ورده‌كاری و زانیاری له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دۆخی ئێستای ناو حزبه‌كان
2018-07-19 10:44:35
راپۆرتی: سەرتیپ قەشقەیی
*پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌كو تاكه هێزی هه‌رێمی كوردستان، لیستی كاندیدانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی ئاماده‌كردووه، له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتووش بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ناوی كاندیده‌كان ده‌دات، ناودارترین كاندیده‌كانیش بریتین له :
( هێمن هه‌ورامی، دلشاد شه‌هاب، سه‌ربه‌ست له‌زگین، فرسه‌ت سۆفی، دلشاد شه‌عبان).
پارتی ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و داواكاری دوو لایه‌نی سیاسیشی له‌باره‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕه‌تكردۆته‌وه.
*هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ئاماده‌یی ته‌واوی نییه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و، تاوه‌كو ئێستاش له دانانی كاندیده‌كان سه‌ركه‌وتوونه‌بووه، بۆچوونێك له‌ناو ئه‌و حزبه هه‌یه به‌ژداری پڕۆسه‌كه نه‌كه‌ن و به‌یه‌كجاری بایكۆت بكه‌ن.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن ده‌بێت د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی لیسته‌كه بێت، ئه‌گه‌ر نا به‌ژداری هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن، پێده‌چێت شكانی ئه‌و حزبه له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو له لایه‌ن یه‌كێتی هیوای بۆ نه‌هێشتبنه‌وه.
*هه‌رچی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه تاوه‌كو ئێستا ناو‌و سیڤی كاندیدانی یه‌كلانه‌كردۆته‌وه، كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نین ئه‌ندامانی پێشووی په‌رله‌مان خۆیان كاندیدبكه‌نه‌وه، جگه له عبدالله مه‌لا نوری وه‌كو سه‌رۆكی لیست.
زانیارییه‌كان ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی پێشوو فشارده‌كه‌ن تاوه‌كو خۆیان كاندیدبكه‌نه‌وه‌و له‌سه‌ر ئالیه‌تی خۆ كاندیدكردنیش بڕیاری نوێ ده‌درێت.
* له باره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامیه‌وه هه‌رچه‌نده ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نی وه‌كو سه‌رۆكی لیست دیاریكراوه، به‌ڵام ئه‌وانیش ئاماده‌كاری ته‌واویان نییه بۆ هه‌ڵبژاردن و ڕه‌نگه پاڵپشتی دواخستن بكه‌ن.
* یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له هه‌موو هێزه‌كانی دیكه شپرزتره بۆ هه‌ڵبژاردن، زۆربه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش له‌گه‌ڵ دواخستنن، دووجاریش داوای فه‌رمیان له پارتی كردوه، به‌ڵام پارتی ڕه‌تیكردۆته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان لاهوری شێخ جه‌نگی له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌و، وابڕیاریشه فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مان له‌باره‌ی دواخستن یاداشت پێشكه‌ش بكه‌ن.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان تاوه‌كو ئێستاش ئه‌و كه‌سانه‌ی سیڤی كاندیدبوونیان پێكه‌شكردووه یه‌كلاینه‌بۆته‌وه، ئه‌مڕۆش كۆبوونه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوی كاندیده‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و حزبه‌ش ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌كو پێویست نییه.
قوباد تاڵه‌بانی له‌سه‌رۆكایه‌تی لیست كشایه‌وه ئێستا له دوای لاهور شیخ جه‌نگی ناوی خالد شوانی له ئارادایه.
* هه‌رچی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانه ئاماده‌یی ته‌واو نییه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردن، هه‌ریه‌ك له عبدالستار مه‌جید و سۆران عومه‌ر ململانێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی لیست، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه سه‌رۆكی لیست یه‌كلایده‌كاته‌وه.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كێشه‌ی كاندیدی هه‌یه، هه‌ربۆیه‌ش مه‌لامه‌روان و شوكریه شێخانی دووباره خۆیان كاندیدده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌گه‌ریشی هه‌یه شێخ فه‌خره‌دینیش ببێته كاندید.
*كاندیدانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ترسیان له ده‌رنه‌چوونیان هه‌یه له‌گه‌ڵ لیسته هاوبه‌شه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌زمه‌ی كاندیده له‌و حزبه، هه‌رچه‌ند ژماره‌ی دووی لیسی به‌ره‌و ئیصلاحیان وه‌رگرتوه، له‌گه‌ڵ رێژه‌ی له 20% كاندیده‌كان.
* به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو هێزه‌كان نه‌وه‌ی نوێ وه‌كو پارتی ئاماده‌یی بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌یه، به‌ڵام گرفتی كاندیدی به‌هێزی هه‌یه و ئه‌گه‌ر شاسوار خۆی نه‌بێته سه‌رۆك لیست بارودۆخیان باش نابێت.
*تاوه‌كو ئێستا چوونی هاووڵاتیان بۆ بنكه‌كانی تۆماری ده‌نگدان كۆمسیۆنی تووشی شۆككردوه‌و هاووڵاتیان ناچن بۆ ئه‌و بنكانه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌ژداریكردن له‌وپه‌ری لاوازی ده‌بێت.
* به‌پێی زانیارییه‌كان زۆرێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بڕوایان وایه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامنادرێت له‌وانه‌یه دوابخرێت.