"وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت تێچوی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم زۆرە"
2024-06-06 20:08:32
درەو:
وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت رایدەگەیەنێت، کێشەی سەرەکیی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بەپێی وتەی وەزارەتی نەوتی عێراق، زۆریی تێچووی بەرهەمهێنانە. چاوەڕوانیش دەكەین بەمزووانە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە.
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان بە وەكالەت:
کێشەی سەرەکیی بەردەم هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت تێچوونی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم زۆرە. هۆکارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کۆمپانیاکان لە کەرتی نەوتی وەبەرهێنانیان کردووە. بەڵام عێراق ساڵانە چەندین تریلیۆن دینار بۆ کەرتی نەوتەکەی تەرخان دەکات.
بۆیە بەڕێوەبردنی کەرتی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان جیاوازن. لە عێراق کەرتی گشتییە و لە هەرێم کەرتی تایبەتییە. لە ئێستادا عێراقیش گەیشتووەتە ئەم قەناعەتە دەست بە هەناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێت.
بڕیارە رۆژی یەكشەممە 9ی ئەم مانگە شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی نەوت سەردانی بەغدا بکات.
چاوەڕێ دەکەین بەم نزیکانە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە، کۆمپانیاکانی بە بڕە پارەیەکی زۆر وەبەرهێنانیان لە کێڵگەکانی نەوتی هەرێم کردووە و پێویستە بەغدا ڕەچاوی ئەمە بکات.
سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وت ده‌چنه به‌غداد بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، له خشته‌كانی بودجه‌دا بڕی 2 ترلیۆن و 700 ملیار دینار بۆ خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ته‌رخانكراوه، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان له 6 دۆلاره‌وه زیادكراوه بۆ 14 تا 15 دۆلار، به‌مه‌ش كێشه‌ی نرخی به‌رهه‌مهێنان چاره‌سه‌ر بووه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای جه‌ژنی قوربان هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ستپێبكاته‌وه.