Draw Media

(درەو) دەقی رێككەوتنەكەی گۆڕان و ستاندارد بڵاو دەكاتەوە

(درەو) دەقی رێككەوتنەكەی گۆڕان و ستاندارد بڵاو دەكاتەوە

2024-07-13 14:11:07



درەو:
ئەمڕۆ جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوەوە سەبارەت بە پرسی رێككەوتنی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و دەزگای ستاندارد بۆ پێكهێنانی لیستی هاوبەش بۆ هەڵبژرادنی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام جڤاتی نیشتمانی دەنگیان بە پرۆژەكە نەداو خۆیان لیژنەیەكیان درووستكرد بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان.

(درەو) دەقی رێككەوتنەكەی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان  و دەزگای ستانداردی دەستكەوتووە و بڵاوی دەكاتەوە، بەپێی ئەو رێككەوتنەی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و دەزگای ستاندارد كە جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ دەنگی پێنەداو بڕیاریدا خۆی لیژنەیەك درووست بكات بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەو لایەنەنانەی كە دەیانەوێت پێكەوە بن رێكەوتنەكە وةزيرةكانی گۆڕان دەبێت لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بكشێنەوە.
ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بە (درەو)ی راگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتمانی ئەو پرۆژەو دەنگی لەسەر نەدراو  لیژەیەكی نوێیان درووست كردووە، لیژنەكە پێكهاتووە لە ژوورەكانی (یاسایی، پەیجوری، هەڵبژاردن، سیاسی)

پێشتر بەرپرسانی دەزگای ستاندارد گفتوگۆیان لەگەڵ بەرەی گەلیش كردبو بۆ درووستكردنی هاوپەیمانێتی و بەرەیەك بەڵام بەرەی گەل رایگەیاند دەستپێشخەری هەبووەو هەوڵدراوە بەرەیـــەکی فـــــــراوان درووســــتبکەین،  بەڵام وەڵامی لایەنەکان ئەرێنی نەبوون


(درەو) دەقی پرۆژەكەی بزووتنەوەی گۆڕان و دەزگای ستاندار بڵاوكردەوە:
1-    هەردوولا رێككەوتن كە بەشدار بین لە سەرخستنی پرۆژەی گۆڕان لە پێناوی دامەزرا، هەرچی  لە تواماندا بێت بۆ پرۆسەی بیكەین و جێبەجێی بكەین.
2-    ئەنجومەنێكی باڵا لە هەردوولا پێكدێت،
3-    ئەنجومەنەكە لە (7) ئەندام پێكدێت سەرۆكێكی دەبێت بەناوی ئەنجومەنی باڵای گۆڕان و ستاندارد
4-    دوای واژۆكردنی بەیانێكی گرنگ وەكو مژدانە دەردەكرێت

رێكەوتنی بزووتنەوەی گۆڕان و دەزگای ستاندارد
یەكەم: بە لیستێكی هاوبەش بەشداری هەڵبژاردن دەكەن.
دووەم: سەركەوتنی فراكسیۆنەكە بە یەكگرتوویی پارێزراو دەبێت.
سێیەم: ئەنجومەنێكی سیاسی باڵای هاوبەش پێكدێت، گرنگترین دەسەڵاتەكانی:
1-    باڵاترین دەسەڵاتی بڕیاری سیاسیە
2-    ئەنجومەنێكی بەردەوامە لە دوای هەڵبژاردنیش
3-    فراوانكردنی بنكەی هاوپەیامنێتییەكە لە دوای هەڵبژاردنیش
چوارەم: سەرجەم بوارەكانی پرۆسەی سیاسی و یاسایی و كارگێڕی و راگەیاندن و دارایی دەگرێتەوە.
دڵنیاكردنەوەی خەڵكی لە فیڕۆ نەچوونی دەنگەكان.

نەخشە رێگای جێبەجێكردنی خاڵەكانی رێككەوتنی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و دەزگای ستاندارد
یەكەم: ناوێكی میدیایی هاوبەش بۆ لیستەكە دادەنرێت بۆ نمونە ناوی (فریادڕەس)
دووەم: ئەنجومەنی باڵاكە لە (7) كەس پێكدێت بەسەرۆكایەتی مامۆستا مەسعود عەبدولخالق
سێیەم: ئەنجومەنی باڵاكە سەرۆك و كاندیدەكانی لیستە هاوبەشەكە دادەنێنێت.
چوارەم: لە رۆژی واژۆكردنی رێككەوتنەكە سەرۆكی ئەنجومەنەكە بەرنامەی كشانەوەی وەزیرەكانی گۆڕان لە كابینەی نۆیەم دادەنێت.
پێنجەم: كرنەوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن لە هەولێری پایتەخت.
 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand