Draw Media

گۆرانیبێژی بەریتانیی كلیف ریچارد سكاڵایەكی لە BBC بردەوە

گۆرانیبێژی بەریتانیی كلیف ریچارد سكاڵایەكی لە BBC بردەوە

2018-07-18 21:50:10


(درەو میدیا):
گۆرانبێژێكی بەریتانیی سكاڵایەكی لە دادگا لە تۆڕی " بی بی سی " بەریتانی بردەوە و تۆڕەكەش خۆی هەواڵەكە بڵاودەكاتەوە.
بە گوێرەی هەواڵێكی كە سایتی " بی بی سی" بڵاویكردوەتەوە، گۆرانیبێژی بەناوبانگی بەریتانیی " سێر كلیف ریچارد"  سكاڵایەكی بردوەتەوە كە لە دادگا لەسەر تۆڕی بی بی سی لەسەر پرسی پێشێلكردنی تایبەتمەندیی تۆماریكردووە، بەهۆی رووماڵكردنی هەواڵی هەڵكوتانە سەر ماڵەكەی لەلایەن پۆلیسەوە.
دادوەری دادگای باڵای بەریتانیا بڕیاریدا ریچارد سەرەتا بە بڕی 201 هەزار پاوەن قەرەبووبكرێتەوە.
ریچارد رایگەیاند رووماڵكردنی بی بی سی بۆ هەڵكوتانە سەر ماڵەكەی لەلایەن پۆلیسەوە لە ساڵی 2014 بە تۆمەتی دەنگۆی دەستدرێژیكردنە سەر منداڵێك " پێشێلكارییەكی ئاشكرا"ی تایبەتمەندیی بوو.
گۆرانبێژی بەناوبانگی بەریتانی سێر كلیف ریچاردی تەمەن 77 ساڵ دوای بڵاوكردنەوەی راپۆرتێك لەسەر هەڵكوتانەسەر ماڵەكەی لەلایەن پۆلیسی ساوس وێركشایەەرەوە  لە ئابی 2014دا رێوشوێنی یاسایی لە دژی بی بی سی گرتەبەر.
پۆلیس لەو كاتەدا لێكۆڵینەوەی دەربارەی بانگەشەی پیاوپێك كە دەیوت ساڵی 1985 و كاتێك منداڵ بووە لەلایەن سێر كلیفەوە دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەر، بەڵام ریچار لەو هەڵمەتەی پۆلیسدا دەستگیرنەكرا و هیچ تۆمەتێكیشی ئاراستەنەكرا.

                                    بەڕێوەبەری هەواڵ لە بی بی سی فران ئەنزۆرت


تۆڕی بی بی سیش رایگەیاند رۆژنامەنووسان بە نیازپاكییەوە رەفتاریان كردووە و بیرلەوەدەكەنەوە داوای پێداچوونەوە بە بڕیارەكەی دادگا بكەن.
لە دەرەوەی دادگای باڵاش لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیان بەڕێوەبەری هەواڵ لە بی بی سی فران ئەنزۆرت داوای لێبوردنی لە سێر كلیف كردوو وتی:" ئەگەر تەماشای دواوە بكەین، كۆمەڵێك شت هەبوون كە پێویست بوو بە شێوەیكی جیاواز ئەنجامیبدەین".
بەڵام بەڕێوەبەری هەواڵی بی بی سی ئاماژەیبەوەشدا كە كەیسەكە " وەرچەرخانێكی گەورە" یە دژی ئازادی رۆژنامەوانی و " بنەمای گرنگی" تایبەت بە مافی جەماوەر بۆ دەستكەوتنی زانیاری لەسەر مەحەكە.
لە هۆڵی دادگا و لەكاتی راگەیاندنی بڕیارەكەیدا دادوەری دادگاكە وتی  بی یی سی مافی تایبەتیی سێر كلیفی بە شێوەیەكی ئاشكرا پێشێلكردووە.
پارێزەری بی بی سیسش رایگەیاند راپۆرتەكەی چەند گرتەیەكی تێدایە و بە هێلیكام وێنەگیراوە، بە گوێرەی ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەوانیی ئەنجامدراوە و لە وەڵامیشدا دادوەر وتی هەر گومانلێكراوێك لە كە پۆلیسی لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكات پێشبینی سنورێكی دیاریكراو لە تایبەتمەندیی دەكات.
دادوەری باڵای بەریتانیا بڕیاریدا  سێر كلیف بە بڕی 190 هەزار پاوەن قەرەبووبكرێتەوە لەگەڵ 20 هەزار پاوەنی تر بەهۆی ئەو زیانەی لێیكەتووە بەهۆی چیرۆكی بی بی سی تایبەت بە هەڵكوتانەسەر سار ماڵی ئەو گۆرانیبێژی بەناوبانگە بۆ كێبركێكردن لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتێكی رۆژنامەوانیی.
هەروەها دادگا بی بی سی پابەنكرد بەوەی 65% بڕی ئەو 190 هەزار پاوەنە بدات و پۆلیسی ساوش یۆركشایەریش كە پرۆسەی هەڵكوتانە سەر ماڵەكەی سێر كلیفی ئەنجامداوە 35 %ی بدات.
لە ماوەی رابردووشدا دوای تۆماركردنی سكاڵا لەسەریان پۆلیسی ساوس یۆركشایەر رەزامەندی دەربڕی  بڕی 400 هەزار پاوەن وەك قەرەبوو بداتە ئەو گۆرانیبێژە.
لە دادگاش سێر كلیف لە لێدوانێكیدا بۆ بی بی سی وتی كە " زۆر دڵخۆشە" بە بڕیاری دادگا و ئەوە هەواڵێكی زۆر خۆشە و هەوادارانیشی لە دەرەوەی دادگا لەگەڵ بیستنی بڕیاری دادگا گۆرانیی " پیرۆزە"ی بەناوبانگی سێر كلیفان چڕی.


.                                                    هەوادارانی سێر کلیف  لە دەرەوەی دادگا

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand