سەرۆكی لیستەكانی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی
2024-07-18 19:05:17
درەو:
بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی بە (15) كاندید لە هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە بەشدار دەبێت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی پەیوەندی دەڵێت لە سنوری هەولێر رێگریمان لێدەكرێت.
گۆران نوری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی بە (درەو)ی راگەیاند: ئێمە لە سێ بازنە (15) كاندیدمان هەیە، لە هەڵەبجە (3) كاندید و سەرۆكی لیست نزار كەمالە، لە سلێمانی (6)كاندید و سەرۆكی لیست حەمەئەمین حەوڵا، هەولێر (6) كاندیدو سەرۆكی لیست سەرباز خۆسناوە.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی پەیوەندی ئەوەشی بە (درەو) وت: ئێمە رێگاكانی مۆڵەتی حزبیمان لە كۆمسیۆنی بەغداد تەواوكردووەو لە 16ی ئازاری 2024 بە فەرمی كۆنگرەمان كردووەو رێگای كاركردنمان پێدرا لە عێراق و هەرێمی كوردستان، ناوی خۆشمان تۆماركردووە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەكان، دواتر هەوڵماندا مۆڵەتی یاسایی لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم وەربگرین بەڵام وەزارەتی ناوخۆ وەڵاممان ناداتەوە، لە كاتێكدا لە بەغداد مۆڵەتمان هەیەو كێشەی یاساییمان نیە، داوای ئەوەمان كردووە بینای مەڵبەند بگرین لە هەولێر لەوێ رێگریمان لێدەكەن و دەستیدەستیمان پێدەكەن، لە هەمانكاتدا كێشە بۆ پاسەوانەكانمان درووستكردووە، لە هەمانكاتدا موچەی پاسەوانەكانمان دەنێرنە لای جەماعەتی كاك عیرفان عەلی عەبدولعەزیزو ئەوانیش كێشەیان بۆ درووست دەكەن و دەستی دەستیان پێدەكەن.