هەڵگرانی خەڵاتی نۆبڵ داوای ئازادكردنی عەبدوڵا ئۆجەلان دەكەن
2024-07-26 12:15:37
درەو:
بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەی ( Der Standard ) ژمارەیەك براوەی خەڵاتی نۆبڵ داوای ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن، بەپێی هەواڵەکە، ٦٩ براوەی خەڵاتی نۆبێل نامەیەکی هاوبەشیان ئاراستەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کردووە و داوایان کردووە، عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت و پرسی کورد بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکرێت.
شەست و نۆ کەسایەتی کە هەمویان هەلگری خەڵاتی نۆبڵن لە بواری جیاجیادا، لە نامەیەکی هاوبەشیاندا بۆ کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا، دادگای ئەوروپیی بۆ مافەکانی مرۆڤ، و کۆمیتەی ئەوروپیی بۆ رێگرتن لە ئەشکەنجە و کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان، کە هاوکات وێنەیەکیشیان بۆ سەرۆکی تورکیا ئەردۆغان ناردوە، داوای باشکردنی رەوشی ژیانی ئۆجەلان دەكەن لە زیندان بەوپێیەی لە ٢٥ی ئادای ٢٠٢١ەوە تا ئێستا رێنەدراوە ئۆجالان کەسوکار و پارێزەرەکانی ببینێت.
لە نامەكەیاندا ئاماژە بەوە کراوە: "تورکیا کە لە ساڵی ١٩٤٩ـەوە ئەندامی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپایە، لە بواری گۆشەگیرییەوە سەرجەم پێوەر و یاساییە نێودەوڵەتیەکانی پێشێل کردووە.
ناوو وێنەی هەڵگرانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی