-07-26 12:32:58


درەو:


🔻 ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئامارەکانی لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق، تایبەت بە ژمارەی (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) مانگانە بڵاو دەکاتەوە، پاڵپشت بە کۆی ئەو ئامارانە کە لە (6) مانگی ڕابردوودا بۆ ساڵی (2024) بڵاوی کردوونەتەوە؛
🔹 لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2024)دا ئامارەکان دەگاتە (157 هەزار و 872) حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراو، کە (140 هەزار و 391) گرێبەستیان بە ڕێژەی (89%) لە دادگاکان و (17 هەزار و 391) حاڵەتیان بە ڕێژەی (11%) لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
🔹 (36 هەزار و 981) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە. (74%)ی جیابوونەوەکان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلاکراونەتەوە! کە (27 هەزار و 315) کۆی حاڵەتەکان بوە! تەنها (26%)ی جیابوونەوەکان بە بڕیاری دادگا یەکلاکراونەتەوە کە ژمارەیان (9 هەزار و 666) کەیس بووە.
🔹 دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە لە پارێزگای بەغداد زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری و دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ هەر لە پارێزگای بەغداد، بەرزترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە.
🔹 دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای موسەننا لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق کەمترین رێژەی هاوسەرگیری و کەمترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە.   


یەکەم؛ ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە (15) پارێزگاکەی عێراق بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی 2024
رۆژی (21/7/2024) ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، داتاکانی خۆی لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق تایبەت بە ژمارەی (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) بۆ مانگی؛
# حوزەیرانی (2024) بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە؛ (23 هەزار و 324) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (21 هەزارو 168) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار و 156) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات کەمترین ڕێژەی جیابوونەوە بەراورد بە مانگەکانی پێشتر لەم مانگەدا تۆمار کراوە کە بریتی بووە لە (4 هەزار و 779) حاڵەتی جیابوونەوە، کە (هەزارو 251) حاڵەتیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 528) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
بە هەڵدانەوەی ئامارەکانی مانگەکانی پێشووتری ساڵی 2024 حاڵەتەکان لە نیوەی یەکەمی ساڵەکەدا دەگاتە (157 هەزار و 782) هاوسەرگیری تۆمارکراو و (36 هەزار و 981) حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران. بە جۆرێک؛
# لە کانونی دووەمی 2024 دا، (30 هەزار و 895) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (27 هەزارو 295) گرێبەستیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 600) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هەر لە هەمان ماوەدا (7 هەزار و 453) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە، ئەم بەرزترین ئاستی جیابونەوەیە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا کە (هەزارو 843) حاڵەتیان لە دادگاکان و (5 هەزار 610) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
# لە کانونی شوباتی 2024 دا، (29 هەزار و 119) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (25 هەزارو 793) گرێبەستیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 326) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
لەگەڵ ئەوەشدا (6 هەزار و 324) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 764) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 560) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
# لە مانگی ئازاری 2024 دا، (24 هەزار و 88) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (21 هەزارو 215) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار 873) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات (6 هەزار و 222) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە، کە (هەزارو 805) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزارو 417) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
# لە مانگی نیسانی 2024 دا، کەمترین ڕێژەی هاوسەرگیری تۆمارکراوە بەراورد مانگەکانی دیکەی ساڵی 2024، بەجۆرێک؛ (21 هەزار و 851) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (19 هەزارو 386) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار و 465) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
لە کاتێکدا (4 هەزار و 537) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 360) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 177) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
# لە مانگی ئایاری 2024 دا، (28 هەزار و 505) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (25 هەزارو 534) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار و 971) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات ئامارەکانی جیابوونەوە، کە لەم مانگەدا تۆمار کراوە بریتی بووە لە؛ (6 هەزار و 666) حاڵەتی جیابوونەوە کە (هەزارو 643) حاڵەتیان لە دادگاکان و (5 هەزار و 23) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.

کەواتە کۆی حاڵەتەکان (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2024)دا دەگاتە (157 هەزار و 782) هاوسەرگیری تۆمارکراو، کە (140 هەزار و 391) گرێبەستیان بە ڕێژەی (89%) لە دادگاکان و (17 هەزار و 391) حاڵەتیان بە ڕێژەی (11%) لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات (36 هەزار و 981) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە. ئەوەی جێگەی تێڕامانە (74%)ی جیابوونەوەکان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلاکراونەتەوە کە (27 هەزارو 315)ی کۆی حاڵەتەکان بوەوە تەنها (26%)ی جیابوونەوەکان بە بڕیاری دادگا یەکلاکراونەتەوە کە (9 هەزار و 666) حاڵەت بووە. (بڕوانە خشتە و چارتی ژمارە (1))

دووەم؛ ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی پارێزگاکانی عێراق بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی 2024
لەسەر ئاستی پارێزگاکانی کە (بەغداد)ی پایتەخت دابەش بووە بەسەر دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی (رەسافە و کەرخ) لەگەڵ (14) پارێزگاکەی دیکەی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وەک لە چارت و خشتەی ژمارە (2) رونکراوەتەوە؛
دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە لە پارێزگای بەغداد زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری و دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ هەر لە پارێزگای بەغداد، بەرزترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە، بەراورد بە تەواوی دادگاکانی دیکەی عێراق.
هاوکات دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای موسەننا کەمترین رێژەی هاوسەرگیری و کەمترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە، بەراورد بە تەواوی دادگاکانی دیکەی عێراق.   

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand