Draw Media

پێگەی لایەنە سیاسییەکان لە سنوری بازنەكانی پارێزگاکانی هەرێم

پێگەی لایەنە سیاسییەکان لە سنوری بازنەكانی  پارێزگاکانی هەرێم

2024-06-30 18:58:56



 
شيكاري: درةو
🔻 بە پێوەرگرتنی ئەنجامی دواین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی (2021) لەسەر ئاستی سنوری پارێزگا (بازنە)کانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە)، ئەنجامی دەنگی لایەنەکان و بەرکەوتی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەجۆرێکە، کە؛
🔹 پارتی یەکەم بووەو (597 هەزار و 234) دەنگ و ڕێژەی (47%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوەو (40) کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت، بەپێی سیستمی نوێی هەڵبژاردن.
🔹 یەکێتی پلەی دووەمی گرتووە و (214 هەزار و 716) دەنگ و ڕێژەی زیاتر (17%)ی دەنگەکانی بەدەست هێناوەو (20) کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت.
🔹 نەوەی نوێ بە پلەی سێیەم دێت و (204 هەزار و 885) دەنگی بە ڕێژەی سەرو (16%)ی بەدەستهێناوەو (17) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت.
🔹 یەکگرتوو بەبێ ئەوەی لە چەند بازنەیەکی سنوری پارێزگاکان کاندیدی هەبێت چوارەم بووەو (108 هەزار و 10) دەنگ و نزیک لە ڕێژەی (9%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوەو (8) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت.
🔹 کۆمەڵ بەبێ ئەوەی لە چەند بازنەیەکی سنوری پارێزگاکان و تەواوی پارێزگای دهۆک کاندیدی هەبێت پێنجەم بووەو (64 هەزار و 156) دەنگ و زیاتر لە ڕێژەی (5%)ی دەنگەکانی بەدەست هێناوەو (6) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت.
🔹 بزوتنەوەی گۆڕان بەبێ ئەوەی لە دوو بازنەی هەولێر و پارێزگای دهۆک و هەڵەبجە کاندیدی هەبێت شەشەم بووەو (22 هەزار و 91) دەنگ و نزیکەی ڕێژەی (2%)ی دەنگەکانی بەدەست هێناوەو (2) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت.
🔹 سەربەخۆو لایەنەکانی دیکە (39 هەزار و 835) دەنگ و ڕێژەی زیاتر لە (3%)ی دەنگەکانیان بەدەست هێناوەو (2) کورسی پەرلەمانیان بەردەکەوێت، (5) کورسی کۆتا بۆ مەسیحی و پێکهاتەی تورکمان تەرخان دەکرێت.

یەکەم؛ پارێزگا (بازنە)کانی هەڵبژاردن لە چواچێوەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
چاوەڕوان دەکرێت پێش کۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت. لە دوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و بەشێک لە بەندەکانی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە بیانووی نادەستوری بوونیانەوە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە لە کۆتاییەکانی مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو. لەوکات بەدواوە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییە بۆ ڕێکخستنی ڕێوشوێنەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
لەو چوارچێوەیەشدا ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە چوارچێوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە (4ی حوزەیرانی 2024) یاسای دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستانی پەسەند کرد، کە هەرێمی کوردستان دابەشی سەر (4) بازنەی هەڵبژاردن دەکات.
لە دەقی بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیاراندا هاتووە، هەرێمی کوردستان دابەشکراوە بەسەر (4) ناوچە (بازنە)ی هەڵبژاردن ئەوانیش؛ بازنەکانی "هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە"ن.
بەپێی بڕیارەکە، پەرلەمانی کوردستان لە (100) کورسی پێکدێت و دابەشکراوە، بەم شێوەیە: هەولێر (34 کورسی) نێویاندا (1) کورسی بۆ پێکهاتەی مەسیحی و (1) کورسی بۆ تورکمان، سلێمانی (38 کورسی) لەنێویاندا (1) کورسی بۆ پێکهاتەی مەسیحی و (1) کورسی بۆ تورکمان، دهۆک ( 25 کورسی) لەنێویاندا (1) کورسی بۆ پێکهاتەی مەسیحی، و بازنەی هەڵەبجە (3 کورسی) بەبێ هیچ کورسییەک بۆ پێکهاتەکان تەرخان کراوە.
ئەوەی لەم ڕاپۆرتەدا جێگەی بایەخ دەبێت بە پێوەرگرتنی ئەنجامی دواین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی (2021) لەسەر ئاستی سنوری پارێزگا (بازنە)کانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە)، ئەنجامی دەنگی لایەنەکان و بەرکەوتی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان دەبێت، بە جۆرێک؛
پارێزگای هەولێر، کە (32 کورسی) گشتی  و (2) کورسی کۆتا بۆ پێکهاتەکانی (تورکمان و مەسیحی) تەرخان کراوە. سنوری ئیداری پارێزگای هەولێر پێکدێت لە (قەزای ناوەندی هەولێر، دەشتی هەولێر، سۆران، شەقڵاوە، کۆیە، خەبات، چۆمان، ڕەواندز و مێرگەسور) و ناحیەکانی سنوری پارێزگا و قەزاکانی پارێزگاکە.
بازنەی پارێزگای سلێمانی، کە (36 کورسی) گشتی  و (2) کۆتا بۆ پێکهاتەکانی (تورکمان و مەسیحی) تەرخان کراوە. سنوری ئیداری پارێزگاکە پێکدێت لە قەزای ناوەندی سلێمانی و (شارباژێڕ، ماوەت، قەرەداغ، سەیدسادق، شارەزوور، پێنجوێن، پشدەر، ڕانیە، دوکان، کەلار، دەربەندیخان، کفری و چەمچەماڵ) و ناحیەکانی سنوری پارێزگا و قەزاکان.
بازنەی پارێزگای دهۆک، کە (24 کورسی) گشتی  و (1) کورسی کۆتا بۆ پێکهاتەی (مەسیحی) تەرخان کراوە. سنوری ئیداری پارێزگای دهۆک پێکدێت لە قەزکانی (قەزای ناوەندی دهۆک، ئامێدی، ئاکرێ، بەردەڕەش، زاخۆ، سیمێل و شێخان) و ناحیەکانی سنوری پارێزگا و قەزاکانی پارێزگاکە.
بازنەی پارێزگای هەڵەبجە (3 کورسی) گشتی بۆ تەرخان کراوە. سنوری ئیداری پارێزگای هەڵەبجە پێکدێت لە قەزای ناوەندی هەڵەبجە و ناحیەکانی سیروان، هەورامان (خورماڵ و بیارە).
بەپێی گوتەی گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق "جومانە غەلای" کە لە (21ی نیسانی 2024)دا ڕایگەیاندووە؛
کۆی گشتی ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی گشتی بریتییە لە (هەزار و 266) بنکە...  وێستگەکانی دەنگدان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بریتییە لە (6 هەزار و 298) وێستگە.
پارێزگای هەولێر (498) بنکەی هەڵبژاردنی تێدا دەبێت ژمارەی وێستگەکانیش (2 هەزار و 203) وێستگەی دەنگدان دەبێت. پارێزگای سلێمانی (477) بنکەی هەڵبژاردنی تێدا دەبێت، (2 هەزار و 364) وێستگەی دەنگدانیش لە پارێزگای سلێمانی دەبێت. پارێزگای دهۆک (264) بنکەی هەڵبژاردن و (هەزار و 595) وێستگەی دەنگدانی تێدا دەبێت. پارێزگای هەڵەبجە (27) بنکەی هەڵبژاردن و (136) وێستگەی دەنگدانی دەبێت.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، (2 ملیۆن و 888 هەزار و 162) کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەدا؛
کۆی گشتی ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگای هەولێر بریتییە لە (ملیۆنێک 11 هەزار و 348) دەنگدەر، بەشێوەیەک (928 هەزار و 823) کەسیان لە دەنگدانی گشتی و (82 هەزار و 525) کەسیش لە دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە. دەنگدەرانی پارێزگای سلێمانی بریتییە لە (ملیۆنێک 78 هەزار و 687) دەنگدەر، بەشێوەیەک (ملیۆنێک و 3 هەزار و 772) کەسیان لە دەنگدانی گشتی و (74 هەزار و 915) کەسیش لە دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە. دەنگدەرانی پارێزگای دهۆک بریتییە لە (735 هەزار و 543) دەنگدەر، بەشێوەیەک (680 هەزار و 443) کەسیان لە دەنگدانی گشتی و (55 هەزار و 100) کەسیش لە دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە. دەنگدەرانی پارێزگای هەڵەبجەش بریتییە لە (62 هەزار و 584) دەنگدەر، بەشێوەیەک (59 هەزار و 5) کەسیان لە دەنگدانی گشتی و (3 هەزار و 579) کەسیش لە دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە.


دووەم؛ پێگەی لایەنە سیاسییەکان لە سنوری پارێزگا (بازنە)کانی هەڵبژاردن لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەرکەوتیان لە کوردسییەکانی پەرلەمانی کوردستان
بەگوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کە لە (10/10/2021) بەڕێوەچوو لەسەر ئاستی گشتی سنوری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجەو سەرجەم قەزاکانیان، کە دابەشی سەر (12) بازنەی هەڵبژاردن کرابوون، ئەنجامی دەنگی لایەنەکان بەم شێوەیە بووە کە لە (خشتەی یەکەم، دووەم و گرافیکەکان)دا هاتووە، بەجۆرێک؛
1.    لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەم بووەو (597 هەزار و 234) دەنگ و ڕێژەی (47%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوەو (40) کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت، بەپێی سیستمی نوێی هەڵبژاردن. بە جۆرێک؛
-    لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر کە دابەشی سەر (4) بازنەی هەڵبژاردن کرابوو، (262 هەزار و 800) دەنگی بەدەستهێناوە بە رێژەی (59%)، بەم ئەنجامە (19) کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت.
-    لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی کە دابەشی سەر (5) بازنەی هەڵبژاردن کرابوو، (51 هەزار و 414) دەنگ و نزیکەی ڕێژەی (28%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوەو (5) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت.
-    لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک کە دابەشی سەر (3) بازنەی هەڵبژاردن کرابوو، (261 هەزار و 543) دەنگی بە ڕێژەی (66%)ی دەنگەکانی بەدەست هێناوەو (16) کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت.
-    لەسەر ئاستی بازنەی هەڵەبجە (ناحیەکانی سیروان و هەورامان) کە بەشێک بوو لە بازنەیەکی پارێزگای سلێمانی (5 هەزار و 214) دەنگی بەدەستهێناوە. بەم ئەنجامەش هیچ کوردسییەکی پەرلەمانی کوردستانیان بەرناکەوێت.
2.    لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان یەکێتی پلەی دووەمی گرتووە و (214 هەزار و 716) دەنگ و ڕێژەی زیاتر (17%)ی دەنگەکانی بەدەست هێناوەو (20) کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت. بە جۆرێک؛
-    لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر (65 هەزار و 862) دەنگ و نزیکەی ڕێژەی (15%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوەو (5) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت.
-    لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی (118 هەزار و 586) دەنگی بە ڕێژەی (32%)ی دەنگەکان بەدەست هێناوەو (12) کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت.
-    لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک (25 هەزار و 40) دەنگ و بە ڕێژەی زیاتر لە (6%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوەو (2) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت.
-    لەسەر ئاستی بازنەی هەڵەبجە (ناحیەکانی سیروان و هەورامان) کە بەشێک بوو لە بازنەیەکی پارێزگای سلێمانی (8 هەزار و 839) دەنگی بەدەستهێناوە. بەم ئەنجامەش کوردسییەکی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت.
3.    لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان نەوەی نوێ بە پلەی سێیەم دێت و (204 هەزار و 885) دەنگی بە ڕێژەی سەرو (16%)ی بەدەستهێناوەو (17) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. بە جۆرێک؛
-    لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر (79 هەزار و 245) دەنگی بە ڕێژەی نزیک لە (18%)ی بەدەستهێناوەو (6) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت.
-    لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی (102 هەزار و 922) دەنگی بە ڕێژەی (28%) بەدەستهێناوەو (10) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت.
-    لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک (19 هەزار و 292) دەنگ و ڕێژەی نزیک (5%)ی دەنگەکانی سنوری پارێزگای دهۆکی بەدەستهێناوە، (1) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت.
-    لەسەر ئاستی بازنەی هەڵەبجە (ناحیەکانی سیروان و هەورامان) کە بەشێک بوو لە بازنەیەکی پارێزگای سلێمانی (3 هەزار و 36) دەنگی بەدەستهێناوە. بەم ئەنجامە هیچ کوردسییەکی پەرلەمانی کوردستانیان بەرناکەوێت.
4.    لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان یەکگرتووی ئیسلامی بەبێ ئەوەی لە چەند بازنەیەکی سنوری پارێزگاکان کاندیدی هەبێت چوارەم بووەو (108 هەزار و 10) دەنگ و نزیک لە ڕێژەی (9%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوەو (8) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. بەجۆرێک؛
-    لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر تەنها لە دوو بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبووەو (3 هەزار و 990) دەنگی بەدەستهێناوە بە کەمتر لە ڕێژەی (1%)ی گشتی دەنگەکان و هیچ کورسییەکی پەرلەمانی کوردستان لە بازنەی پارێزگای هەولێر ناباتەوە.
-    لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی بەبێ ئەوەی لە سێ بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبێت (15 هەزار و 852) دەنگ و زیاتر لە ڕێژەی (4%)ی دەنگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەدەستهێناوەو (1 بۆ 2) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت.
-    لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک تەنها لە دوو بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبووە (81 هەزار و 144) دەنگی بە ڕێژەی (20.5%) بەدەستهێناوەو (5) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت.
-    لەسەر ئاستی بازنەی هەڵەبجە (ناحیەکانی سیروان و هەورامان) کە بەشێک بوو لە بازنەیەکی پارێزگای سلێمانی (7 هەزار و 545) دەنگیان بەدەستهێناوە. (1) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت.
5.    کۆمەڵی دادگەری بەبێ ئەوەی لە چەند بازنەیەکی سنوری پارێزگاکان و تەواوی پارێزگای دهۆک کاندیدی هەبێت، پێنجەم بووەو (64 هەزار و 156) دەنگ و زیاتر لە ڕێژەی (5%)ی دەنگەکانی بەدەست هێناوەو (6) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. بە جۆرێک؛
-    لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر کۆمەڵی دادگەری بەبێ ئەوەی لە دوو بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبێت چوارەم بووەو (19 هەزار و 517) دەنگ و ڕێژەی (4.4%)ی دەنگەکانی سنوری پارێزگای هەولێری بەدەستهێناوەو (1) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت.  
-    لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی بەبێ ئەوەی لە دوو بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبێت چوارەم بووەو (39 هەزار و 781) دەنگ و نزیکەی ڕێژەی (11%)ی دەنگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەدەست هێناوەو (4) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت.
-    لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک هیچ کاندیدێکی نەبوو.
-    لەسەر ئاستی بازنەی هەڵەبجە (ناحیەکانی سیروان و هەورامان) کە بەشێک بوو لە بازنەیەکی پارێزگای سلێمانی (6 هەزار و 422) دەنگی بەدەستهێناوە. کورسییەکی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت لە بازنەی ناوبراو.
6.    بزوتنەوەی گۆڕان بەبێ ئەوەی لە دوو بازنەی هەولێر و پارێزگای دهۆک و هەڵەبجە کاندیدی هەبێت شەشەم بووەو (22 هەزار و 91) دەنگ و نزیکەی ڕێژەی (2%)ی دەنگەکانی بەدەست هێناوەو (2) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. بە جۆرێک؛
-    لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر بزوتنەوەی گۆڕان (بە بێ ژمارەی دەنگەکانی یەکێتی نیشتمانی کە هاوپەیمانیان هەبوو) و لە (2) بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبووەو (4 هەزار و 245) دەنگی هەیە بە ڕێژەی (1%) و بەم پێیەش هیچ کورسییەکی پەرلەمانی کوردستان لە بازنەی پارێزگای هەولێر ناباتەوە.
-    لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی (17 هەزار و 846) دەنگ و نزیکەی ڕێژەی (5%)ی دەنگەکانی سنوری بازنەی پارێزگای سلێمانی بەدەست هێناوەو (1 بۆ 2) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت.
-    لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک و بازنەی هەڵەبجە (ناحیەکانی سیروان و هەورامان) کە بەشێک بوو لە بازنەیەکی پارێزگای سلێمانی بزوتنەوەی گۆڕان هیچ کاندیدێکی نەبوو.
7.    سەربەخۆو لایەنەکانی دیکە لەسەر ئاستی گشتی هەرێم (39 هەزار و 835) دەنگ و ڕێژەی زیاتر لە (3%)ی دەنگەکانیان بەدەست هێناوەو (2) کورسی پەرلەمانیان بەردەکەوێت، (5) کورسی کۆتا بۆ مەسیحی و پێکهاتەی تورکمان تەرخان دەکرێت.
-    لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر (8 هەزار و 594) دەنگیان بەدەستهێناوە بە رێژەی زۆرتر لە (2%) و هیچ کورسییەکی پەرلەمانی کوردستان لە بازنەی پارێزگای هەولێر نابەنەوە.
-    لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی (22 هەزار و 283) دەنگ و ڕێژەی (6%)ی دەنگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانیان بەدەست هێناوەو (2) کورسی پەرلەمانیان بەردەکەوێت.
-    لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک (8 هەزار و 958) دەنگیان بەدەستهێناوە هیچ کورسییەکی پەرلەمانی کوردستانیان بەرناکەوێت.


خشتەی یەکەم


خشتەی دووەم

 

گرافیکەکان

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand