Draw Media

توركیا سنورەكانی لەگەڵ سوریا داخست

توركیا سنورەكانی لەگەڵ سوریا داخست

2024-07-03 08:23:18



درەو:
ئاژانسی هەواڵی"رۆیتەرز":
هێزەكانی توركیا لە باكوری خۆرئاوای سوریا روبەڕوی پەلاماری چەكداری دەبنەوە, ئەوەش دوای ئەو كردەوە توندوتیژیانەی بەنابەرە سورییەكانی لە توركیا كردە ئامانج.
سەرچاوەیەك لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایگەیاند: توركیا دەروازە سنوریە سەرەكییەكانی لەگەڵ باكوری خۆرئاوای سوریا داخستووە, دوای ئەوەی هێزەكانی روبەڕووی هێرشی چەكداری بوونەتەوە لەلایەن هاوڵاتیانی سوری توڕە, بەهۆی ئەنجامدانی توندوتیژی دژی پەنابەرانی سوریا لەتوركیا.
عەلی یرلیكایا, وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند: پۆلیسی وڵاتەكەی (474) كەسی تێوەگلاویان لەو هێرشانە دەستگیركردووە, كە رەوەندی سوری لەسەرانسەری توركیا كردووەتە ئامانج, كە شەوی یەك شەممەی رابردوو ئەنجامدرا.
موڵك و ماڵ ئۆتۆمبیلی سوریەكان روبەڕوی كاری تێكدەرانەو سوتاندن بووەوە لە ویلایەتی قەیسەری ناوەڕاستی ئەو وڵاتە, بەهۆی بڵاوبونەوەی دەنگۆی دەستدرێژیكردنی پیاوێكی سوری بۆ سەر منداڵێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان.
ئاژانسی هەواڵگری توركیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: كارە توندوتیژیەكان گەیشتووەتە هەرێمەكانی, هاتای و غازی عەنتاب و قۆنیاو بۆرسەو ناوچەیەك لە ئەستەنبوڵ, كە تیایدا ژماریەك هاوڵاتی سوری برینداربوون.
ئەوەش وایكرد, سەدان هاوڵاتی سوری توڕە بڕژێنە سەر شەقامەكانی چەندین ناوچە لە باكوری خۆرئاوای سوریا, كە چەكدارە یاخیبووەكان كۆنتڕۆڵیان كردووەو توركیا هەزاران سەربازی لەو ناوچانە بڵاوكردووەتەوەو, كردوویەتی بەناوچەی هەژموونی خۆی, بەجۆرێك رێگە بە رژێمی سوریا نادات بگەڕێتەوە ئەو ناوچانە.
بەرپرسێكی ناوچەكە سنوریەكان بە رۆیتەرزی وتووە: توركیا لەوەڵامی ئەو كردەوانەدا دەروازەی"باب ئەلهەوا"ی سنوریی بۆ كاتێكی نادیار دواخستووە, كە دەروازەیەكی سەرەكی بازرگانی و گواستنەوەیە بۆ زیاتر لە سێ‌ ملیۆن هاوڵاتی, هاوشانی "باب ئەلسەلام"و دەروازە بچوكەكانی تر.
شاری عەفرینی سنوریی, بووە شانۆی توندترین پێكدادان, كە تیادا لایەنی كەم چوار كەس لە تەقەی نێوان خۆپیشاندەرە چەكدارەكان و هێزەكانی توركیادا كوژران.
لەناوچەكانی تریش, بەریەككەوتن و پێكدادانی چەكداری روویداوەو هاوڵاتیانیش لەچەند شارۆچكەیەك بە بەرد پەلاماری هێزەكانی توركیایان داوەو, ئاڵای توركیا لەسەر هەندێك لە نوسینەگەكان پارچە پارچە كردووە.
چەندین بەرپرسی توركیا ئەو ئاڵۆزیانەیان لە سوریا بە وروژاندن و كاری ئیستفزازی ناوبردووە.
وەزارەتی دەرەوە رایگەیاندووە: هەڵەیە روداوە خەمناكەكان كە لە ولایەتی قەیسەری روویداوە, بكرێتە بنەمایەك بۆ كاری وروژاندن و دەستدرێژی لە دەرەوەی سنورەكانمان.
رەجەب تەیب ئەردۆغان, ئۆباڵی "پلانی ئاژاوە"ی نایە ئەستۆی گروپەكانی پەیوەست بە رێكخراوە تیرۆرستیەكان, بەڵێنیشدا ئەو "دەستە پیسانە" ئاشكرابكات كە لەپشتی روداوەكانی ئەم دواییەوەن.
ئەردۆغان, دوای دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران وتی: دەزانین كێیە ئەم جۆرە گەمانە دەكات لەگەڵ بەزیوەكانی رێكخراوی تیرۆرستی, ئێمەو برا سوریەكانمان ناكەوینە ئەو بۆسە پیسە, رادەستی كاری تێكدەرانەی رەگەپەرستی نابین.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشكرد: زیاتر لە (670)هەزار سوری گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەكانی باكوری سوریا, دوای ئەوەی توركیا بە درێژایی دەیەی رابردوو كاری لەسەر بنیادنانی  ناوچەی ئارام كردووە.
چارەسەری كێشەی پەنابەران بەشێوەیەكی مرۆیی و ئەخلاقی دەكرێت بەجۆرێك تەریبی دۆخی ئابوری توركیا بێت, كە میوانداری زیاتر لە سێ‌ ملیۆن پەنابەری جەنگی سوریای كردووە.
ئەردۆغان هەینی رابردوو وتی: دەكرێت كۆبونەوە لەگەڵ ئەسەد هاوكاربێت لە گێڕانەوەی پەیوەندیە دووقۆڵییەكان, توركیا لەدوای جەنگی ناوخۆی سوریاوە لە ساڵی (2011) پەیوەندیەكانی لەگەڵ سوریا بچڕاندو پشتیوانی یاخیبووەكانی كرد, كە هەوڵی رووخاندنی رژێمی ئەسەد دەدەن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand